٦\٥\٢٠١١
داوای پێکهێنانی
لێژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌کرێ.
رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر یادی ساڵڕۆژی "تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان"
ده‌که‌نه‌وه.
شوان سدیق
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆژنامه‌نووسانی شاری هه‌ولێر
به ئاماده‌بوونی که‌سوکار و خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر گۆڕی سه‌رده‌شت
عوسمان یادی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، به‌رزنرخێنرا، له‌و
مه‌راسیمه تایبه‌ته‌دا چه‌ند وتارێک له‌باره‌ی ئاشکرا نه‌کردنی
بکوژارنی سه‌رده‌شت عوسمان، خوێنرایه‌وه.
دواتر (به‌کر عوسمان) برای سه‌رده‌شت عوسمان له مه‌راسیمه‌که‌دا رایگه‌یاند
"ئێمه داوا ده‌که‌ین که دووباره لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت
به‌که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان پێک بهێنرێت ئه‌ویش به‌مه‌رجێک که نوێنه‌رانی
بنه‌ماڵه‌ی خۆمان و رۆژنامه‌نوسان‌و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌نێو
لیژنه‌که‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی راست و دروستی دۆسێی تیرۆکردنی سه‌رده‌شت
عوسمان ئاشکرا بێ و بکوژارنی سه‌رده‌شتیت مه‌حکووم بکرێن"..
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|