٧\٥\٢٠١٠
رۆژنامه‌نووسانی
هه‌ڵه‌بجه تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس ئیدانه ئه‌که‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 7- 5 – 2010 رۆژنامه‌نووسانی هه‌ڵه‌بجه له‌باخی
عه‌لی به‌گ تایبه‌ت به تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان
کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا که تیدا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاش ئه‌وه‌ی
سه‌بوریی خۆیان بۆ که‌س و کاری شه‌هیدی ڕێگای ئازادیی راده‌ربڕین نارد،
وتووێژکرا له‌سه‌ر ده‌ربڕینی هه‌ڵویستی رۆژنامه‌نووسانی هه‌ڵه‌بجه
به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازاردان و کوشتن و فراردن و سه‌رجه‌م ئه‌و
هه‌لسوکه‌وته نامرۆڤایانانه‌ی رۆژانه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان
له‌کوردستان ئه‌کریت له‌کۆتایدا رۆژنامه‌نوسانی به‌شداربوو
به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک وه‌ک هه‌ڵویستی سه‌ره‌تا ده‌ربڕی
ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌یه‌کی ئه‌و به‌یاننامه‌ی به‌ده‌ست گه‌شت.
ئیمه له ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که ئیدانه‌ی
سه‌رجه‌م ئه‌وده‌ستدرێژیانه ئه‌که‌ین که رۆژانه ده‌کرێته سه‌ر
ڕۆژنامه‌نوسان داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌که‌ین که چیتر گیانی
رۆژنامه‌نوسان ئامانه‌تێکه له‌گه‌ردنیان و به‌م جۆره هه‌ڵسو
که‌وتانه که ئه‌نجام ده‌درێت له هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نوسان نیشانه‌ی گومان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی و ئازادیی
راده‌ربڕین ده‌ده‌نێت .هیوامان وایه خوێنی شه‌هیدانی قه‌له‌م و به
ه‌ه‌ده‌ر نه‌چێت و سه‌رجه‌م ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره
نامرۆڤایه‌تیانه بدرێنه دادگا‌و به‌رامبه‌ر لی سه‌ندنه‌وه‌ی گیانی
مرۆڤ له‌نوسه‌ریک ه‌ه‌ڵویسَت وه‌ربگرێت و وێنه‌ی پایته‌ختی هه‌رێم
چیتر ناشرین نه‌کرێت له‌خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌نوسانی
هه‌ڵه‌بجه بخوێنه‌وه :....
نابۆ تیرۆرى فیکرى و جه‌سته‌یى...
رۆژنامه‌نوسێک لێی ده‌درێت، کامێرای رۆژنامه‌نوسێک ده‌شکێنرێت،هێرش ده‌کرێته
سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسێک، رێگری له رووماڵکردنی هه‌وڵێک کرا... ئه‌مانه‌و
چه‌ندین هه‌واڵ که به‌داخه‌وه رۆژانه بونه‌ته هه‌واڵێکی ئاسایی له
کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، تا ده‌گاته لوتکه‌ی دڕندایه‌تی که ئه‌ویش کوشت و
لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیانه له رۆژنامه‌نوسێک،که دوای "سۆرانی مامه حمه"
تیرۆکردنی "زه‌رده‌شت"یش هه‌مان هه‌وڵه.
له کاتێکدا کوردستان به قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت،دوای ئه‌نجامدانی
دوو هه‌لبژاردن که خه‌ڵکی کوردستان چاورێی گۆرانکاری وبه‌ره‌و پێشچونی
کۆمه‌ڵگایه‌کانن ، هه‌ر له‌م کاته‌دا له پایته‌ختی ئه‌م ئه‌زمونه‌دا و
له شارێکدا که پڕه له ده‌زگا ئه‌منی وهه‌وڵگری جۆراو جۆر رۆژنامه‌نوسێک
به ئاشکرا ده‌ڕفێنرێت و له مووسڵ ته‌رمه‌که‌ی ده‌دۆزرێته‌وه،که
رفاندن و شێوازی کوشتنه‌که‌شی جێگای گومانه،بۆیه ئێمه وه‌ک رۆژنامه‌نوسانی
هه‌ڵه‌بجه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کاره و هه‌ر رێگریه‌کی به‌رده‌م
کاری رۆژنامه‌نوسی ده‌که‌ین و به کارێکی نامرۆڤانه‌ی له قه‌لًه‌م ده‌ده‌ین
و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حکومه‌ته به‌به‌رپرس ده‌زانین ،داواکارین به په‌له
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره ئاشکرا بکرێن و ئاشکرایانه دادگای
بکرێن.ئێمه ئه‌م کاره به درێژه پێده‌ری هێرشه‌کانی سه‌ر رۆنامه‌نوسان
له شاری سلێمانی و هه‌وڵه‌کانی ده‌مکوتکردنی رۆژنامه‌نوسان له هه‌ولێر
و که‌رکوک ده‌زانین.
لێره‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئامانجی ئێمه خزمه‌تکردنی
خه‌ڵکه به‌شخوراوه‌که‌ی ئه‌م وولاته‌یه بۆیه تیرۆر تۆقاندن
نامانترسێنێت و به‌ڵکو زیاتر هانمان ده‌دات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی گشت دیارده ناشرینه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانی
ئه‌م هه‌رێمه.بۆیه لێره‌وا داواکارین له رۆژنامه‌نوسانی کوردستان ئه‌گه‌ر
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ده‌سه‌لات له‌و باره‌یه‌وه ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی
رونی نه‌دا و ئه‌وا چالاکی سه‌رتاسه‌ری و رێپێوانی گشتی ئه‌نجام بده‌ن.
وێنه‌یه بۆ:
*سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان
*سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان
*سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
*سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان
*داواکارى گشتى
رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌َبجه
7 ی ئایاری 2010
ناوی رۆژنامه‌نوسه به‌شداره‌کان :
1. ابراهیم هه‌ورامانی
2. ناسیح عبدالرحیم
3. زانا احمد
4. کلسوم حسین
5. سالم حمه خان
6. رێباز احمد
7. خه‌بات نه‌وزار
8. شوان سۆسه‌کانی
9. اسلان ئیناخ
10. چۆمان عوسمان
11. محمد ره‌زا
12. دلاوه‌ر حیدر
13. جیهاد جلال
14. سلاح جمیل
15. کارزان سلام
16. سامان انور
17. ئارام نجیم
18. هانا
www.halabja.info
|