رۆڵی کادیر له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه و گه‌شه‌پێدان و گۆڕان.
هیوا موحه‌مه‌د
کێشه‌کان زۆرن ، ڕاسته گه‌نده‌ڵی له لووتکهیاندایه ، به‌لام ته‌نها کێشه نیه ، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی بنبڕکردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌توانرێت کار ئاسانی بکرێت بۆ هێنانه‌دی شته‌کانی تر . نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان پێویستی به پزیشکی باش و شاره‌زا هه‌یه ، گۆڕان و بنیاتنانهوهش پێویستی به کادیری شاره‌زا و لێهاتوو هه‌یه ..
له ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت‌دا به مێژووی سیاسی کورد دا ده‌بینین هه‌موو ئه‌م پارتانه‌ی ئێستا هه‌ن هه‌ڵقوڵاوی پارتی دیموکراتی کوردستانن و له‌وان جیابوو نه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که باشتر بن و گوایه به‌رنامه‌ی باشتریان پێیه . سه‌رکرده‌کانی ینک ، سۆشیالیست ، زه‌حمه‌ت کێشان ، ئیسلامی و زۆری تر ... زۆربه‌یان له ناو پ‌د‌ک خه‌باتیان کردوه و زۆریشیان گه‌یشتونه‌ته پله‌ی سه‌رکردایه‌تی و دواتر پ‌د‌ک یان به‌دڵ نه‌بوه و حزبێکیان دروست کردوه .
ده‌کرێت لێره‌دا بڵێین بۆ چی ئه‌م هه‌موو کادیر و سه‌رکردانه نه‌یان توانی کێشه‌ی کورد بگه‌یه‌ننه خاڵی چاره‌سه‌ر و بۆچی رۆژمان گه‌یشتوه به ئه‌مرۆ ؟ دیموکراسی دروشمی هه‌موان بوه وه‌ک باوه‌ڕیش زۆر نزیک بوون له سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی یان چه‌پی ، مافی مرۆڤ و ئازادی و سه‌ربه‌ستی خه‌ڵک گوتاری گشت کۆبوونه‌وه‌کانیان بوه ، واتا وه‌ک قووتابیه‌ک که ده‌بێت پارچه هۆنراوه‌یه‌ک ئاماده‌کات بێ کتێب بیخوێنێته‌وه ئه‌وانیش هه‌موو تیئۆره باشه‌کانیان له‌به‌ر بوه . ئه‌ی بۆچی نه‌یان توانی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی بکه‌ن ؟ ئه‌ی کێ مان پێویسته بۆ گۆڕان ؟
دیاره ئه‌م پرسیارانه وه‌لامه‌که‌ی سه‌رکرده‌ی به وه‌فا بۆ به‌ڵێنه‌کانی و کادیره .. کادیری سه‌ره‌که‌وتوو پێش هه‌موو شت ده‌بێت به‌مانای ووشه به‌رامبه‌ره‌که‌ی به مرۆڤ دابنێت و هه‌موو سیفه‌ت و مافه‌کانی بداتێ واتا دان بنێت به‌وه‌دا که ئه‌و که‌سه‌ش وه‌ک خۆی مرۆڤه و مافی ده‌ربڕین و ڕای هه‌یه و ده‌بێت گوێی لێ بگیرێت . کادیر ده‌بێت رۆڵی فێرکه‌ر ببینێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت پشوو درێژ بێت و په‌یامه‌که‌ی به جۆرێک بگه‌یه‌نێت که دڵنیا بێت له‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت . ده‌بێت خۆی بناسێت و بزانێ خه‌ڵک یان حزبه‌که‌ی بۆچی ئه‌و پله‌یان پێ داوه و به‌خۆیدا بروانێت و بزانێ بۆ له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه دانیشتوه ، باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت که ئه‌و به‌ته‌نها هیچی پێ ناکرێت به‌ڵکو ئه‌و ده‌توانێ ته‌نها خشتێک له بنیات نانه‌وه‌ی ماڵه‌کدا دابنێت ، هه‌رچه‌ند بیرۆکراتیانه ره‌فتار بکات زیاتر زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رنامه‌و پلانی ئه‌و حزبه یان ئه‌و لیسته‌ی پێش هه‌لبژاردن کاری بۆ کردوه ، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که له جیهاندا ده‌که‌ونه زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌موویان سوێندی یاساییان خواردوه که ده‌ست پاک بن که چی خاوه‌نی سوێنده‌که‌ش نین ، که‌وابوو کادیر ده‌بێت له‌به‌ر خاتری سوێند خواردن دڵسۆز نه‌بێت به‌ڵکو له‌به‌ر به‌رز و پاک راگرتنی به‌رنامه‌کانی حزبه‌که‌ی چونکه وه‌ک ووتمان ئه‌و فێرکاره و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت داهاتوویه‌کی به‌ختیار و پڕ له‌پێشکه‌وتن و شارستانیه‌ت بۆ گه‌له‌که‌ی دابین بکات ده‌بێت بناغه‌که‌ی پاک بێت . کادیر ( که پێی ده‌ڵێن مهسؤل ) زیاتر روو به‌رووی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته‌وه تا که‌سه‌کانی دیکه‌ی بالاتری حزب له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت کارێ بکه‌ن که به‌رنامه‌ی گشتی حزب و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌نجامی باشی هه‌بێت .. ده‌بێ خۆپه‌رست نه‌بێت و هه‌وڵی گیرفان پڕکردن و ئمتیازات بۆ خۆیی و که‌سوکاره‌که‌ی نه‌دات ، له کاتێکدا له نێو فه‌رمانگه‌یه‌ک کاری پێ سپێردرا ده‌بێت به یاسا کار بکات و هه‌ر به‌یاساش لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت له هه‌موو کارمه‌نده‌کان ، نابێت جێگه‌و پله‌ی به‌کار بهێنێت بۆ رێکلام کردن بۆ پارته‌که‌ی خۆی و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پله و جێگه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کان دیاری بکات . کلتوری به (ته‌له‌فۆنێک دامه‌زراندن یان لابردن ) له گۆڕنێت .زۆر جاران ده‌بیستین که فلانه سه‌رۆک ئاگای له‌وه نیه که به‌رده‌سته‌کانی خراپه ده‌که‌ن ( ئه‌مه هه‌ندێکی راسته به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی که ناچنه ناو خه‌ڵک ) که‌وابوو ئه‌گه‌ر کادیره‌کان باش بن ، به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان باش بن ئه‌وه روی حکومه‌ت و سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌که‌ش سوور ده‌بێت ، پیویسته بیرۆکه‌ی ( خۆم یاسام داناوه خۆشم ده‌یپارێزم ) فێری تاکی کۆمه‌ڵ بکه‌ین له‌مه‌شیاندا ده‌بێت فێرکه‌ره‌کان له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن .
له کاتی رژێمی به‌عسدا ئه‌گه‌ر که‌سێک گڵۆپی سه‌رجاده‌ی بشکاندایه ده‌یان ووت مالی حکومه‌ته قه‌یناکه چونکه حکومه‌تمان به هی خۆمان نه‌ده‌زانی ، ده‌بێت که‌ش و هه‌وایه‌ک دروست بکرێت که خه‌ڵک هه‌موو ووڵات به موڵکی خۆی بزانێت به کرده‌وه ( پراکتیک ) پیشانی بدات نه هه‌ر به‌ووتنی سرودی نیشتیمانی ، ئه‌گه‌ر هاوولاتی هه‌ستی کرد که به‌یه‌کسان سه‌یری ناکرێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی کرد خزمه‌تگوزارییه‌کان له هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌ک نین ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی کرد کۆشکێک چراخانه و ئه‌ویش کاره‌بای نیه ئه‌وه بیر له تێکدان ده‌کاته‌وه ، ئه‌م شته دژانه کادیر و به‌ڕێوه‌به‌ری وولات دروستیان ده‌که‌ن .
به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین پایه‌ی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکه‌ری هه‌موو به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانی پارتێک کادیره‌کان ( به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانن ) که‌وابوو ده‌بێ چی بکرێت تا ئه‌م کادێره ( کامیل مواسه‌فاتانه ) بهێندرێته به‌رهه‌م ، ده‌بێت پێشه‌کی که‌سانێک کاندید بکرێن بۆ شوێنه هه‌ستیاره‌کان که خاوه‌نی توانا بن و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بن که له گۆمی گه‌نده‌ڵدا مه‌له‌یان کردوه ، دواتر هه‌ر له‌دوای ده‌رچوونیان بخرێنه ناو کۆرسی (فێربوونی) زیاتر و هه‌رکه‌سه به پێی پیشه‌ی خۆی زانیاری زیاتری بدرێتێ و په‌روه‌رده بکرێت تا کادیرێکی باشی لێ ده‌رده‌چێت و گرنگه که بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ ( کۆرس - خولی ڕاهێنان ) ، چونکه گۆڕان نابێت به به‌کار هێنانی هه‌مان که‌ره‌سته‌ی کۆن ، ده‌بێت کارائهکتهری که‌سه‌کان له‌بار بن ، به‌مه‌ش حوکمێکی نوێ و سیسته‌مێکی نوێی مامه‌ڵه‌کردنی نێوان هاووڵاتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که دروست ده‌بێت و گۆڕان دێته کایه‌وه به شێوازێکی مۆدیڕن .
جا ئه‌و کات بۆ ئه‌وه‌ی کادیره‌کان سه‌رکه‌وتوو بن و به‌ڕاستی نوێنه‌ری خه‌ڵک بن ئه‌وه ده‌بێت سه‌رانی حزبیش له‌وان باشتر و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک بن ده‌نا کادیرهکانیش چاو له ڕه‌وتی ئه‌وان ده‌که‌ن و ریسه‌که ده‌بێته‌وه به خوری و دیسانه‌وه ده‌بێ بڵێین گۆڕان ، گۆڕان !!..
|