٢٦\٦\٢٠١٠
روونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت
به ڕێگریی
له‌به‌رده‌م "په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان"!
سه‌ره‌تا
مه‌به‌ستی من له دروستکردنی "په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان" تاکه
ئامانجێک نییه له‌به‌رامبه‌ر تیرۆری دڕندانه‌ی سه‌رده‌شت و بێده‌نگکردنی
ده‌نگی ئازاد له کوردستان. به‌ڵکو ئامانجی سه‌ره‌کی ئاشکراکردن و
دادگایی تاوانباران و به‌ڕه‌سمی ناسینی ئازادی ڕاده‌ربرینه له
کوردستان. ئه‌وه ئامانجێکی سه‌رده‌شت و هه‌موو سه‌رده‌شته‌کانیتره که
سه‌رده‌شت دوایین قوربانی ئازادی ڕاده‌ربرین بێت له کوردستان. هه‌ر له‌م
ڕوانگه‌شه‌وه پرۆژه‌ی په‌یکه‌ره‌که به‌شێکه له مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت.
به ئاگاداری هه‌موو لایه‌کی ده‌گه‌یه‌نم که له ڕێککه‌وتی 02-06-2010
دا به داواکاریه‌کی نوسراو داوای ڕه‌زامه‌ندی شوێن و دانانی په‌یکه‌ری
ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان، ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێز" نه‌وزاد
هادی"کرد. به‌دوای چاوه‌ڕوانی نزیکه‌ی سێ هه‌فته،
بۆ به‌دواداچوون جارێکی‌تر په‌یوه‌ندیم به پارێزگاری هه‌ولێر کرده‌وه،
هه‌واڵی ئیجازه‌که‌یم پرسی. ئه‌مه ده‌قی وه‌ڵامی پارێزگاری هه‌ولێره:
'' تاکو ئێستا
لێکۆڵینه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌کلا نه‌بۆته‌وه و تاکوو لێژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامی کۆتایی خۆی نه‌داته ده‌ره‌وه، ئێمه مۆڵه‌تی
ئه‌و په‌یکه‌ره ناده‌ین له نێو شاری هه‌ولێر''.
له ڕاستیدا وه‌ڵامی پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاشکرا ڕێگرتنه له‌به‌رده‌م
دانانی "په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان". پارێزگای هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتدارانی
شاری هه‌ولێر و حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت،
ئه‌که‌ونه به‌رامبه‌ر پرسیاری ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان. ڕێگه‌نه‌دان
به دانانی په‌یکه‌ری ئازادی، هیچ پاساو و ئه‌گه‌ر و دواخستنێک هه‌ڵناگرێ.
دواتر به‌ستنه‌وه‌ی دانانی په‌یکه‌ره‌که به لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه،
زۆر نادروسته و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان په‌یکه‌ره‌که و لێژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌دا نییه. به‌ستنه‌وه‌ی به لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه چه‌ندین
پرسیاری تر ئه‌خاته سه‌ر وه‌ڵامی پارێزگای هه‌ولێر، چونکه لێژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به‌دوای 50 رۆژ له تیرۆری سه‌رده‌شت هێشتا نه‌ک هیچ
کارێکی دیار نییه به خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نن. به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ڕاستی و
دروستی ڕوداوه‌که‌شی به خه‌ڵک نه‌گه‌یاندووه. به‌ستنه‌وه‌ی دانانی په‌یکه‌ر
به ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌وه له لایه‌ن پارێزگاره‌وه یانی
ڕێگه ناده‌ین ئه‌و په‌یکه‌ره له هه‌ولێر دابنرێت. چونکه لێژنه‌ی
ناوبراو به کرده‌وه سه‌لماندی له 50 رۆژی ڕابردودا هیچ شتێکی نه‌کردوه
و هیچ شتێکیش ناکات. چۆن ئه‌کرێ په‌یه‌که‌ره‌که به ئه‌نجامی لێژنه‌یه‌ک
ببه‌سترێته‌وه، نه‌ک ئه‌نجامی کاره‌کانی به‌ڵکو خودی لێژنه‌که‌ش
نادیاره.
من لێره‌دا وێرای ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی خۆم له‌به‌رامبه‌ر
ڕێگری دانانی "په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان" ڕائه‌گه‌یه‌نم.
هه‌موو لایه‌کیش ئاگادار ئه‌که‌مه‌وه که "په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت
عوسمان" پرۆژه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخوازای کوردستانه و به بڕیاری
هیچ ده‌زگا و ناوه‌ندێکی حزبی و ده‌سه‌ڵات کۆتایی پێنایه‌ت. به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ناوه‌ستێ و هه‌ر ئێستا دروستکردنی په‌یکه‌ره‌که به هاوکاری
دڵسۆزانه و خۆبه‌خشانه‌ی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی به‌هه‌ڵوێست و
ئازادیخواز له ته‌واوبوندایه. ئێمه په‌یامی سه‌رده‌شت بۆ هه‌میشه
به‌رز و به‌ڕێز و دره‌وشاوه ڕائه‌گرین و په‌یکه‌ری ئازادیش شایا‌نی
شه‌خسیه‌ت و بوێری و ئینساندۆستی و ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی سه‌رده‌شتی
ڕۆژنامه‌نوسه. لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی "که‌مپینی پرۆژه‌ی دروستکردنی
په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان" و ته‌واوی خه‌ڵکی ئازادیخوازی
کوردستان ئه‌که‌م بۆ فراوانکردنه‌وه‌و خێراکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کان به
ئاراسته‌ی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که بێده‌نگ
نابین له داواکارییه‌کانمان بۆ دانانی په‌یکه‌ری سه‌رده‌شت و
ئاشکراکردن و دادگایی‌کردنی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت.
به‌کر عوسمان (ئارام عه‌لی)
25\06\2010
aramali1@yahoo.com
|