ڕوداوه‌کان به خێرایی که‌روێشک به‌ڕێ ده‌که‌ون که‌چی نوسه‌ره‌کانی هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان جولانی کیسه‌ڵیانه‌یان بۆ کوردی باکوور ده‌وێ .
مه‌هدی کاوانی
ده‌به‌مه‌وه سه‌ر کوردی باکوور‌و هه‌لبژاردنه‌کان. تورکه‌کان له سه‌رده‌می ئه‌تاتورکه‌وه تا وه‌کو ئێستا له سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون که له‌لایه‌که‌وه ئینکاری هه‌تا له هه‌بوونی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ش بکه‌ن و به تورکی چیا ناوزه‌ندیان ده‌که‌ن ، له هه‌لبژاردنه‌کانیشیان هه‌ریه‌که‌و هێزی سیاسیه ده‌یه‌وێ متمانه‌ی کورده‌کان له هه‌لبژاردن وه‌ده‌ست بێنێ . ئه‌و ڕێوڕه‌سمیه‌ته تازه نیه بڵێین له سه‌رده‌می ئه‌ردۆگان په‌یڕه‌وی کراوه‌و به‌س ، به‌لکو له زه‌مانی ئه‌تا تورک و پێشتریان و ده‌وله‌تی دینی عوسمانی ئه‌و ڕێ‌و ڕه‌وسمیه‌ته ڕێوشووێنی خۆی وه‌رگرتبوو . پێش هاتنی ئه‌تاتورک، ڕێکخراوی تورکیه‌ی فه‌تات بۆ مسۆگه‌رکردنی ده‌نگی کورد‌و پالپشتی کردن له‌و ڕێکخراوه ده‌یان به‌ڵێنی درۆزنانه‌یان به کورد ده‌دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و کورده‌کان خۆیان له ناو ڕیزه‌کانی ئێمه ببیننه‌وه ، ئه‌وا به دوایه‌وه به ته‌واوی مافه‌کانیان شاد ده‌بن . که‌مالیزمیش له بانگێشه‌کانی بۆ ڕاکێشانی کورده‌کان به‌لای خۆیانه‌وه هیچیان له ڕیکخراوی تورکیای فه‌تات که‌متر نه‌ده‌گۆته‌وه . خۆزگه بۆ هه‌ر یه‌کێک لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌لداته‌وه‌و وه‌ستانێک له سه‌ر باری تورکیا له‌ده‌وروبه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و به‌دوایه‌وه بکات ده‌زانێ تورکه سیاسیه‌کان له ناو گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کان که له لایه‌که‌وه هه‌ر هه‌موویان به‌رامبه‌ر به کورد دڵڕه‌ش بوون وه له لایه‌کی تره‌وه چ به‌زمیان بوو بۆ ڕاکێشانی کورده‌کان به لای خۆیانه‌وه . ئه‌ردۆگانیش توانی سیناریۆی ئه‌وان بۆ ڕاکێشانی متمانه‌ی کورده‌کان بۆ لای خۆی دووباره کاته‌وه. ناشزانین ئه‌ویش هه‌مان که‌سه دڵڕه‌شه‌که‌یه یانه‌کینێ شتی تره . گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هی ویش هه‌مان سیناریۆی پێشتر بێت به دوایه‌وه چه‌ندی سه‌له‌فه‌کانی به‌رهه‌میان وه‌ده‌ست هێنا ،بۆ ئه‌ویش هه‌ر وه‌ها ده‌که‌وێته‌وه .ئه‌و ڕه‌دوو که‌وتنه‌ی کورده‌کان ڕاسته به‌شێکی له به‌ر ساویلکه‌ییانه ، به‌ڵام به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی له به‌ر بێ ساحێبیه . پیاو که به‌راورد له ئاخاوتنه گه‌رمه‌کانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌گرێ له سه‌ر کورد هی هه‌مووان له که‌نالی حوره‌ی ئێستا‌و که‌ناله عه‌ره‌بیه‌کانی پێشتر و به‌راورد ده‌کات له گه‌ڵ نوسه‌ره‌کانی هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان که به نه‌رمی و جوله‌ی کیسه‌ڵیانه بۆ کوردی باکور ده‌بێژن .پیاو به ده‌ستی خۆی نیه ئه‌وه بڵێ سه‌رکرده چ ده‌ڵێ ئه‌وان له چ ئاستێکدانه . دیاره زه‌مانی ئێسته له گه‌ڵ ئه‌وه‌کانی تر پێچه‌وانه‌یه . ئه‌وه‌ی پێشتر که ئێمه گوێمان لی ده‌بوو سه‌رکرده له ئاخاوتن نه‌رم ده‌بوو له به‌ر ده‌وروبه‌ر ،حیزب توندتری ده‌کرد له به‌ر جه‌ماوه‌ر که‌چی ئێستا به پێچه‌وانه ده‌بینرێ. به هه‌رحال . با لاپه‌ڕه‌هه‌نوکه‌یه‌کانی ڕووداوه گه‌رماو گه‌رمه‌کانی ناوچه‌که هه‌ڵده‌ینه‌وه‌و هه‌ڵی سه‌نگێنین له گه‌ڵ ئه‌و باره‌ی کوردی باشوور‌و باکور و هه‌تا ئیدیش تیایه‌تی. مه‌به‌ستم له ڕووداوه هه‌نوکه‌یه‌کان که‌متر له 20 ساڵ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دواوه‌وه‌یه نه‌ک دو سێ ساڵ به‌ر له ئێسته . بینیمان به‌رژه‌وه‌ند چی کرد چۆنچۆنی حکومه‌تی سه‌دام له‌و پاڵپشتیه به‌رفراوانه‌ی ڕۆژئاوا چۆنچۆنی لێهات و چی به سه‌ر هات، به‌رامبه‌ره‌که‌شی بینیمان، چۆنچۆنی یاخی بووه کورده‌کان له ناو ڕاگه‌یاندنه ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌بیه‌کان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان گۆڕدرایه‌وه . چۆنچۆنی هێزه‌کانی حکمه‌تیاری ئه‌فغانی له گه‌ڵ هێزه‌کانی تاڵیبان جێپێگۆرکێیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پێ کرا دۆسته‌کان تاڵیبان بوون بوونه دوژمن ،دوژمنه‌کانیش هێزه‌کانی حکمه‌تیار بوون بونه دۆست و هاتنه سه‌ر کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی . بۆ کوردی باکوریش به چاوی خۆمان بینیمان چۆنچۆنی ئه‌مه‌ریکا له به‌ر خاتری تورکیا‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سه‌رکرده‌که‌یان ڕفاند و ئێستاش چ سه‌ین و به‌ینێکی نهێنی له نێوانیانه . براینه ئه‌دی هه‌ر ئێوه نه‌بوون ده‌تان گۆت ئێمه‌ی پێشمه‌رگه ڕاپه‌ڕینمان کرد‌و هانی جه‌ماوه‌رمان دا‌و سه‌رکردایه‌تیمان کردن و سه‌رکه‌وتین . ئه‌خر له چ شوێنه‌کی جیهان شتی وا ڕووی داوه خه‌لکی چه‌کدار بتوانێ ڕاپه‌ڕین بکاو سه‌رکه‌ێ ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که ڕه‌گوڕیشه‌یه‌کی هه‌ره قووڵی ناخی جه‌ماوه‌ری پێ نه‌بێت . خۆ له ڕاستیشدا ڕاپه‌ڕینه‌که هی کورده‌کان بو و به دوایه‌وه‌ش ئێوه‌یان هێنایه سه‌ر کورسی حوکم که‌چی ئێوه دانی پیا نانێن و ده‌ڵێن نه‌خێر زۆره‌که‌ی خۆمان بووین . باشه ئه‌وه‌ش قه‌یناکه به‌ڵام مادامه‌کینێ هێزی چه‌کداری خۆتان وا به گه‌وره نیشان دا‌و خواش ده‌زانی وانه‌بوون . ده بۆ هاوتاکانیشتان هه‌ر وه‌ها بن . کاتێ ئێوه سه‌روه‌ریه چه‌کداریه‌کانتان بۆ خه‌لک ده‌گێڕنه‌وه که چ ڕۆڵێکی دلێرانه‌یان له سه‌رکه‌وتنی کورد‌و ڕاپه‌ڕینه‌وه بینی با بۆ هاوتاکانیشتان به هه‌مان شێوه بێت . بڕوا بکه‌ن ئه‌و 24 په‌ڕله‌مانتاره‌ی کورده‌کانیش ئه‌گه‌ر بۆن و ڕه‌نگی هێزی چه‌کداری کوردی لای خۆیان و ئومێدی به‌ره‌وپێشه‌وه چونی کوردی باشووریان پێوه نه‌بێ ئه‌وانیش وه‌ک کورده‌کانی تر ئاسا ده‌ستیان به کڵاوی خۆیان ده‌گرت و ده‌چوون وه‌ک ئه‌وانی تر ده‌نگیان بۆ تورکه‌کان ده‌دا . ئێستاش ئه‌و 24 په‌ڕله‌مانتاره ئه‌گه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگی چیایان پێوه نه‌بێ تورکه دڵڕه‌قه‌کان هه‌ر ده‌یان خۆن . با بچینه لایه‌کی تری ڕووداوه‌کان . گوێتان له ئاخاوتنه‌که‌ی بیل کلنتۆنی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له له‌نده‌ن نه‌بوو که ده‌یان گۆت ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا هیزێکی تایبه‌تی له ناوچه‌کوردیه‌کان هه‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌زموونی باشور‌و داکۆکی کردن له کوردی باکوور. ئه‌دی ژنه‌که‌ی هیلاری له چه‌نده‌ها موناسه‌باتاندا ئه‌وه‌ی دوپات نه‌ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه له هه‌لبژاردن ده‌رچین پارێزگاری له کورده‌کان ده‌که‌ین.بڕۆنه ناو به‌زمی جه‌نه‌ڕاڵه تورکه‌کان و سیاسیه‌کانی خۆیان به‌زم به‌زمی ئه‌وانه له ترسی داکۆکی ئه‌مه‌ریکا له کورده‌وه لای عه‌ره‌به‌کانیش پێویست به لێدوان ناکا ،ده‌ڵێن کوردیش ئه‌وا خه‌ریکه پێی له ناوچه‌که ده‌چه‌قێنێو لێمان ده‌بیته ئیسڕایله‌کی تر. تۆ بڵێی ئه‌و دونیایه هه‌ر هه‌مووی به هه‌ڵه داچوبێ له سه‌ر وه‌رچه‌رخانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان به قازانجی کورده‌وه یانه‌کینێ ئه‌مه‌ینه له دونیا ناگه‌ین و به چاوی دوێنێ ته‌ماشای ڕووداوه‌کان ده‌که‌ین . ته‌ماشای ئه‌زمونی کوردی باشوور بکه له سایه‌ی ڕووداوه خێراکانی ناوچه‌که چه‌ند به خێرا ده‌ڕوا . ئه‌وه‌نده خێرایه که‌روێشکیش نایگاتێ . خۆ ئه‌گه‌ر له به‌ر شه‌ڕی براکوژی پێشتر‌و گه‌نده‌لی ئێستا نه‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی تریش پێش ده‌که‌وتین . که‌واته ده ئێوه‌ش له چاوی خۆتانه‌وه ته‌ماشای ده‌رو جیران بکه‌ن . ئه‌گه‌ر ناشتانه‌وێ ساحه‌به‌تیان بکه‌ن وازیان لی بێنن .بزن به پێی خۆ مه‌ڕیش به پێی خۆ کوردیش ده‌ڵێ له گه‌ڵ بوکێ نه‌بی له گه‌ڵ به‌ربوکێش نابی . خۆ شه‌رت نیه هه‌موو په‌نده کوردیه‌کانیش ڕاست بن که ده‌ڵێ چ بچینی ئه‌وه‌ی ده‌درویه‌وه . له ناو بزاڤی سیاسی کوردیش هه‌ر وه‌ها بووه هه‌رهه‌مووی باشی نه‌چاندووه، ئه‌وا باشیش ده‌یدروێته‌وه ده‌با بۆ خه‌لکی چیای وێش هه‌ر وا بکه‌وێته‌وه . پێشم وایه له گه‌رمه‌ی ئه‌و گۆڕانه گه‌رماو گه‌رمانه‌ی ناوچه‌که ئه‌گه‌ر کوردی باکوور‌و پێشڕه‌وایه‌تی چیایان سارد‌و شل بن له کات به فیڕۆدان به‌ولاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ .کاتیش خه‌نجه‌ره ئه‌گه‌ر نه‌ی بڕی ده‌تبڕی.
به‌ریتانیا/02/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|