١\٧\٢٠١٠
روونکردنەوەی
''رەوەند'' لەسەر بڕیارنامەکەی
15\6\2010.
بەدوای بڵاوکردنەوەی "بڕیارنامە: لە چلەی تیرۆری سەردەشت عوسماندا"،
لەلایەن "رهوهند"وە، چەند بیروبۆچوونی جۆراوجۆر، سەرنج و ڕەخنە
بەدەوریا هاتۆتە ئاراوە. لەم پەیوەندەدا ئەم ڕونکردنەوەیە بە پێویست
ئەبینینەوە.
1- بڕیارنامەکە باس لە بزووتنهوهیەکی دیاری کراو دەکات کە بەدژی
ترۆری سیاسی و لەمەنگەنەدانی ئازادی بیروڕادەربڕین بەدوای کوشتنی
سەردەشت عوسماندا لە کوردستاندا هاتۆتە ئاراوە، پەرەی سەندوە و ئێستا
خاوبۆتەوە، بەڵام بەزیندویی ماوەتەوە و ئەگەری سەرهەڵدانەوە و
هاتنەمەیدانی سەرلەنوێی هەیە. ئێمە دەمانەوێت لەو ڕاستایەدا بلۆکێکی
ڕادیکاڵ بە پلاتفۆڕمێکی چەپەوە لەناو دەرونی ئەو بزووتنهوه
ناڕەزایەتیەدا پێک بهێنین.
2- بڕیارنامەکە نەهاتوە بەخەیاڵ چ شتێک باش بێت بۆ هێنانەدی یەکێەتی
چەپ و کۆمۆنیستەکان بیخاتەڕوو، و هەوڵبدات پلاتفۆڕمێک لەو مەیدانەدا
بەدەست بهێنێ. واتا نەک لەسەر بابەتە فکری و سیاسیە گشتیەکان بۆ باس و
لێکۆڵینەوە، بەڵکو هاتوە لەسەر مەسەلەیەکی کردهیی دیاری کراو هەوڵی
خۆی دەدات بۆ هێنانەدی بلۆکێکی ڕادیکاڵ بە پلاتفۆڕمێکی چەپەوە
بەمەبەستی کەناڵێزە کردنی وزهی هەڵسوڕاوانی تاکەکەس، کۆڕوکۆمەڵی بێ
ناونیشان، ڕێکخراوە و حیزبەکانی ناو بزووتنهوهی چەپ لەژێر یەک
پلاتفۆڕمدا و لە دەرونی ئەو بزوتنە ناڕەزایەتیە دیموکراتیک و
ئازادیخوازەدا. ئەم "بڕیارنامە"یە ڕاشکاوانە باسی لەوە کردوە کە بەدوای
لابردنی جیاوازیەکان و هێنانەدی یەکێەتی چەپەوە نیە. هەر کەس و
لایەنێکی سیاسی چ لەڕوانگەیەکی ئهرێنییهوه بچێتە سۆراخی مەبەستێکی
ئاوا لەم بڕیارنامەیەدا، یان چ بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە ئەو
مەبەستەی لێبەدەستبهێنێ، پێویستە جارێکی تر بەوردی "بڕیارنامە"کە
بخوێنێتەوە.
3- لەبەرامبەر ڕوانگەیەکدا کە ڕەخنەگرتنی فکری و سیاسی لەناو
بزووتنهوهی چەپ بە دژایەتی کردنی ئەم حیزب و ئەو ڕێکخراو لێکدەداتەوە
و وایدادەنێت کە ئەم ڕەخنەگرتنانە دڵساردکردنهوهی ههڵسوڕاوانە و بۆ
تێکدانی ئەو دوو لهتهبلۆکەیە که "کۆمۆنیستهکان" خستوویانهته سهریەک،
بە پێچەوانەوە "ڕەوەند" ئەم رەخنە و ڕەخنەکاریە فکری و سیاسیانە، لەناو
بزووتنهوهکەدا و لەدژی یەکتری، بە پۆزێتیڤ هەڵدەسەنگێنێت بۆ
گەشەپێدانی هزری مارکسیزم و بزووتنهوهی چەپ. لێرەشەوە "ڕەوەند" بە
پێچەوانەی ڕوانگەی سەرەوە، دەستبردن بۆ ڕەخنەی فکری و سیاسی لەیەکتری
لەنێوان حیزب و ڕێکخراوەکانی بزووتنهوهی چەپ بە ناکۆک نابینێتەوە
لەگەڵ خستنەڕوی بڕیارنامە و بانگەواز بۆ هێنانەدی بلۆکێکی ڕادیکاڵ بە
پلاتفۆڕمێکی هاوبەشی چەپەوە لەناو بزووتنهوهیەکی دیاریکراودا. ئەم "بڕیارنامە"یە
بانگەوازێک نیە بۆ وەلانانی ڕەخنەی فکری و سیاسی لەیەکتری بەڵکو
پێشنیارێکە تا لەمەیدانی عەمەلدا وە لەناو یەک بزووتنهوهی
دیاریکراودا یەک ئاڵوگۆڕی سیاسی-عەمەلی لەبەرژەوەندی بزووتنهوهی چەپ
بێتەدی بەدژی بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکانی تر، کە ئەلبەتە بەرژەوەندی
خودی بزووتنهوه ناڕەزایەتیە ئازادیخوازەکەش لەوەدایە.
4- چارەنوسی ئەم "بڕیارنامە" و ئامانجەکەی لەهێنانەدی بلۆکێکی ڕادیکاڵ
بە پلاتفۆڕمێکی چەپەوە بەستراوەتەوە بە چارەنوسی خودی ئەم بزووتنهوه
ئازادیخواز و دیموکراتیکەوە. دامرکانەوەی ئەم بزووتنهوهیە
لەهەمانکاتدا پوکانەوەی ئەم "بڕیارنامە"یە و ناکام مانەوەی
ئامانجەکەشیەتی. ئەم بزووتنهوهیە لەسێ لاوە لەژێر مەنگەنەدایە بۆ
لەباربردن و پوکاندنەوە:
A. زەبروزەنگی دەسەڵاتی بورژوازی [بە دیاری کراویش "پارتی"] و هەروەها
توانای مانۆڕ و فریوکاریەکانی ئەو دەسەڵاتە بۆ کپکردنەوە، دامرکاندنەوە
و سەرکوتی ئەو بزووتنهوه ناڕەزایەتیە.
B. ئاسۆی ناسیونال-لیبراڵ و ڕیفۆرمیستی زاڵ بەسەر خودی بزووتنهوهکەدا
کە ئەم بزووتنهوهیە بە نەزۆکی دەهێڵێتەوە.
C. سکتاریزمی زاڵ بەسەر بزووتنهوهی چەپدا. لە کاتێکدا کە ئەو حیزب و
ڕێکخراوانە ئامادەن لەگەڵ حیزب و دەستەجاتی ناسیونالیستیدا، پەنێلی
سیاسی، کۆڕی ماتەمینی و خۆپێشاندان ساز بکەن، بەڵام ئامادە نین لەگەڵ
یەکتریدا هاوئاهەنگی کار و چالاکیەکان بکەن وەک بلۆکێکی ڕادیکاڵ
لەدەرونی ئەو بزووتنهوه ئازادیخوازە دیموکراتیکەدا.
5- ئەم "بڕیارنامە"یە لە یەککاتدا ڕوبەڕووی ئەم مەنگەنە سێ سوچیە
دەوەستێتەوە تا ئەم بزووتنهوهیە لە پووکانەوە ڕزگار بکات.
رەوەندی سۆشیالیستی کرێکاریی
2\7\2010
|