ڕۆژانە
بیست و شهش هەزار منداڵى
خوار تەمەن
پێنج ساڵ تێکڕا لەسەراسەرى جیهاندا گیان لەدەست دەدەن.
ئا: کەژاڵ عەلا
بەپێى لێکۆڵینەوەى ئامارێکى ساڵانەى ڕێکخراوى یونسێف، ڕۆژانە( 26)
هەزار منداڵى خوار تەمەن پێنج ساڵ گیان لەدەست دەدەن.
کۆمیسیۆنى باڵاى یونسێف ڕای گەیاند: ئامارى مردنى منداڵان لەنێوان
وڵاتانى هەژار و دەوڵەمەندا بەردەوام جیاوازیەکى ئێجگار زۆر بەدى
دەکرێت. ڕێکخراوى یونسیف داواى لە سەرۆکى وڵاتانى سەرمایەدارانى جیهان
کرد، بۆ کۆمەک کردن بە وڵاتانى هەژار کە بەرزترین ڕێژەى مردنى مندڵانى
تێدا ڕوودەدات، دەستى هاوکاریان بۆ درێژبکەن و هاوسۆزى خۆیان بنوێنن.
هەروەها یونسێف لەم ئامارەدا ئاماژەى بەخاڵێکى گرنگ داوە و دەڵێت:
لەساڵى ڕابووردودا بە هۆى بەرنامەکانى سیستەمى کوتانى منداڵانەوە و ئەم
ڕێژەی مردنە بەشێوەیەکى بەرچاو لەجیهاندا دابەزیوە. بەپێى ڕاپۆرتێکى
یونسێف، لەساڵى (1960) تاکو (2006) ڕێژەى مردنى منداڵانى خوار تەمەن
پێنج ساڵ لە60% دابەزیوە و بۆیەکەمین جارە لەجیهاندا دەبینرێت کە
لەساڵى ڕابووردوودا ڕێژەى مردن لە(10) ملیۆن کەمتر بووە. بەڵام لەگەڵ
ئەوەشدا ئاماژەى بەوەشداوە کە هێشتا ئەم ڕێژەیە لەهەندێک وڵاتدا
لەلیستى ئەم ئامارەدا هەر بەرزە و دانەبەزیوە، بۆنموونە لەم ڵاتانەدا
لە( 1000) منداڵ ئەم ژمارەکەمە بە زیندوێتى ماونەتەوە: سیرالیۆن (270)
منداڵ، ئانگۆڵا(260) منداڵ، ئەفغانستان( 257) منداڵ، نیجیریا(253)
منداڵ، لیبیریا(239)منداڵ، هۆکارى ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئەم
وڵاتانە هەمیشە دەستەو یەخەن لەگەڵ جەنگ و هەژاریدا، هەربۆیە زیاتر لە
هەر چوارمنداڵى خوار تەمەن پێنج ساڵ یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.
ڕێکەوتننامەى مافى مرۆڤى منداڵ لە(189) وڵات پێکهاتوە. لە ساڵى (1990)
لەئێران لە نێوان هەزار منداڵ (35) کەس گیانیان لەدەست داوە، بەڵام لەم
ئامارە تازەى یونسێف دا هاتوە پێوانەى مردنى منداڵى خوار پێنج ساڵ
لەئێراندا بەرامبەربە ئامارى ئەوساڵە بوەبە نیوەى ئەو ژمارەیەیە.
هەروەها یونسێف لە ڕاپۆرتێکى تریدا دەڵێت: گرنگترین هۆکارى مردنى منداڵ
لە جیهاندا بەهۆى ئەو نەخۆشیانەوە ڕوودەدەن کە دەکرێت کۆنترۆڵ بکرێت..
وەک: مەلاریا، ئیسهال، بەدخۆراکى، توشبوون بەڤایرۆسى (h، I، v) ئایدز.
هەروەها مردنى منداڵانى خوار تەمەن پێنج ساڵ زیاتر لە وڵاتى ئەفەریقاى
ڕەش بەرچاو دەکەوێت. زۆربەى ئەو منداڵانەى کەدەمرن لە تەمەنى یەک
مانگیدان.
کۆمیسیۆنى باڵاى یونسێف ئەوەشى ئاشکراکرد: بەداخەوە هیچ پڕۆژەیەک بۆ
نەهێشتنى ئەم دیاردەیە لەجیهاندا نەهاتۆتە ئاراوە، هەروەها ئاماژەشى
بەوەداوە کەتاڕادەیەک سیستەمى تەندروستى کاریگەری باشى هەبوە لەسەر
کەمکردنەوەى ڕێژەى مردنى منداڵان.
بەڕێوەبەرى یونسێف وتى: بەڕاستى بڵاوکردنەوەى ئامارێکى لەمجۆرە مایەى
شەرمەزارییە بۆ کۆمەڵەى ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکان، لەساڵێکدا مردنى 7،9
ملیۆن منداڵى خوارتەمەن پێنج ساڵ قابیلى قەبوڵکردن نیە، لەکاتێکدا
بەرەنگارى بوونەوەى ئەم دیاردەیە شتێکى سانایە و دەتوانرێت بەرەنگارى
ببینەوە ئەگەر بەشێوەیەکى جدى و مرۆڤدۆستانە کارى بۆبکرآ!. بۆنموونە
پاراستنى تەندروستى دایکان لەکاتى سکپڕیدا، دەبێتە هۆى ئەوەى منداڵى
ساغ و بەتەندروست بەدنیا بێنن. جگەلەوەش هوشیارکردنەوەى دایکان بۆ
پێدانى شیرى خۆیان بەکۆرپەلەکەیان یەکێکە لە ڕێگەچارەى پاراستنى منداڵ
لەمردن و نەخۆشى، بەتایبەتى لەو وڵاتانەى کە ڕووبەڕووى کەمى ئاوى پاک
بوونەتەوە بۆ خواردنەوە. جگەلەمەش سیستەمى تەندروستى کوتان و
دابینکردنى خۆراکى دەوڵەمەند لەڤیتامینەکان، بەتایبەتى ڤیتامین (A) و
یۆد، بۆ نەجاتى ژیانى منداڵان لەمردن زۆر کاریگەرە.
هەروەها یونسێف لەم ئامارەیدا ئاماژەى بەشەش وڵات داوە، کەمترین ڕێژەى
مردنى منداڵ تێیدا ڕوودەدات وەک: سوید، سەنگاپور، ئیزلەندا کەلە هەر
(1000) منداڵى خوار تەمەن پێنج ساڵ، تەنها سیانیان دەمرن. کەمى ئەم
ڕێژەیەش لەم وڵاتانەدا دەگەڕێتەوە بۆ بایەخدان بە سیستەمى تەندروستى
دایکان و
منداڵان.
بەپێى داڕشتنى بەرنامەمەکانى وڵاتە یەکگروەکان، دەبێت لەهەزارەى
سێیەمدا مردنى منداڵان لەجیهاندا تا ساڵى( 2015 ) دووسێیەمى ئەندازەیەى
ئێستا داببەزێت.
سەرچاوە:
(سایتى
بی بی سی)
|