رۆژنامه و گۆڤار و په‌ڕتووک خوێندنه‌وه له هه‌رێمی کوردستان.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
یه‌کێک
له کاره هه‌ره چاکه‌کانی به‌رچاوان له هه‌رێمی کوردستان ، چاپکردن
و ده‌رچوون و بڵاوبوونه‌وه و دابه‌ش کردنی ئه‌و هه‌مووه گۆڤار و
رۆژنامه ، حیزبی و نا حیزبی و رێکخراو و کۆمه‌ڵه و به‌لایه‌ن و
بێلایه‌ن و تاقه‌که‌سی و کۆمهڵکهسی یه . شه‌قامه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان ، به رۆژنامه و گۆڤار رازاندراونه‌ته‌وه و خه‌ڵکی له‌پێش
دوکان و عاره‌بانه‌ی رۆژنامه فرۆشان راده‌وه‌ستن و سه‌یری گۆڤار و
رۆژنامه‌کان ده‌که‌ن . له یه‌کێک له‌و دوکانه
له‌کاتێکدا له‌و فرۆشیاره و له هه‌ندێک نووسه‌ر و خوێنده‌وارم پرسی ، ئایا رۆژنامه‌کانی زمانحاڵی یه‌کێتی و پارتی ، واته کوردستانی نوێ و خه‌بات رۆژانه چه‌ند ده‌فرۆشرێن و خه‌ڵکی مانگانه چه‌ند ژماره‌ی ده‌کڕی . له وه‌ڵامدا ئه‌و رۆژنامهفرۆشه لاوه شیرین و کاسبه گووتی زۆر زۆر که‌م ده‌فرۆشرێت . خه‌ڵک هه‌ر سه‌یری سهرهلاپهڕهکان ده‌کات . له هه‌رێمی کوردستان تاقه هه‌رێمی جیهانه که ده‌وڵه‌ت به گه‌وره‌یی خۆیی رۆژنامه‌ی حیزبی به‌سه‌ر دائیره‌کان و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دابه‌ش ده‌کات و ئیشتراکی[ئابوونه‌ی] ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی باری حیزب سووک بکاته‌وه و رۆژنامه‌ی حیزبی و سیاسه‌تی حیزبی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و کارکه‌رانی بڵاوبکاته‌وه . پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌درێته رۆژنامه‌ی حیزبی . له داموده‌زگا و دائیره‌کان نزیکه‌ی 15 هه‌تا 40 رۆژنامه دابه‌ش ده‌کرێت و ئابوونه کراوه ، ئه‌ویش ته‌نها رۆژنامه‌ی خه‌بات و کوردستانی نوێ یه . له‌و به‌ڕێوه‌به‌ری یهتیانه چه‌ند که‌س رۆژنامه‌کان ده‌خوێننه‌وه ، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و که‌سانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه که پاره‌ی رۆژنامه‌کان بۆ خه‌بات و کوردستانی نوێ به‌ڕێ ده‌که‌ن . حکومه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌بات و کوردستانی نوێ دابه‌ش نه‌کات ره‌نگه هه‌ردوو رۆژنامه بۆیان نه‌کرێت نه‌فه‌س بده‌ن و به‌رده‌وام بن له ده‌رچووندا. خووره‌وشتی خوێندنه‌وه له هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و کزی ده‌ڕوا و خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده هۆگری خوێندنه‌وه نین . کتابه‌کان له کتابفرۆشیهکان خه‌وتوون و تۆزیان لێ نیشتووه ، تیراژی چاکترین کتاب ره‌نگه هه‌زار دانه بێت ئه‌گه‌ر بێت و نیوه‌ی کتابه‌که بۆ نووسه‌ر بفرۆشێت ئه‌وا ئه‌و نووسه‌ره سه‌رقافڵه‌ی بڵاوکردنه‌وه یه و جه‌ماوه‌ری زۆره .په‌ڕتووکه‌که‌ی مامۆستا [زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی ساڵی 1927 له‌دایک بووه] به‌ناوی {بیره‌وه‌ریه‌کانم له ساڵانی 1943 ــ 1977 دا} که [506]لاپه‌ڕه‌یه . له بازاردا نه‌ماوه و هه‌نووکه به گرانتر له‌بازاردا ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌ویش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو گوایه پارتی هه‌مووی کڕیووه و له بازاری نه‌هێشتووه . ئه‌من سوپاسی شاعیری گه‌وره و تێکۆشه‌ر هاوڕێ [دڵزار] ده‌که‌م که دانه‌ی کتابه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کردم ، ئه‌گه‌ر چی نووسه‌ر مامۆستا زرار به‌ده‌ست خه‌تی خۆی رۆژی 12/10/2007 کتابه‌که‌ی پێشکه‌شی مامۆستا دڵزاری شاعیر کردبوو .ئه‌و کاره‌ی پارتی نابێته له‌ناو بردنی کتابه‌که‌ی مامۆستا زرار ، به‌ڵکو بووه هۆی زیاتر خوێندنه‌وه‌ی کتابه‌که و خه‌ڵکی به‌دوایه‌وه ده‌گه‌ڕان و هه‌وڵیان ده‌دا په‌یدای بکه‌ن . کاتی خۆی فه‌تواکه‌ی ئیمام خومێنی بۆ کوشتنی سه‌لمان روشدی کتابه‌که‌ی سه‌لمان روشدی زۆر بڵاوکرده‌وه و بووه هۆی چاپکردنهوی سه‌دان هه‌زاری و رێکلامهکی[پڕوپاگه‌نده‌ی] به‌لاشیش بوو بۆ سه‌لمان روشدی و به جیهانی ناساند . باوه‌ڕم هه‌یه له شوێنی تردا ئه‌و کتابه زله‌ی مامۆستا زرار چاپ ده‌کرێته‌وه و بازرگانیشی پێوه ده‌کرێت .ئه‌و حیزبانه با زمانی دیالۆگ فێرببن . چاکتره به نووسین وه‌ڵامی نووسین بده‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر زانیان نووسه‌ر مێژوو به‌راستی باس ناکات یان بهراسگۆیی کاره‌ساته‌کان ناگێڕیته‌وه . مامۆستایان پێویسته قوتابیان و خوێندکاران له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌وه فێره خوێندنه‌وه و موتاڵهعه کردن بکه‌ن ، تاوه‌کو نه‌وه‌ی تازه فێره خوره‌وشتی خوێندنه‌وه بکرێت . ئه‌و هه‌مووه کاغه‌ز و چاپه‌مه‌نیانه پێویسته به چاوێکی ریزه‌وه سه‌یر بکرێت و باری رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین فره‌وان بکرێت و تۆق و زه‌نجیر له‌ده‌ست و قاچی رۆژنامه‌وان بپسێنرێت .
15/5/2008 ستۆکهۆڵم
|