٢٠\٥\٢٠١٠ رۆحیانه‌تی سه‌رده‌شت عوسمان لێمان ده‌پرسێ؟
نه‌وزاد شێردڵ
به‌ڵام چه‌ندان ڕێنمایی ئاوامان فه‌رامۆش و پشت گوێ خران و ، ئه‌وه‌تا ئاکامه ئێجگار خراپه‌کانی وه‌ک ته‌شه‌نه‌ی ( نه‌ک به ته‌نها بیری یه‌کتر قبووڵ نه‌کردن ، به‌ڵکوو بۆدی ته‌کنیکی یه‌کتر قبووڵ نه‌کردنیش !! )+ غافڵه کووژیی به مه‌زاج و ، ئیزدیواجییه‌ت له په‌یڕه‌و کردنی ده‌ستوور ، یاخوود چ به ئاشکرا و نهێنیی به‌زاندنی بێ منه‌تانه‌ی هێڵ و قوودسیاتهکانی یاسا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی خه‌ته‌رناکی - هه‌ر که‌س بۆ خۆی - و ، تاعوونی سادیستیهتی بیری هه‌ندێک تاکی - ته‌کساسی کۆن ئاسا - دوو چوارده خۆر له‌به‌ر پشتوێن و ، سیوکراتیزمی گرووپ و کوتله و خێڵ بازیی و ، هاو ڕوواڵه‌ت و شێوه له ناکاو هه‌ڵتۆقیوه‌کانیان له غیابی ئه‌و خوێندنه باڵا ناوبراوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ، هه‌موویان له فه‌زایه‌کی نیمچه جه‌نگڵ ئاسای دوو له‌ت کراوی هه‌رێمه‌که‌دا ، زۆر به ڕوونیی و به هه‌ردوو چاووی سه‌رمان ڕۆژانه ئه‌یانبینین ، به‌ڵی هه‌ر ئه‌و ساڵانه ده‌ستجه‌معیانه و به نووسراوی زۆر چڕ و متمانه دار ، یا به کۆڕ و سیمیناری زۆر دڵسۆزانه‌ی دوور له هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ، نووسیمان و ووتمان :- دڵنیا بن ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و تێرمانه له هه‌رێمه ئازاده‌که‌ی ئێمه‌دا و ، وه‌ک یه‌که‌م ئه‌زموون له نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته سیسته‌م به سه‌ر یه‌کدا ترشاو و مه‌ته‌ڵ ئاسایانه‌ی ده‌وروبه‌ردا ، سه‌راپایان به خه‌ستیی و دوور له خۆ دزینه‌وه بۆ کاری کاریکاتۆریی ئایدیۆلۆژیای ئێکسپایه‌ر و ، دوور له - دیپلۆمی به هه‌ڕه‌شه مۆر کراو - نه‌خوێندرێن ، ئه‌وا ئه‌بێت جاویدیانه و بۆ ئه‌به‌د ، به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی زۆر تراژیدیای تری پڕ ماڵوێرانی و ، ئه‌گه‌ری دیسان پێکدا هه‌ڵپژانی تری چه‌کدارانه و ، گه‌رمه هه‌ڵچوونی تری تاک و گرووپه‌کانی سبه‌ینێ و ، سه‌دان غافڵه کووژ کردنی تری سه‌رده‌شته‌کان و عه‌شاماتێک ئه‌دای خوار و خێچی ده‌سه‌ڵاتداری ووردی تازه پێدا که‌وتووی تر و ، موخته‌سه‌ر بۆ هه‌میشه و دڵ له ناو مست چاوه‌ڕێی به‌رجه‌سته بوونی ده‌یان کاری پڕ سه‌رکێشیی و خوێناویی که‌سانی وویژدان مردوو و ، نا دڵسۆزانی خوێنی ئه‌نفال و شه‌هیدانی دوێنێ و سه‌له‌ف ببین.
وه‌ر گرتنی ئه‌و کۆرسانه ( هه‌روه‌ک له کرۆکی نووسینه‌کانی پێشوودا زۆر گشتگیرانه باس له تێز و خاسییه‌ت و ئیمتیازاته لۆکاڵیی و گڵۆباڵییهکانی دیپلۆمه‌که به پله‌ی - باچلهرس دگریی = به‌کالۆریۆس کراوه ) ، به واتا فێر کردنی ناوبراوان به ڕاڤه‌ی هێمنیی له گووفتار و کرداردا ، + چۆنێتی قبووڵ کردنی ڕه‌خنه ی به‌رامبه‌ر و مامه‌ڵه کردن له ته‌ک - ته‌شهیر = فراژه - ی خوودیی = شه‌خسیی و ، حیزبیی و حکومیی و پیشه‌یی و عهشاییریی و بنه‌ماڵه‌یی و هتد .. + ڕاهێنانیان له‌سه‌ر ههڵنهچوونی هیستریانه و ، له بری تووڕه بوون و ده‌ست بردن بۆ هێزی چه‌ک ، په‌نا بردن بۆ وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م و بڕیاری یاسا ، که هه‌موو ئه‌م کۆرسانه به نه‌زه‌ریی و پراکتیک ئاوێته‌ی یه‌کتر کراوون ، ساڵی 97 بۆ 98 پیاوێکی سه‌ر ماش و برنجیی یابانیی ، به ناوی - هیرانۆ کایکۆ - له چه‌ند کۆرسێکی ناوبرادا و له یه‌کێک له زانستگاکانی ئامریکای باکووردا ، نزیکه کورسیی و هاو پۆلم بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه هیرانۆ - باڵیۆز = - سه‌فیر - ی یابان بوو له مه‌کسیک ، من که‌مێک بینینی ئه‌وم وه‌ک قووتابیی به لاوه سه‌یر بوو ، هه‌ڵبه‌ته نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵیۆز بوو ، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یابانییه‌کان به گشتیی ، به‌ر له‌وه‌ی بچنه پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی چوون حوجره‌ی مه‌لاکانی خۆمان ، له په‌رستگاکانی سیدهام ی بوزیی یاخوود کۆنفۆشیوزیدا ، سه‌ره‌تا داستانه مه‌زهه‌بیی و فه‌لسه‌فیه‌کانی - هائیکی - ( سه‌بر ، مه‌عریفه‌ت ، هێمنییهکانی ڕۆح و هتد .. به ئیجباریی ده‌خوێنن ، ) که ساڵی 1190 ز نووسراوه و دوای په‌نجا ساڵ کۆتایی پێ هاتووه ، هاوکات فێر ی هه‌موو وانه‌کانی دان به خۆدا گرتن و ئۆقره و ئیراده و کۆنتڕۆڵی زات له ئاست له‌زه‌ته شه‌هوانییه‌کان و ، دوور که‌وتنه‌وه له گیانی تۆڵه سه‌ندن و کین و بوغز و هتد ..
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ڕێگای میسۆلۆژیا و ڕیتۆری یۆگای کلاسیک و ، چۆنێتیی به ناخی خوودا شۆڕ بوونه‌وه و ، بینینی هه‌ڵه‌کانی ناخ و خاوێن کردنه‌وه‌یان له ماجه‌ڕای ههڵتووڕیی و سه‌ره ڕۆییه‌کانی واده‌ی مێرد منداڵیی,+ دیسان ئۆرگه‌ناییز کردنه‌وه و پڕ کردنی خانه‌کانی کرووسی مێشک به‌و فه‌لسه‌فه باڵایانه‌ی که من چه‌شنی - غوسڵ ده‌رکردنێکی سه‌رتاسه‌ریی ڕۆح ئه‌یان بینم - ، هاوکات یابانیه‌کان له ته‌واوی قۆناغه‌کانی خوێندنیشدا وانه پڕ ڕێنماییه‌کانی ده‌یان هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی ڕۆحیی کۆن و نوێی خوودی یابانیان پێ ده‌خوێنن ، له‌وانه هه‌وڵی خۆ دۆزینه‌وه و متمانه به خۆ بوون ، ئسلووبی به کار هێنانی زمان و هه‌ڵسووکه‌وتی له سه‌ر خۆیانه ، چ له ڕێگای باوکی میوزیک ژه‌نه‌کانی یابان - یوسکی هۆنما - ، یاخوود ئامۆژگارییه ده‌گمه‌نه‌کانی - ئاوکوبۆ توشیمینتشی - مێژوو نووس و خاوه‌ن خه‌ڵاتی - نۆبڵ - ی ئاشتی ، ئه‌مانه ده‌رباره‌ی ته‌واوی قوتابیانی یابان ، که وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندێک له‌گه‌ڵ باکڕاووندی واده‌ی مێرد منداڵیی منێکی کوردی چه‌واشه کراو له مێژووهکهمدا و ، سه‌ر لێشێوێندراو له جووگرافیاکهمدا و ، خه‌ڵه‌تێندراو به ده‌یان وانه‌ی نامۆ و نه‌گوونجاو ، که هیچیان مسقاڵه زه‌ڕڕه‌یه‌ک و ، دوور و نزیک له‌گه‌ڵ کلتوور و زمان و فه‌رهه‌نگ و هتد .. ی مندا یه‌کناگرنه‌وه ، بێ گوومان پانتایی جیاوازیی ئه‌و پێوانه‌یه‌ش له نێوان من و به‌ڕێز - کایکۆ - دا هێنده‌ی ئاسمان و ڕێسمانه.
له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگ تر ته‌واوی سیاسه‌تمه‌داران و گه‌وره فه‌رمانبه‌رانی زۆر کۆن و ئه‌مڕۆی یابان به ئیجباریی پێویسته لایه‌نی که‌م فه‌لسه‌فه‌کانی نێو کتێبی - ئومێده لێکدراوه‌کان = مانغا ، ئانمی - زۆر به ووردی شاره‌زا بن ، جا به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر پرسیاره‌که‌م له - مسته‌ر هیرانۆ - ، به واتا هه‌موو سیاسییه‌کی ئێمه‌ش پێویسته له پاڵ پسپۆڕیی لووتکه له زمانی داییکدا به هه‌موو شێوه‌زار و دیالێکت و واتا ڕێزمانییه‌کانیان + سه‌رباری شاره‌زایی ته‌واو له مێژووی سه‌دان ساڵه‌ی ناوی یه‌ک به یه‌کی سه‌رکرده و شۆڕش و ڕێکه‌وت و هۆکار و ئه‌نجام ، یاخوود ناوی شار و شارۆچکه و گووند و شێوازی کلتوور و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیا و ته‌واوی بابه‌ته په‌یوه‌نداره‌کان به خۆشیی و ناخۆشیی و گووزه‌ران و بازرگانی و پیشه‌سازیی و په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ئابووریه‌کانی ئه‌وانه‌وه که ئه‌مه به‌شی یه‌که‌می ئومێدهکهیه = مانغا ، ئینجا له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تمدار پێویسته که وه‌ک تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی فیکریی و مه‌یدانیی درێژ خایه‌نی پڕ دڵسۆزیی و ده‌یان هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیی و زانستیی و - ئه‌مڕۆ ته‌کنه‌لۆژیش - ، به شاهێدی و پشتگیریی جه‌ماوه‌ر و زانایان و دادوه‌ران قۆناغه‌کانی ئه‌و به‌شه ببڕێت ، تاکوو ئاماده بێت بۆ به‌شی هه‌ره قوورسی دووه‌م - ئانمی - ، که بۆ نموونه و به پێی ده‌ستووری یابان سه‌رۆک وه‌زیران له لایه‌ن ئیمپڕاتۆر خۆیه‌وه ده‌ست نیشان ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێک له‌م سیفه‌تانه‌ی تێدا نه‌بێت یاخوود له تاقی کردنه‌وه‌دا ده‌ر نه‌چووبێت ، ئه‌بێت تاکوو دیسان خوێندنی ئه‌و به‌شه و ده‌رچوون تێیدا کورسییه‌که‌ی به به‌تاڵیی بمێنێته‌وه ، ئه‌مانه و سهرباریشیان ته‌واوی خێزانه یابانییه‌کان له ماڵه‌وه وه‌ک به‌شێک له کلتووری خۆیان له‌سه‌ر وانه‌ی گوفتاری ستاتیکیزمی و ڕه‌فتاری دوور له موباله‌غه و خۆ سه‌غڵه‌ت کردن و لووتکه‌ی هێمنیی فه‌لسه‌فه‌ی - یوسکی هۆنما = که به واتای - به‌ڕێز و خۆشه‌ویست دێت و ، هه‌زاران ساڵه به بێ جیاوازیی گه‌وره و بچووک ، لێپرسراوی گه‌وره و کاسبکاری نه‌خوێنده‌وار دوای سه‌ر دانه‌واندن بۆ یه‌کتر وه‌ک سڵاو هه‌موویان ڕاده‌هێنرێن.
به کورتیی ئه‌وه‌ی له سڵاوی یابانیدا و جیاواز له هه‌موو کلتووره‌کانی جیهان جوانتر و یه‌کسان خواز تر بێت ئه‌وه‌یه ، که ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌دا ، سه‌رۆک و ڕۆژنامه نووس ، وه‌زیر و حه‌ماڵ ، ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیی و چایچیی له یه‌ک کات و ساتدا پێکه‌وه سه‌ری سڵاو کردن بۆ یه‌کتر دائه‌نه‌وێنن ، ئاخر هه‌ر ئه‌مه هۆکاری ئه‌و پرسه‌م بوو که به هاوڕێی ڕیزی هه‌ره دوواوه‌ی پۆلم بڵێم :- ئێوه‌ی یابانی که سه‌رلێو بن له‌م هه‌موو وانه و په‌ند و عیبره‌ت و بگره زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه‌ش ، ئیتر ئه‌بووایه تۆ خۆت ده‌مڕاست و ڕدێن سپیی ئه‌م زانکۆیه بیت ، نه‌ک قووتابی کۆلیژێکی ، - هیرانۆ کایکۆ - ی قووتابیی و - سه‌فیر - دوای گله و گازنده‌یه‌کی زۆر له دوو هه‌ڵسووکه‌وت و ڕه‌فتاری ئێجگار زه‌قی پێشتریی خوودی خۆی ، ( که سه‌ره‌تا پێم وابوو داخۆ بازرگانیی هێرۆیینی کردبێت ، یاخوود چه‌ند ده‌فته‌ره دۆلارێکی وه‌زاره‌تێکی لووش دابێت ) ووتی :- له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی وهزیفهمدا دوو هه‌ڵه‌ی ئێجگار نهگونجاووم کرد ، یه‌که‌میان له کۆنفراسێکی ڕۆژنامه نووسیدا ڕۆژنامه نووسێکی گه‌نجی یابانیی هاوزمانم له هۆڵی - ی‌و ئێن - پێی ووتم ، تۆ خزمی - یوکیتو هاتویاما - ی سه‌رۆک وه‌زیرانیت بۆیه کراویتهته باڵیۆز ، منیش له حاڵه‌تێکی کوت و پڕدا ووشه‌ی - ناڕاستگۆ - م له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌دا به کار هێنا ، خۆ له ڕاستیشدا من خزمی سه‌رۆک وه‌زیران نیم و به‌ر له‌ویش له‌م وه‌زیفانه‌دا بووم ، به‌ڵام ئسلووبی وه‌ڵامه‌که‌م نه به دڵی خۆم بوو نه به دڵی هاوسه‌ره‌که‌شم ، بۆیه خێرا چ به تێلیفۆن و چ له ڕێگای ڕۆژنامهکهشیانهوه ، دوو جار داوای لێبووردنم له‌و ڕۆژنامه نووسه کرد و ، دوو جارییش له په‌رستگای - سیدهام - قووربانییم به‌خشی تاکوو خواوه‌ند له‌و هه‌ڵه‌یه‌م ببوورێت ، داخه‌که‌م هه‌ر دوای یه‌ک ساڵ و له ئاهه‌نگی ئافره‌تانی هه‌شتی مارچدا ، دیسان له وه‌ڵامی ڕۆژنامه نووسێکی - په‌نه‌ما - ییدا ، کاتێک پێی ووتم هاوسه‌ره‌که‌ت زۆر جوان و گه‌نج تره له خوودی خۆت و به کچت ئه‌شێت ، له ڕاستیدا ئه‌وه - جی کایکۆ - ی کچیشم بوو که بۆ ئاهه‌نگه‌که له‌گه‌ڵم هاتبوو ، به‌ڵام به بێ ئیراده‌ی خۆم به ئاسته‌م تووڕه‌یی به ڕووخسارمه‌وه ده‌رکه‌وت و پێم ووت زۆر سوپاست ئه‌که‌م که وه‌سفی جوانیی ئه‌ووت دا ، به‌ڵام خۆزگه په‌له‌ت له پێناسه‌ی ئه‌ودا نه‌کردایه ، ئه‌مه کچمه نه‌ک هاوسه‌ر ، وه‌ڵامه‌که‌م هه‌ڵه‌ی تیا نه‌بوو به‌ڵام ڕووخساری که‌مێک له شه‌رم داگیرساووم که وابه‌سته‌ی کلتوورهکهمه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر نه‌گوونجاو بوو.
هه‌ر بۆیه به په‌له و له پێناوی ڕوو نه‌دانی هه‌ڵه‌ی سێیه‌م ، که وه‌ک ده‌ڵێن هه‌میشه هه‌ڵه‌ی سێیه‌م جار قوورس و ناقۆڵا تر ئه‌بێت ، داوام له - کاتسویا ئۆکادا - ی وه‌زیری ده‌ره‌وه کرد که له پاڵ وه‌زیفه‌که‌مدا مۆڵه‌تی خوێندنی ئه‌م کۆرسانهشم پێ بدا ، تاکوو که‌م تا زۆر له کۆبوونه‌وه ڕۆژنامه نووسیه‌کان و وه‌ڵامی ڕه‌خنه گاڵته ئامێز و بگره له نووسینه سووکایه‌تی پێ کردنه‌کان و هتد .. ی داهاتوودا ، وه‌ک لێپرسراو و نوێنه‌ری ووڵاته‌که‌م زۆر دوور له هه‌ر تووڕه بوونێکی ناپێویست هێور تر و دیپلۆماسی تر زمان و قه‌ڵه‌مێکی نه‌رم تر له جاران شک به‌رم ، هه‌ر بۆیه منیش وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه و پاڵ پشت به ووته‌کانی سه‌ره‌وه‌م دیسان ئه‌ڵێم ، له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورددا که پێویست به شیکاری پێناسه و چمک و ڕه‌هه‌نده جیا جیا و ئاشکرا‌کانی ناکات ، وه چوون پارچه‌یه‌ک له‌و خۆرهه‌ڵاته کۆکتێل له ڕه‌گی - فیودالیی = عه‌شایریی - و عاشقانی تفه‌نگی ده‌سک شه‌وق دار و میل هه‌میشه سوار ، کۆمه‌ڵگایه‌کی تاکوو کوونه لووت نێر سالار + سرووشتێکی بۆ گه‌شته‌وار فه‌رده‌وس ئاسا و ، بۆ جێ نشینه به‌رده‌وام کاوول کراو و گووزه‌ران سه‌خت و ، پشتاو پشت ماندووه نهحهساوهکانیشی ، به‌رده‌وام مرۆڤی تووڕه - خووڵقێن ، + تابوورێک لێپرسراوی چه‌کدار و ڤێلای شارستانیی و پڕ ته‌قه‌نیاتی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌تاڵ له قه‌ڵه‌م و کتێبخانه ، + ده‌یان دیوه‌خانی به دۆلار و کڵاشینکۆف ئاخنراو و زۆرینه که‌م خوێنده‌وار و وه‌ڵام - زبر ، خه‌شن - و هه‌میشه خاوه‌ن دوژمنداریی کۆنی نهێنیی و ئاشکرا ، که هه‌ڵکه‌وته‌ی جیوپۆڵیتیکیی و سیسیۆلۆژییمانی تژی و سه‌ر لێو تر کردووه له تاکی ترادیسیۆنی چاو سوور و ، که‌سایه‌تیی فهندهماڵیستی نه‌دیی و بدیی و ، ڕۆشنگه‌ر داپڵۆسێنی شه‌قاوه ئاسای ناو سیسته‌می گاڵته جار به فه‌لسه‌فه و لۆژیک کووژ ، ئه‌مانه و جار جاره‌ش خۆ سه‌پاندن و هه‌ست کردن به نه‌شونمای باڵای به‌چکه دیکتاتۆرییه‌ت بازیی نێو تاکه‌کان و ، ته‌متوومانی گه‌مه‌کانی پشت که‌والیسی یاساکان و ، ترسی نه‌مانی که‌مێک متمانه به گه‌وره پارێزانی هه‌رێمه‌که و ، زاڵیه‌تیی ڕیتمی دهستگهریی و میتۆدی سامناکی - نیپۆتیزمیی = خزم خزمێنه - ی چه‌کداره نیشان شکێن و قه‌ڵه‌م نه‌ناسه‌کان ، یاخوود زیهنیه‌تی بڕێکی که‌م له چۆنێتیی به مێگه‌ل کردنی هاو ووڵاتیی و هتد .. هتد ، به‌ڵام دیسان که ناکرێت - له به‌ر خاتری ده‌سته‌سڕێک قهیسهرییهک بسووتێنرێت - ، یاخوود ڕه‌ش بینانه ده‌ست له هه‌موو جوانییهکانییش بشۆرێت ، ناچار بیرۆکه‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌و تێرم و کۆرسه گرنگه باس کراوانهوهم ئه‌ده‌مه‌وه به گوێی سه‌کۆ نشینانی پاڕله‌مان و ، مینبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دامه‌زراوه حکوومییه‌کاندا - زۆر به تایبه‌ت ته‌واوی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کان - و ئه‌ڵێم :-
ئه‌گه‌ر بیرتان بێت به‌ر له شه‌ڕی برا کوژیی ئه‌م پێشنیاره‌مان خسته به‌ر ده‌متان و ، مامۆستایانی خۆبه‌خشی ئه‌و کۆرسانه‌ش له کورد و بێگانه ئاماده باشیی خۆیان ڕاگه‌یاند ، ئه‌وه بوو یه‌کتر قڕ تێ خستنی براکان هات و ، به دوایدا به‌ر له کووشتن و ڕاوه‌دوو نانی ڕۆژنامه نووسان و غافڵه کووژی هه‌مه چه‌شنه و به‌خشینه‌وه‌ی بێ سه‌ر و به‌ره‌ی تفه‌نگ به‌و ماڵانه‌ی که زیاتر پێویستیان به نان و قه‌ڵه‌م بوو ، دیسان داوای خووڵقاندنی ئه‌م کۆرسه وه‌رچه‌رخان سازانه به نووسین خرانه‌وه به‌ر ده‌متان ، به‌ڵام سه‌ر له نوێ له ئه‌رشیفی حیزب و چه‌کمه‌جه‌ی مێزی کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمدا ژه‌نگیان ههڵهانیی و تاقه یه‌ک هه‌نگاویان لێ پراکتیک نه‌کرا ، هه‌ر بۆیه به‌ر له قه‌ومانی هیچ کاره‌ساتێکی تری له‌م جۆرانه ، که ڕۆژ به ڕۆژ و سه‌رباری زیاتر بڵند بوونه‌وه‌ی دیواری لێک ڕه‌نجانی نێوان جه‌ماوه‌ر و حکوومه‌ت ، وا بۆ جاری سێیه‌م داوای هه‌ڵوێستی جدییانه‌ی یه‌ک به یه‌کی پاڕله‌مانتارانی کوردوستانی هێشتا نه‌زیف له‌به‌ر چۆڕاو ئه‌که‌ین ، به‌ر له هه‌ر شت و دوور له موجامه‌له و موباله‌غه‌ی ئه‌ژنۆ شکاوی سیاسه‌ت بازیی و کات به فیڕۆ دان ، سه‌ره‌تا فشاری یاسای قه‌ده‌غه کردنی چیتر دیارده‌ی ئه‌م چه‌ک به‌خشینه‌وه عهشواییانهی ناو شار و شارۆچکه‌کان بخه‌نه به‌ر باس و ، به دوایدا داوا بکه‌ن که خوێندنی کۆرسه ناو براوه‌کانی سه‌ره‌وه بکه‌نه یاسایه‌کی ئیجباریی له‌سه‌ر کۆی لێپرسراوان و ته‌واوی کادێرانی حیزب و به‌ڕێوه‌به‌رانی دام و ده‌زگا حکوومییه‌کان.
جا ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به ڕاستیی مه‌به‌ستیانه که چیتر نه ڕۆژنامه نووسان و نه ساده ترین هاو ووڵاتیش تووشی زیانی مادیی و مه‌عنه‌ویی نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به ڕاستیی ئه‌مانه‌وێت ئه‌و بڕه متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر به حکوومه‌ت وه‌ک خۆی بمێنێت و ، ئاژاوه و فه‌زاحه‌ت و بێ حوورمهتیی زیاتر ڕوو له کۆمه‌ڵگاکه‌مان و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێزی شه‌قامی ئێجگار پاکی کۆمه‌ڵایه‌تیمان نه‌کات ، ئه‌وا کادێر و مووچه خۆره که‌م خوێنده‌واره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه فێری خوێنده‌واریی باش و لایه‌نی که‌میش زانستهکانی کۆمپیوته‌ر بکه‌ن ، خوێنده‌واره‌کانیشیان بخه‌نه به‌ر ئه‌و تێرم و کۆرسانه‌ی که له‌م ووڵاته پێشکه‌وتووانه‌دا سه‌دان و هه‌زارانی وه‌ک - هیراتۆ کایکۆ - ی یابانی به بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و مه‌نسه‌ب و ئینتیمای حیزبیی و مه‌زهه‌بیی و هتد .. زۆر له خۆ بووردوانه و بێ هیچ لووت به‌رزییه‌ک ده‌ی خوێنن و ، دوواجار له ڕێگه‌ی دیپلۆمێکی نۆرماڵی ئه‌و بووارانه‌وه باڵا تریین فه‌رمانبه‌ر و کادێر و که‌سایه‌تیی لێهاتوو و پسپۆڕی هێمن و ، به ته‌وازوع و دیپلۆمات ناس ئه‌بنه جڵه‌و گری قافڵه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش ، که چه‌ندان ساڵه دوور له هه‌ر درووشمێکی ئایدیۆلۆژیانه‌ی که‌ڕوو گرتووی پڕ ماڵ وێرانیی زیاد له حه‌فتا ساڵه‌ی پێشتر و ، نزیک له‌و شۆڕشه سه‌راپا گیره‌ی ڕۆشنبیریی و - هۆشداریی = ته‌وعیه‌ی - هه‌مه چه‌شنه که‌مێک فه‌رامۆش کراوه‌وه ، ئیتر ئێمه‌ش به دڵنیایی ئه‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه پڕ ڕاچه‌نین و گشتگیره‌ی ، که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قۆناغه کاریزمییه دۆگمایه‌ی ئه‌مڕۆوه ئه‌گه‌ینه دامێنی سێ گۆرانکاریی هه‌ره گرنگ و باوی سه‌رده‌م ( زانست ، ته‌کنه‌لۆژیا ، ئابووریی پته‌و ) ، نه‌ک خوولانه‌وه‌ی گێژانه له ناو هه‌مان ئه‌م بازنه ناوبراوه‌ی - کاریزمییه‌ت - و ، ته‌قدیس کردنی تاکی باڵا ده‌ست و ، ئاووڕی به‌رده‌وام بۆ پشته‌وه و به‌رده‌می خوود نه‌بینین ، یاخوود له بری ئه‌و شۆڕشه ڕۆشنبیریی و زانستییه‌ی سه‌ره‌وه ، که سوپایه‌ک کوردی شاره‌زا و پسپۆڕ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ، زۆر ئاماده باشانه ئه‌توانن به تۆکمه ترین شێواز ، تا مه‌نزڵی دوا هه‌نگاو ڕابه‌رایه‌تیی بکه‌ن ، به‌ڵام له بری ته‌واوی پشتیوانیی و ڕاوێژ پێ کردنیان ، له بری ده‌رگای گوێ گرتن کردنه‌وه لێیان و که‌مێک ڕێگا چۆڵ کردن بۆیان ، ئه‌بینین نه‌ک هه‌ر گرنگیی به‌و هه‌موو ڕێنماییه به پڕۆژه و بابه‌تگه‌له نه‌خشه سازه هاوچه‌رخانه‌یان له‌م سایت و له‌و گۆڤار و هتد .. نادرێت ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه و ته‌نها له‌به‌ر هۆی ئه‌م ئه‌نفلۆزای حیزبیی بوونه و ئه‌و بێ لایه‌نیه‌ی زۆربه‌یان ، نه‌ک ده‌رگا به‌ڵکوو په‌نجه‌ره‌کانیش به ڕوویاندا کڵۆم دراوه .
ئه‌مه له کاتێکدا که به سه‌دان داهێنه‌ری
بێ لایه‌ن هه‌ن ، له هه‌زاران لایه‌نداری مووچه دار دڵسۆز تر و به
په‌رۆش تر ، ساڵانێکه تاقه باڵ و خۆ به‌خشانه خزمه‌تی له‌به‌ر چاو و
ئاشکراو به بێ که‌س منه‌ت کردنی کوردوستانه‌که‌ی خۆیان ئه‌که‌ن ، هه‌ڵبه‌ته
له دڵه‌وه حه‌ز ئه‌که‌ین هه‌موو قه‌ڵه‌م به ده‌ستێک مووچه‌یه‌کی
تایبه‌ت و باشی هه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شبوو ئه‌وا وه‌ک هه‌میشه
وتوومه کارێکی زۆر چاک و فاکته‌رێکی زۆر هانده‌ره ئه‌گه‌ر له بری
دوو سه‌د مه‌تر زه‌وی ، دوو دێڕ سوپاسگووزاری که‌سانێکی دڵسۆز و
ماندووی تاقه باڵی بوارێکی خزمه‌تگووزاریانه بکرێت ، چوونکه به
ئازار ترین دیارده ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت ڕۆڵه به وه‌فا زیندوو و
مردووه‌کانی خۆی له بیر بکات ، ئای چه‌ند جێی داخه که ئه‌مڕۆ ئه‌بینم
، ئه‌و سه‌ربازه وون و به ئه‌مه‌ک و داهێنه‌ر و دڵسۆزانه‌ی نیشتیمانه‌که‌م
، که له هیچ مینبه‌رێکه‌وه تاقه جارێک ناویان نابرێت ، خه‌ریکه
ژماره‌یان ئه‌گاته ژماره‌ی قافڵه‌یه‌ک له قافڵه‌کانی ئه‌نفال و ،
بگره خه‌ریکه وه‌ک ئه‌وانیش ناویان له زاکیره‌ی هه‌ندێک وویژدانی کڕ
بوودا به یه‌کجاریی و ڕووه و نه‌مان ڕۆژ له دوای ڕۆژ کاڵ تر ئه‌بێته‌وه
.
|