٢٢\٦\٢٠١٠
روونکردنه‌وه‌یه‌ک
له رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حکومی و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان
له هه‌ولێر.
هاونیشتیمانیانی ئازادیخواز..
ئێمه وه‌ک به‌شێک له‌رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر، چه‌ند رۆژێک پێش چله‌ی
شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، داوامانکرد که له رۆژی چله‌ی
شه‌هید سه‌رده‌شتدا، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرا بکرێت، یان
هۆکاره‌که‌ی بخرێته روو، هاوکات له‌سه‌ر هه‌وڵه مه‌ده‌نییه‌کانیشمان
به‌رده‌وام بووین و داوای دیداری راسته‌وخۆی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێ کردنمان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه داوای روونکردنه‌وه‌ی
پێویستییان لێبکه‌ین وگوێبیستی وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌کانییان بین،
بۆیه به‌پێویستمان زانی له رێگه‌ی راوێژکاری سیاسی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د
ساڵحه‌وه داوای دیداری سه‌رۆکی حکومه‌تمان کرد، له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان داوای دیدارمان کردووه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
راگه‌یاندنی ئاسایشی گشتی هه‌رێم (هه‌ولێر) داوای دیداری به‌رپرسی
ئاسایشی گشتیمان کردووه، به‌ڵام هیچ کام له‌و به‌ڕێزانه ئاماده نه‌بوون
رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر ببینن و به‌بێ دیاریکردنی هیچ هۆکارێک وه‌ڵامییان
نه‌داینه‌وه.
بۆیه لێره‌دا به رایگشتی راده‌گه‌یه‌نین،
وه‌ک رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر، له‌وه بێ‌ئومێد بووین که ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له کوردستاندا وه‌ڵامێکی ته‌واوی پێبێت بۆ داوای ئێمه، که
خستنه رووی راستی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی
رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین داوا له
رای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و هێزه
ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان بکه‌ین، که له پێناو ئاشکراکردنی بکوژانی
سه‌رده‌شت و رێگه گرتن له‌و جۆره مه‌ترسییانه‌ی که بۆ سه‌ر ژیانی
رۆژنامه‌نووسان درووست ده‌بێت، فشاره‌کانییان زیاتر بکه‌ن، بۆ
ناچارکردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و حکومه‌ت، تا ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان
ئاشکرا بکه‌ن و چیتر ئه‌و که‌یسه له نێوان ئه‌و لێژنانه‌ی که بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته درووستکراون، ده‌ستاو ده‌ستی پێنه‌کرێت و ته‌مومژاوی نه‌کرێت.
رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر:
1- شوان سدیق. رۆژنامه‌نووس
2- به‌همه‌ن عومه‌ر. رۆژنامه‌نووس
3- بیلال سه‌عید. رۆژنامه‌نووس
4- رێبوار ره‌زا چوچانی. رۆژنامه‌نووس
5- عیسا خدر. رۆژنامه‌نووس
6- نزار گزالی. رۆژنامه‌نووس
7- سه‌لمان کۆچه‌ری. رۆژنامه‌نووس
8- هه‌ڵگورد سه‌مه‌د. رۆژنامه‌نووس
9- ئیبراهیم عه‌لی. رۆژنامه‌نووس
10- که‌مال چۆمانی. رۆژنامه‌نووس
11- مه‌ولود ئافه‌ند. رۆژنامه‌نووس
12- ئاواره حه‌مید. رۆژنامه‌نووس
13_ - هه‌ژار ئه‌نوه‌ر. رۆژنامه‌نووس
14- سالار بابه شێخ. رۆژنامه‌نووس
15- سۆران عه‌زیز. رۆژنامه‌نووس
16- دڵدار عه‌بدوڵڵا. رۆژنامه‌نووس
17- ئیبراهیم عه‌باس. رۆژنامه‌نووس
18- ئاودێر نه‌سره‌دین. رۆژنامه‌نووس
19- کامه‌ران محه‌مه‌د. رۆژنامه‌نووس
20- نیاز عه‌بدوڵڵا. رۆژنامه‌نووس
21- ئیبراهیم به‌هله‌وی . رۆژنامه‌نووس
22- بۆکان هیوا ئه‌حمه‌د . رۆژنامه‌نووس
23- ئاڤان فارس جاف. رۆژنامه‌نووس
24- عه‌لی سدیق. رۆژنامه‌نووس
25- سامان به‌شاره‌تی. رۆژنامه‌نووس
26- کۆشان عه‌لی زه‌ما‌نی. رۆژنامه‌نووس
27- هۆگر غه‌ریب. رۆژنامه‌نووس
28- مه‌حمود یاسین کوردی . رۆژنامه‌نووس
29- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد. رۆژنامه‌نووس
30- شه‌وقی کانه‌بی. رۆژنامه‌نووس
31- حه‌یده‌ر جه‌میل جاف. رۆژنامه‌نووس
32- عه‌لی حه‌مه ساڵح. رۆژنامه‌نووس
33- دلشاد هه‌رتلی . رۆژنامه‌نووس
34. مه‌ریوان مه‌لاحه‌سه‌ن. رۆژنامه‌نووس
35- بارزان حه‌سه‌ن. رۆژنامه‌نووس
campintop@yahoo.com
|