ساڵانه ملیۆنان
منداڵ و ژن و پیاو له جیهاندا
ده‌بنه قوربانى
بازرگانیكردن به مرۆڤ.

ئاماده‌كردن و وه‌رگیَرِانى
راپۆرت : محه‌مه‌دى
مشیر
له هه‌شته‌مین راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا له‌باره‌ى دیارده‌ى
بازرگانیكردن به مرۆڤ كه له 7/6/2008 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌روانگه‌ى پابه‌ندبوون به ریَككه‌وتننامه و
پرۆتۆكۆڵه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به‌م كیَشه‌یه وڵاتانى
جیهانى دابه‌شى سه‌ر 3 ده‌سته كردووه،ئه‌و ڵاتانه‌ش كه به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك
پابه‌ندى ئه‌و ریَككه‌وتن و پرِۆتۆكۆڵانه نین و به ته‌واوى
پیَشیَلیان ده‌كه‌ن له چوارچیَوه‌ى ده‌سته‌ى سیَیه‌م پۆلیَن كراون و
ده‌شىَ له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزابدریَن. له‌ده‌سپیَكى راپۆرته‌كه‌دا
هاتووه كه:" ئامانجى ئه‌م راپۆرته له‌وه‌دایه كه به پیَى یاسا
پیَویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ساڵانه راپۆرتیَك
پیَشكه‌ش به گۆنگریَسى ئه‌مریكا بكات له‌باره‌ى هه‌وڵى حكومه‌ته
بیانییه‌كان له پیَناو نه‌هیَشتن و قه‌ڵاچۆكردنى توندترین شیَوه‌كانى
بازرگانیكردن به مرۆڤ، ئه‌م راپۆرته‌ش هه‌شته‌مین راپۆرتى ساڵانه‌یه
له‌مباره‌یه‌وه و ئامانجیه‌تى ئاستى هۆسیارى جیهانى به‌رزبكاته‌وه و
تیشكیش بخاته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نیَوده‌وڵه‌تى
له پیَناو قه‌ڵاچۆكردنى بازرگانیكردن به مرۆڤ و هاندانى حكومه‌ته
بیانییه‌كان له گرتنه‌به‌رى ریَوشویَنى كارا بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى
هه‌موو شیَوه‌كانى بازرگانیكردن به مرۆڤ".
فۆرِمیَكى مۆدیَرنى كۆیلایه‌تى.
ساڵانه ملیۆنان ژن و پیاو و منداڵ له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌هۆى
بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه ژیانیان ویَران ده‌بىَ. ئه‌م فۆرِمه تازه‌یه‌ى
كۆیلایه‌تى ویژدانى مرۆڤایه‌تى ده‌هه‌ژیَنىَ و به‌رپرسیاریه‌تى زلده‌وڵه‌تانیش
قورسترده‌كات.دیارده‌ى بازرگانیكردن به مرۆڤ هه‌رِه‌شه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌و
خه‌ڵكان له‌ماف و ئازادییه مرۆییه‌كانیان بیَبه‌شده‌كاو مه‌ترسى
زیاتریش بۆ ته‌ندروستى جیهانى دروستده‌كاو ژینگه‌یه‌كى ترسناكیش بۆ گه‌شه‌كردنى
تاوانى ریَكخراو به‌رهه‌مدیَنىَ.بازرگانیكردن به مرۆڤ ئاسه‌واریَكى
ویَرانكار به‌سه‌ر قوربانیان جیَده‌هیَڵىَ كه زۆرجاران دووچارى ئه‌شكه‌نجه‌ى
جه‌سته‌یى و ئازارى سۆزه‌كى و لاقه و هه‌رِه‌شه‌ى به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه
و خۆیان و ئه‌ندامانى خیَزانه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.ئه‌م
دیارده‌یه ته‌ندروستى و ئاسایش و ساغڵه‌مى له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌دا
ده‌خاته مه‌ترسى كه دیارده‌كه تیَیاندا ته‌شه‌نه‌ى كردووه.
راپۆته‌كه باسى له 170 ده‌وڵه‌ت كردووه كه‌تا ئیَستا دیارده‌ى
بازرگانیكردن به مرۆڤ تیَیاندا بڵاوبۆته‌وه و ئاماژه به هه‌وڵى ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ش ده‌كات كه بكه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و تاوانباران
دادگایى ده‌كه‌ن وقوربانیانیش ده‌پاریَزن و ده‌یانه‌وىَ هه‌موو ئاسه‌واره‌كانى
ئه‌م تاوانه نه‌هیَڵن. به پیَى یاساى (پاراستنى قوربانیانى
بازرگانیكردن به‌مرۆڤ) ى ئه‌مریكا كه له ساڵى 2000 هه‌مواركراوه ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ى سه‌ركه‌وتوونین له كه‌مكردنه‌وه‌و پیَشگرتن له‌م دیارده‌یه
ده‌خریَنه ده‌سته‌ى سیَیه‌مى پۆلیَنكارییه‌كه، به‌م شیَوه‌یه‌ش له
یارمه‌تییه بیانییه‌كانى ئه‌مریكا بیَبه‌شده‌كریَن و ته‌نها له‌لایه‌نه
مرۆییه‌كانه‌وه هاوكارى ده‌كریَن.
پوخته‌ى هه‌ندىَ زانیارى و داتاى نیَو راپوَرته‌كه.
شایانى باسه هه‌شته‌مین راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له
گه‌لىَ لایه‌ندا داتا‌و زانیارییه‌كانى له گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌ى پارساڵ
هاوبه‌شه و گۆرِانكارییه‌كى ئه‌وتۆى به‌خۆوه نه‌بینیوه، له‌وانه‌ش:
1- به‌پیَى مه‌زه‌نده‌ى ریَكخراوى كارى
نیَوده‌وڵه‌تى (ILO) كه سه‌ر به ریَكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه،
نزیكه‌ى 12.3 ملیوَن كه‌س له هه‌لومه‌رجى زوَره‌ملیَیانه یان سوخره‌كاریدا
كارده‌كه‌ن یا به‌كویله‌كراوى سیَكسین یاخود منداڵن و به‌زوَركاریان
پیَده‌كه‌ن، به‌لاَم به گویَره‌ى هه‌ندىَ سه‌رچاوه‌ى دیكه مه‌زه‌نده‌ده‌كرىَ
ئه‌م ژماره‌یه له 4 تا 27 ملیوَن مروَڤ بگریَته‌وه.
2- به‌پیَى لیَكوڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌ژیَرچاودیَرى
حكومه‌تى ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه و له ساڵى 2006 كوَتایى هاتووه،
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌ر ساڵیَك نزیكه‌ى 800.000 كه‌س له ریَگه‌ى
سنووره‌كانه‌وه بازرگانیان پیَده‌كریَت، جگه له‌وانه‌ى له نیَو
سنوورى ولاَته‌كانیان بازرگانیان پیَده‌كریَت و 80% ئه‌و قوربانیانه‌ى
له ده‌ره‌وه‌ى ولاَتن ژن و كچن و نزیكه‌ى 50% یشیان ناكامن.زوَرینه‌ى
قوربانییه‌كان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه بازرگانى سیَكسیان پیَده‌كریَت.
3- به‌سه‌ربازكردنى منداڵ یه‌كىَ له‌و
دیارده هه‌ره ده‌گمه‌ن و دڵرِه‌قانه‌یه له بوارى بازرگانیكردن به
مروَڤ دا كه راپوَرته‌كه ئاماژه‌ى بوَ كردووه و ده‌ڵىَ:به‌شیَوه‌یه‌كى
نارِه‌وا و به‌زوَر یا ته‌زویر یان زوَره‌ملیَیانه مندالاَن ناچارده‌كریَن
به سه‌ربازى و وه‌كو كویَله‌ى سیَكس ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كریَت به
تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ى ململانیَى چه‌كداریان تیَدا هه‌یه. ئه‌و
جوَره ره‌فتاره نارِه‌وایانه له لایه‌ن هیَزه‌كانى حكومه‌ت یا
ریَكخراوى نیمچه‌حكومى یان له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه
پیَِرِه‌وده‌كریَن. به پیَى مه‌زه‌نده‌ى یونیسیف ئیَستاكه پتر له
300.000 منداڵ له ژیَره‌وه‌ى 18 ساڵیدا، له 30 ململانیَى چه‌كدارى له
جیهاندا به‌كارده‌هیَنریَن، له كاتیَكدا زوَربه‌یان ته‌مه‌نیان له
نیَوان 15تا 18 ساڵیدایه و هه‌ندیَكیشیان ته‌مه‌نیان له نیَوان 7تا8
ساڵیدایه.هه‌ندىَ له‌و مندالاَنه ده‌رِفیَنریَن تاوه‌كو وه‌ك جه‌نگاوه‌ر
به‌كاریان بهیَنن، هه‌ندیَكى دیكه‌شیان به‌شیَوه‌یه‌كى ناشه‌رعى
ناچارده‌كریَن تا وه‌كو بارهه‌ڵگر یا چیَشت لیَنه‌ر یا خزمه‌تكار یا په‌یامنیَر
یا سیخورِ كاربكه‌ن.
هه‌ندىَ داتاى راپۆرته‌كه‌ى
2007.
1- سالاَنه پتر له 2 ملیوَن منداڵ له
سه‌رتاسه‌رى جیهاندا له بازرگانى سیَكسى بازرگانیدا به‌كارده‌هیَنریَن
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه و پرتوَكوَله نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان
به‌كارهیَنانى منداڵ بوَ بازرگانیكردنى سیَكسى به تاوان داده‌نیَن.
2- لیَكوَڵینه‌وه‌كان به‌دیارى ده‌خه‌ن
كه توندوتیژى و به‌دره‌فتارى دوو كوَڵه‌گه‌ى بازرگانی له‌شفروَشین. به
پیَى یه‌كیَك له‌و لیَكوَڵینه‌وانه‌ى له ساڵى 2006 دا بوَ ژنان ئه‌نجامدراوه
به‌دیارده‌كه‌ویَت كه ئه‌و ژنانه‌ى به‌مه‌به‌ستى له‌شفروَشى
بازرگانیان پیَكراوه‌و ره‌وانه‌ى یه‌كیَتى ئه‌وروپادا كراون ریَژه‌ى
95% یان قوربانیانى توندوتیژى و ناچارى سیَكسى زوَره‌ملیَیانه‌كراون و
پتر له 60% یشیان باسیان له هیلاكى و ئاسه‌وارى ناره‌حه‌تى ده‌روونى
و كیَشه‌كانى ده‌زگاى هه‌رسكردن و پشت ئیَشه‌و نه‌خوَشى ژنانه‌یان
كردووه.یه‌كىَ له‌و لیَكوَڵینه‌وانه‌ى له ساڵى 2001دا ئه‌نجامدراوه
به‌دیاریخستووه كه ریَژه‌ى 86% ى ئه‌و ژنانه‌ى له نیَو ولاَته‌كانى
خوَیان بازرگانى سیَكسیان پیَكراوه و ریَژه‌ى 85% له‌وانه‌ى له ریَگه‌ى
سنووره نیَوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بازرگانیان پیَكراوه دووچارى
بارگرژى هاتوون.
3- نزیكه‌ى 42 ملیوَن كه‌س له سه‌رتاسه‌رى
جیهاندا هه‌ڵگرى ڤایروَسى ئایدزن و بازرگانیكردن به مروَڤ روَڵیَكى
كاریگه‌رى هه‌یه له بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڤایروَسه‌دا. راپوَرتى ساڵى
2005 ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى ئایدز ده‌ڵىَ:" په‌تاى
ئایدز له ئاسیادا له‌ویَوه سه‌رچاوه ده‌گرىَ و ته‌شه‌نه‌ده‌كات كه
مادده‌ى سرِكه‌ر له ریَگه‌ى سرنج به‌كارده‌هیَنریَت و سیَكسى
بازرگان‌یش له‌ویَدا به‌ربلاَوه". كه‌واته له‌شفروَشى و بازرگانیكردن
به سیَكس دوو هوَكارى به‌شدارن له بلاَوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ئایدز.له
سه‌ر ئاستى جیهانیشدا ئه‌و ژنانه‌ى له‌شفروَشى ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ى
له پیَناوى سیَكسدا بازرگانیان پیَكراوه ریَژه‌یه‌كى زوَریان دووچارى
تووشبوون به ڤایروسى ئایدز ده‌بنه‌وه. بوَنموونه ریَژه‌ى تووشبوون
به ئایدز له نیَو ئه‌و ژنانه‌ى له شفروَشى ده‌كه‌ن له (نیپال) ده‌گاته
20%، له باشوورى ئه‌فریقیا ریَژه‌یان ده‌گاته 70.4%، سه‌ربارى ئه‌مه‌ش
به‌پیَى كوَنگره‌ى جیهانى به‌رهه‌ڵستكار به سیَكسى بازرگانى له نیَو
مندالاَندا ئاشكرابووه كه له باشوورى خوَرهه‌لاَتى ئاسیادا ریَژه‌ى
نیَوان 50 تاكو 90% ئه‌و مندالاَنه‌ى له ماڵه‌كانى له‌شفروَشى ده‌ربازكراون
تووشى ڤایروَسى ئایدز هاتوون.
عیَراق له نیَو راپۆرته‌كه‌دا.
عیَراق بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى به‌دواى یه‌كدا له قۆناغى گواستنه‌وه‌ى
سیاسی‌دا ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه له‌م راپۆرته‌دا پله‌ى بۆ دانه‌نراوه.
حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌و باوه‌رِه‌دایه كه ده‌كریَت هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى
عیَراق بۆ دژایه‌تیكردنى قاچاغچیَتى و بازرگانى كردن به مرۆڤ له
عیَراقدا له راپۆرتى ساڵى داهاتوودا هه‌ڵبسه‌نگیَنریَن.
عیَراق وڵاتیَكه دیارده‌ى بازرگانیكردن به ژن و پیاوى تیَدایه كه
به مه‌به‌ستى بازرگانى سیَكسى و كارپیَكردنى زۆره‌ملىَ به‌كاریان
دیَنن. مناڵانى عیَراق له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات
قاچاغچیَتیان پیَوه ده‌كریَت بۆ بازرگانى سیَكسى، له‌وانه‌یه بانده
تاوانكاره‌كان كورِى گه‌نجیشیان كردبیَته ئامانج و دووریش نییه ستافی
هه‌تیوخانه ئه‌هلییه‌كان قاچاغچیَتیان به كچى گه‌نجه‌وه كردبیَت به
مه‌به‌ستى سۆزانیكردنى زۆره‌ملىَ. ژنانى عیَراق قاچاغچیَتیان پیَوه ده‌كریَت
له ناو عیَراق و بۆ بازرگانى سیَكسیش به قاچاغ براون بۆ سوریا و
ئوردن و كویَت و قه‌ته‌ر و ئیمارات و توركیا و ئیَران. عیَراق مه‌نزڵگه‌یه‌كه
بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ى كه له جۆرجیا و هند و پاكستان و ئه‌نده‌نوسیا
و نیپاڵ و فلیپین و سریلانكاوه قاچاغچیَتیان پیَوه‌كراوه و وه‌ك
كریَكارى بیناسازى و پاككه‌ره‌وه و ئیشى دى به‌كارهیَنراون.
یاساكانى عیَراق هه‌موو فۆرمه‌كانى قاچاغچیَتى كردن به مرۆڤه‌وه قه‌ده‌غه
ناكه‌ن به‌ڵام مادده‌ى 339 ى یاساى سزاكان (قانونى عقوبات) قاچاغچیَتى
به منداڵه‌وه به مه‌به‌ستى ئیستغلالكردن بۆ بازرگانى سیَكسى به
تاوان داده‌نیَ و سزاى 10 ساڵ زیندانى بۆ داناوه، ئه‌مه‌ش هاوشیَوه‌ی
ئه‌و سزایانه نیه كه دانراون بۆ تاوانه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك لاقه كردن.
بۆیه گرنگه بۆ حكومه‌تى عیَراق ریفۆرم له ته‌شریعه‌كانیدا بكات كه
هه‌موو فۆرِمه‌كانى قاچاغچیَتى كردن به مرۆڤه‌وه به تاوان دانیَت و
ستافه‌كانی چه‌سپاندنى یاسا و قه‌زا رابهیَنىَ و ریَوشویَنى پیَویست
بگریَته به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌م دیارده‌یه.
له ماوه‌ى نوسینى ئه‌م راپۆرته‌دا، حكومه‌تى عیَراق هیچ ریَوشویَنیَكى
نه‌گرتۆته به‌ر بۆ ریَگرتن له قاچاغچیَتى كردن به مرۆڤه‌وه سه‌ربارى
هه‌بوونى راپۆرت ده‌رباره‌ى په‌ره‌سه‌ندنى كیَشه‌ى قاچاغچیَتى له نیَو
ژنان و هاوڵاتى بیانی له ناو وڵات‌دا كه به مه‌به‌ستى ئیشكردن
هیَنراون. حكومه‌ت هیچ هه‌ڵمه‌تیَكى له دژى قاچاغچیَتى ئه‌نجام نه‌داوه
و چاودیَرى هه‌وڵه‌كانى كۆچكردنى له وڵاته‌وه بۆ ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه
بۆ وڵاتى نه‌كردووه . عیَراق پرۆتۆكۆڵى UNى تایبه‌ت به (قاچاغچیَتى
به مرۆڤ) ى ساڵى 2000 ى ئیمزا نه‌كردووه.
هوَكاره‌كانى بازرگانیكردن به مروَڤ.
به به‌راووردكردنى هه‌ردوو راپۆرتى پار و ئه‌مساڵه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریكا هوَكاره‌كانى ئه‌م دیارده‌یه زوَرن له‌وانه‌ش: هه‌ژارى، گه‌رِان
به‌دواى ئاستیَكى به‌رزترى بژیَوى له ولاَتانى دیكه ، كه‌مى ده‌رفه‌ته‌كانى
كار و دامه‌زراندن، گه‌نده‌ڵى گشتى و تایبه‌ت، تاوانى ریَكخراو،
توندوتیژى له دژى ژنان و مندالاَندا، نائارامى سیاسى و ململانیَى چه‌كدارى،
دابرِانى منداڵ له قوتابخانه.یه‌كىَ له‌و هوَكاره ره‌مه‌كیانه‌ى
بازرگانیكردن به‌مروَڤ له نیَوان سنووره نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان به
جیهانى بوونى بازارِه‌كان و هیَزه‌كانى كاره.
|