ڕۆڵی کاندیده‌کانی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵات،
میراوده‌لی وه‌ک
نموونه!
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
به‌ر له‌وه‌ی بچمه ناو کرۆکی بابه‌ته‌که‌وه، پێویسته ئاماژه به‌وه
بده‌م که له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانه‌وه ئاشنایه‌تیم به ناوی کاندیدی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی ژماره 15، دکتۆر که‌مال میراوده‌لی یه‌وه هه‌یه
وه‌ک نوسه‌رێک و ڕۆشنبیرێک له‌ڕێی خویندنه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌وه‌م له
بواری ڕۆشنبیری کوردی‌دا. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا که‌م تا زۆر ئه‌و
بابه‌تانه‌یم خویندوه‌ته‌وه که له پێگه‌کانی ئینته‌رنێت به زمانی
ئینگلیزی بڵاویئه‌کرده‌وه ولای من جێگای ده‌ستخۆشی و ڕێزلێنانن. وه‌ک
کاندیدێکی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمیش پڕ به‌دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌خوازم،
که پێموایه به‌ر له‌من خۆیشی زۆر نا‌ئومێد بووه له بوونی چانسی سه‌رکه‌وتن
وه‌ک له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانێکانیدا ده‌رئه‌که‌وێت. لێره‌شدا هیچ مه‌به‌ستێکی
دژایه‌تی و پرۆپاگانده‌یی نییه و له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌کانی پێمخۆشه
چه‌ند ڕاسییه‌ک بخه‌مه‌ڕوو.
له دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه* له رۆژی 11/7/2009 دا، وه‌ک ئه‌وه‌ی
دیارده‌یه‌کی نوێی بۆ ده‌رکه‌وتووبێت و به‌لایه‌وه نامۆ بێت، د.
میراوده‌لی ئه‌ڵێت:
"نابه‌رابه‌ری‌و ناعه‌داله‌تییه‌کی گه‌وره به‌دیده‌کرێت له‌نێوان
رکه‌به‌رانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا له‌ڕووی ده‌رفه‌تی بانگه‌شه
کردنه‌وه که لق‌و مه‌ڵبه‌ند‌و ناوچه‌و کۆمیته‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک
کۆماری عێراقیش پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم
ده‌که‌ن‌و ده‌ڵێت «فرسه‌تی نێوان من‌و سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن (99) به(1)ه".
هه‌روه‌ها وای ده‌خاته‌ڕوو که گوایه پێشتر نه‌یزانیوه یاسایه‌ک هه‌یه
که سه‌رۆکی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌یره، چۆن د. میراوده‌لی وه‌ک که‌سێتییه‌کی ڕۆشنبیر و نوسه‌رێکی
بواری سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و کۆمه‌ڵایه‌تی، که خۆی کاندید ئه‌کات بۆ
پۆستی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات، بێئه‌وه‌ی دیراسه‌تی هه‌موو لاینه‌کانی
کردبێت. چۆن ئه‌کرێت وا بێئاگایانه بچێته ململانێیه‌کی وا هه‌ستیاره‌وه.
له‌وه‌ش سه‌یرتر که ڕاشکاوانه بێ ئاگایی خۆی ئه‌درکێنێت و وه‌ک ئه‌وه‌ی
نه‌زانێت کاردانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره قسانه له‌سه‌ر که‌سێتیی و پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری سیاسی خۆی و له‌لای جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ران له
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا چۆن ئه‌شکێته‌وه. هه‌روه‌ک وته‌یه‌کی عه‌ربی
ئه‌ڵێت:
''
ان کنت لا تدری فتلک مصیبة، وان کنت تدری فالمصیبة اعظم
''.
پێموانیه نهێنییه‌ک بدرکێنم ئه‌گه‌ر بڵێم د. میراوده‌لی پێش بڕیاردانی
خۆکاندیدکردنی بۆ ململانێی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم، مه‌رجی سه‌ره‌کی هه‌بوو
بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وداوای له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌کرد که به‌بێ ئه‌و مه‌رجه نه‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، که
به بۆچوونی من و زۆرینه‌ی چاودێران و لایه‌ن و که‌سانی سیاسی و
ڕۆشنبیری کوردستان، مه‌رجێکی تا بڵێی ڕه‌وایه و پێچه‌وانه‌که‌شی لادان
و پێشیلکردنی یاسا و نه‌ریتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه و نا به‌رابه‌ری
و ناعه‌داله‌تی له‌خۆ ئه‌گرێت. به بێ ئه‌و مه‌رجه‌ش، وه‌ک خۆی له
چاوپێکه‌وتنی چاپی له‌نده‌نی هاوڵاتی ئاماژه‌ی پێدابوو ئه‌وه‌یه که:
"هه‌ڵبژاردن دیمۆکراتی نابێ و ته‌نانه‌ت هیچ مانایه‌کی نابێ گه‌ر ئه‌و
هه‌لومه‌رجانه‌ی له بانگه‌وازه‌که‌دا باسمان کردوون چاره‌سه‌ر نه‌کرێن،
واته گه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بتوانن ملیۆنه‌ها پاره‌ی دزراوی
میلله‌ت، ده‌یان ده‌زگای میدیایی و حیزبیی به ناشه‌رعی و به پاره‌ی
دزراوی میلله‌ت دروستکراو و میلیشیای حیزبی [پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و
ئاسایش) بۆ خزمه‌تی که‌مپه‌ینی خۆیان و سه‌ودای کڕین و فرۆشتن به
کاربێنن. له‌و حاله‌ته‌دا رای شه‌خسیی خۆم ئه‌وه‌یه که باشتره هه‌موو
حیزب و لیسته سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه هه‌لبژاردن نه‌که‌ن
واته گه‌ر کراش موقاته‌عه‌ی بکه‌ن."
به‌ڵام ئه‌وه‌ی د. میراوده‌لی به‌دیکرا نه‌ک هه‌ر موقاته‌عه نه‌کردن
نه‌بوو وه‌ک داوای له خه‌ڵک ئه‌کرد، بگره سه‌ره‌ڕای نه‌ڕه‌خساندنی
بواری گونجاو بۆی وه‌ک کاندیدێکی ڕه‌کابه‌ر سه‌رباری نه‌بوونی
ئیمکانیاتی مادی و چه‌ناڵیکی میدیا بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن که
تیایدا بانگه‌شه بۆ ده‌نگدان بکات، که پێشوه‌خت خۆیشی چاک له
بارودۆخه‌که ئاگادار بوو و پێشبینی ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌کرد و ڕه‌خنه‌ی
توندی هه‌بوو له ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌ت له مۆنۆپۆڵکردنی داهات و
سامان و ده‌زگا حکومییه‌کان له پێش بڕیاردانی خۆکاندیدکردن و ئێستاشی
له‌گه‌ڵدا بێت، که‌چی له‌پڕا چووه ناو پرۆسه‌که‌وه. جا له‌ژێر هه‌ر
بیانوویه‌ک بێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و، به ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌ت بۆ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی گوایه ده‌یوه‌ێت بیگۆڕێت، ئه‌که‌وێته‌وه.
بمانه‌وه‌ی و نه‌مانه‌وێت به‌و هه‌نگاوه، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته په‌یڕه‌و‌ی دیموکراسی ئه‌کات، که ئه‌وه‌ش کۆنترادیکته له‌گه‌ڵ
ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تێکانی. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه نیه ڕێ به‌که‌سێکی نه‌یار
و به‌رهه‌ڵستکار دراوه خۆی کاندید بکات و ئازادانه قسه‌ی خۆی بکات و
له میدیاکاندا به سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاته‌که بڵێت مێژووه‌که‌ی 80% ی
خیانه‌ته. ئایا ئه‌گه‌ڕ د. که‌مال و کاندیده‌کانی تر نه‌بوونایه،
بارزانی به بێ ڕکابه‌ر بمایه‌ته‌وه و 99% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست
بهێنایه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سیسته‌مه دیکتاتوره‌کان ڕووئه‌دات، هه‌ڵویستێکی
گرنگ و پڕ بایه‌ختر نه‌ئه‌بوو؟.
ئه‌مه تومه‌تبارکردن نیه له‌لای منه‌وه، به‌ڵکو ئه‌مه بیروبۆچونی
د. میراوده‌لی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ک له دیمانه‌یه‌کی تردا له ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی ژماره 530 ی ڕۆژی 3/6/2009 دا زۆر به ڕوونی ئه‌ڵێت:
"من هاتم پشتگیری ئه‌و دیموکراسییه بکه‌م، ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود به‌ته‌نیا
بوایه و که‌س نه‌بوایه ته‌حدای بکردایه، من له‌گه‌ڵ هه‌موو رێزێکمدا
که بۆ خۆیان ئیعلامێکی زۆریان هه‌یه ده‌توانن خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن،
به‌ڵام له په‌یوه‌ند به خه‌ڵکی ده‌ره‌وه وه‌ک ژینگه‌یه‌کی سه‌دامی
سه‌یرده‌کران و پێده‌که‌نین به‌و دیموکراسییه."
ئه‌م قسه‌یه له‌کوێ موقاته‌عه‌کردندا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌یه
بانێکه‌و دوو هه‌وا. به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت به هۆی باری ده‌روونی که
هه‌موو به‌شداربووانی پرۆسه‌که دوچاری ئه‌بن له حاڵه‌تی خۆ ئاماده‌کردن
بۆ هه‌ڵبژاردن و چاوه‌ڕوانی و نادیاری ئه‌نجامه‌کانیدا، د. میراوده‌لی
له ژێر گوشارێکی ده‌روونی و دڵه‌ڕاوکێ و شڵه‌ژاندا بێت، بۆیه بێ به‌ڵانسییه‌ک
دیاره به لێدوانه‌کانییه‌وه. به‌هه‌رحاڵ هه‌رچییه‌ک بێت، ئه‌م
ڕاشکاوییه‌ی د. میراوده‌لی جێی ده‌ستخۆشیکردنه، چونکه ده‌قاوده‌ق
وایه و ڕاستی فه‌رموو، نه‌بادا لای خه‌ڵکی ده‌ره‌وه ئابڕومان بچێت و
کاک مه‌سعود وه‌ک سه‌ددام سه‌یربکرێت و به دیموکراسییه‌که‌مان پێبکه‌نن
!
تۆ بڵیی کاتێک د. میراوده‌لی بڕیاری خۆکاندیدکردنیدا وایزانیبێت که
ململانێکه له نیوان دوو ده‌ڤه‌ری با‌ڵه‌کایه‌تی و پشده‌ره، یان له
نێوان هه‌ردوو خێڵی بارزانییه‌کان و میراوده‌لیه‌کاندا‌یه. یانیش پێی
وابووبێت ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له نوسه‌ران
وڕۆشنبیرانه‌وه له رۆژنامه و سایته‌کاندا به‌رچاو ئه‌که‌ون و تۆڕه‌یی
و بیزاری لای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان خستوبیته‌وه و پێی وابووبێت ئه‌کرێت
گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بکات و وه‌ک خۆی ئه‌ڵێت 50-تا 75% ده‌نگه‌کان
به‌ده‌ستبێنێت. ئاخر ده‌بوایه به شێوه‌یه‌کی واقعیانه بڕوانێته
بارزانی، نه‌ک وه‌ک سه‌رۆک خێلێک، به‌ڵکو وه‌ک سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاتێکی
خاوه‌ن نفوز و میلیشا و ده‌زگای زانیاری و ئاسایش و حکومڕانییه‌ک که
داهاتی کوردستانی له‌ژێر ده‌ستدایه و ئه‌وپه‌ڕی حیسابی بۆ ئه‌کرێت به
پێی هاوکێشه سیاسییه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که. ده‌بوایه له هه‌مانکاتدا،
ئاگایانه بکۆڵێته‌وه له سایکۆلۆجی جه‌ماوه‌ر و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی
ده‌سه‌ڵات لێکبدایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سایکۆڵۆجییه‌دا. نه‌ک له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه‌ی که له یه‌که‌م ڕاگه‌یاندراویدا له
20/6/2009 دا ئاماژه‌ی پێکردووه و تیایدا "پشتیوانی خوای مه‌زن و باوه‌ڕ
به میلله‌ت"ی کرووه‌ته بنه‌مای سه‌رکه‌وتن له پرۆسه‌که‌دا. ده‌بوایه
ئه‌و ڕاستییه‌ی له‌به‌رچاو بگرتایه که به ده‌یان ڕاوێژکار و پسپۆر
له بواری سیاسه‌ت و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و سایکۆلۆجیدا ئاموژگاری به
ده‌سه‌ڵات ئه‌ده‌ن و پلان و پرۆژه‌ی بۆ دائه‌رێژن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن
له گشت پلان و پرۆژه‌یه‌کی سیاسی‌دا. گریمان د. میراوده‌لی چانسێکی
باشی سه‌رکه‌وتنی بووایه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، ئاخر چی بۆ ئه‌کرێت
به‌رانبه‌ر میلیشیای حیزب که به‌ناوی سوپا و پۆلیش و ئاسیشیه‌وه هه‌موو
جمگه‌یه‌کی وڵاتیان خستوه‌ته ژێر کۆنترۆڵه‌وه. تۆ بڵیێ به فه‌رمانێکی
ئه‌و هه‌مووی ته‌سلیم بن یان به‌رگی حیزبایه‌تی فڕێبده‌ن. یان پلانی ئه‌و،
دامه‌زراندنی میلیشایه‌کی تر ده‌بوو.
لای هیچمان شاراوه نیه که بارزانی سه‌رۆکی
ده‌سه‌ڵاتێکه که دوو حیزبی باڵاده‌ست پشتگیری لێئه‌کات، مه‌گه‌ر
نایبینین سه‌ره‌ڕای هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو حیزب و سه‌دان
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تیان، تاڵه‌بانی به‌رپرسیارێتی خۆی
وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له به‌غدا به‌جێهێشتووه و ڕۆڵی به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن بۆ بارزانی و لیستی کوردستانی ده‌بیبێت به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو
عورفێکی سیاسی. من لێره‌دا ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی وای له
د. میراوده‌لی کردوه که خۆی بدات له ئه‌زموونێکی وا، بۆ چاودێران و
ڕۆشنبیران به جێده‌هێڵم. به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌مه‌وه،
خۆکاندیدکردنی د. میراوده‌لی له شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسیخواز به پێچه‌وانه‌ی واقیعه‌وه، هێچیتری
زیاتر لێ سه‌وزنابێت. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زاری خۆیه‌وه ده‌رکه‌وت به‌ر له‌وه‌ی
من بیڵێم. من پڕ به دڵ خۆزگه‌ئه‌خوازم هه‌ڵه‌بم له بۆچوون و
پێشبینییه‌کانمدا و هیودارم د. میراوده‌لی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و
گۆڕان دروست بێته کایه‌وه. چونکه کاتی گۆڕان هاتووه و بوه‌ته زه‌ر‌وره‌تێکی
بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستاندا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌ک به‌ڵگه:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Jimare=831
http://archive.hawlati.info/pdf/2009/6/530/5.pdf
http://kurdistanpost.info/kamal_mirawdeli/Rageyandini_1.pdf
selah.germyan@yahoo.com.au
|