په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

رۆژنامەنووس دەکوژرێت و

وەزارەتى رۆشنبیرى سەرقاڵە به‌گێڕانى ئاهەنگ.


شوان سدیق


هەرێمى کوردستان بەعێراقى فرەنەتەوەو سیستم خێلەکى و کەس لەکەس نەگەستوو، رۆژ لەدواى رۆژ بارى ئابورى وئەمنى وکۆمەڵایەتى و روولەخراپى ودژوار تر دەروات، ئەوە باردۆخى سیاسیەکەی هەر لێى گەڕێ، حیزب لایەنەکانى َنێو دەسەڵات، سەرقاڵن بەخۆسەرمایەکردن بەسەر میللەتى هەژار نەداردا، لە کاتێک دەنگى ئازادى وقەڵەمى بوێر دەرک بە بۆشایی کەمتەرخەمیەکانى سیاسەت مەدارەکانى وڵات دەکات کەچۆن لەسەر کەلاک وداهاتى وڵات خۆیان سەرمایەدار دەکەن و ماڵ ومنداڵیان بەردەوام لەکەیف وسەماو بادەنۆشیندان لەوڵاتانى دەرەوە، لەم نێوەندەدا بەشێکى کەم لەزووڵم لێکراوان دەتوانن دەنگى ئازادى بوێرانە بەرز بکەنەوە، ئەوەى کەهەیە بیخەنە بەردەم راى گشتى بۆ ئەوەى چیتر بخۆرەکانى وڵات نەتوانن ئاوا بەئاسانى دەربازیان بێت،


بەداخەوە یەکێک لە هاوڕێکانى دەنگى ئازادى و دەنگى هەژارو چەوساوە و بەشخواروى هاونیشتمانیانى کوردستان رۆژنامەنووس سۆرانى مامە حەمە لەشارى کەرکوکى دڵى کوردستان وقودسى کوردستان، لە بەردەم ماڵى خۆی بەدرندانەتریت شێوە تیرۆر کرا، جێگاى سەربەرزیەکەسێک لەسەر ئازادى بکوژرێت، چونکە هێنانە کایەى ئازادى قوربانى دەوێت قوربانى بۆ پرۆسەیەکى لەم چەشنە نیشانەى هەڵوێست و وەفاداریە، بەداخەوە لەهەرجارە بەئایدیایەک خۆى نیشانى مرۆڤایەتى دەدات، ئەو مرۆڤانەى کەدەیانەوێت ئازادى بۆ گەلەکەیان بهێننەکایەوە بەداخەوە چەمکى تیرۆریزم هەررۆژەى بەناوێک وئایدیایەک خۆى نیشانى ئێمەى کورد دەدات، ئەوەى جێگاى قسە لەسەر کردنە دەسەڵاتى کوردى ئەمرۆیە بەتایبەتى وەزارەتى رۆشنبیرى و وەزارەتى مافى مرۆڤ، ئەم دوو وەزراەتە بێدەنگن و کورد گووتەنى مێشێک میوانیان نیە، وەزارەتى رۆشنبیرى لەجیاتى ئەوەى رەخنەوهەڵوێست و بەدواداچوون بکات لەسەر دۆسیەى کوشتنى رۆژنامەنوسێک کەچى لەو رۆژەدا کارتى ئاهەنگ گێران دابەش دەکات بەسەر دۆست وهەوادارانى خۆى بۆگێرانى چەن ئاهەنگێکى کولتوورى کەچەند گروپێکى ئەمریکى موزیکیش بەشدارى دەکەن، ئەم وەزارەتە دەیەوێت حکومەتەکەى وا وێنا بکات لەبەر چاوى دونیاى دەروەدا کەمیللەتى کورد کێشەى نیەو سەرقاڵن بەکارى هونەرى و گۆرانى گوتن، لەوە ناخۆشتر وەزارەتى بەناو مافى مرۆڤە ئەم وەزارەتە تەنیا هەیکەلێکەو کارى بەسەر ئەوە وەنییە مرۆڤ لەم وڵاتە سیستەم سەرمایەداریەدا چى بەسەر دێت وچۆن دەکوژرێت، ئەوەنیە مانگانە ڕێکحراوى وینامى رەخنە لەمامەلەکردنى دەسەڵاتى کوردى دەگرێت، سەبارەت بەرەوشى بەندیخانەکان کەمرۆڤ چۆن ئەشکەنجە دەدرێت، ئەم وەزارەتە نەیتوانیوە لەژێر ئەسوونى دەسەڵاتى جیزبى خێڵگەریدا ئێلنج بدات، سەربەخۆیانە کارەکانى خۆى بکات، ئەفسوس بۆ ئەم دووەزارەتە دەبوایە هەڵوێستەیەکیان لەهەمبەر کوشتى رۆژنامەنووس سۆران مامە حەمە نیشان بدایە، بۆ ئەوەى چیتر کەسانێک لەژێر هەر ئایدۆلۆژیاو بیر کردنەوەیەکى حیزبى وخێڵەکى نەتوانن کارى لەم شێوەیە ئەنجام بدەن!!


shwansdiq@yahoo.com