ساڵی 2008 چۆن ده‌بێ.
سه‌ردار پشده‌ری
ساڵی 2008، ساڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئیسلامیه‌کان و ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر ده‌بێ. شه‌ڕی خۆبه‌خۆی موسلمانان، عه‌ره‌ب و فارس، تورک و کورد ده‌بێ. له‌ئه‌مه‌ریکا، شه‌ڕی هه‌لبژاردن و بێده‌نگی، خه‌وتنی سیاسی ده‌بێ. له کوردستان، ساڵی گه‌نده‌ڵی و ناشتنی داوای سیاسی کورد ده‌بێ. حوشتر سواره‌کانی ئیسلام له ناو په‌رلمان ده‌میان گه‌وره‌تر ده‌بێ. گورگه‌کانی ئه‌تاتورک به ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ره‌وه که‌ڵپیان تیژتر ده‌بێ. ناوهێنانی ئۆتۆمیش قسه‌ی سه‌رده‌می ئایه‌توڵایه‌کانی ئێران ده‌بێ.
هه‌رسێک داگیرکه‌ری تورک عه‌ره‌ب و فارس به درێژی مێژوو دوو روویان هه‌بووه، رووێکیان کێشه ناوخۆییه‌کانی نێوانی خۆیانی تێدا ده‌بینرێ و رووی دووهه‌میشی کێشه‌ی خۆیان و کوردی تێدا ده‌بینرێ، له کاتێک دا که کورد به‌هێز ده‌بێت له رووی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ئه‌و داگیرکه‌رانه کێشه ناوخۆیه‌کان به‌لا ده‌نێن و به هه‌رسێکیان په‌لاماری کورد ده‌ده‌ن هه‌ر ده‌مه‌ی به چه‌کێک.
هه‌ر له ساڵی 1991 وه که ئه‌و داگیرکه‌رانه هه‌ستیان به‌وه کردووه که هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد دروست بکه‌ن، ده‌ستیان کردووه به پیلان داڕشتن بۆ پووچ کردنه‌وه‌ی پیلانه‌که‌ی هاوپه‌یمانان، هه‌ر جاره‌ی یه‌کێک له‌و داگیرکه‌رانه لای لایه بۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه ده‌که‌ن بۆ دوور خستنه‌وه‌یان له داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1991 رژێمی عێراقی ده‌ستی پێوه‌گرتن و خۆی پێ به‌هێز کردنه‌وه‌و به نه‌وت فروشتنی قاچاغه‌وه خڵافاندنی و له رووی سیاسیشه‌وه ده‌نگدانی کوردی پێ هینانه‌وه ده‌رگای خۆی، کۆتایی به هه‌لپه‌رکێیه‌که‌ی به‌غدا نه‌هاتبوو که له سه‌ره‌تای 1992 دا تورکه‌کانی پاشماوه‌ی ئه‌تاتورک ئاهه‌نگێکیان بۆ له ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ رێکخستن و بابۆڵه‌ی شه‌ڕی خۆبه‌خۆیان دایه ده‌ست هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌کی پارتی و یه‌کیه‌تی بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا‌و به‌ده‌رنانیان له‌و به‌شه ئازادکراوه‌ی کوردستان، شه‌ڕێکی شه‌رمنانانه‌ی کوردی خۆ بوخۆ ده‌ستی پێکردو داگیرکه‌رانیش پێکیان له پێک داداو قاقای پێکه‌نینیان وه‌ک هه‌ور ده‌ی گرماند.
داهاته زۆره‌که‌ی برایم خه‌لیل داگیرکه‌رانی خسته دڵه راوکێ، به‌تایبه‌تی ئێران، پیلانێکیان داڕشت بۆ خه‌رج کردنی ئه‌و داهاته به دا‌و ده‌رمان و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕێکی خۆبه‌خۆیان هه‌ڵگیرساند له نێوانی هه‌ردوو دۆستی دێرینی ئێران‌دا یه‌کیه‌تی نیشتمانی و ئیسلامیه‌کانی کوردستان، ئه‌و شه‌ڕه ته‌شه‌نه‌ی کرد تاکو بوو به شه‌ڕی خۆبه‌خۆی هه‌موو حیزبه کوردستانیه‌کان، شه‌ڕه‌که درێژه‌ی کێشا تاکو ئێمه له رێگای یه‌کێک له دۆسته‌کانمانه‌وه به ووردی بارودۆخی ناوچه‌که‌مان بۆ واشنتۆن روون کردوه بۆ فریا که‌وتن و کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه خۆبه‌خۆیه، دۆسته‌که‌م رۆڵێکی گرنگی بینی توانی ئاشتی واشنتۆن بهێنێته کایه‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی من ئه‌وه‌نده‌ی تر منی برده پێشه‌وه له لای واشنتۆن و وه‌ک کوردێکی به‌په‌رۆش له لای ئه‌وان ده‌ستنیشان کرام.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئاشتی واشنتۆن شه‌قێکی سیاسی بوو بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان، به‌ڵام دبێ بڵێین به‌داخه‌وه وه‌ک پێویست سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی به‌ده‌نگ ئه‌و ئاشتیه‌وه نه‌چوون و شه‌ڕی سارد تاکو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌و تێکڕای حیزبه کوردستانیه‌کانیش ده‌ستیان له داگیرکه‌ران هه‌ڵنه‌گرتووه.
بێجگه له‌خۆ هه‌ڵواسینی حیزبه کوردستانیه‌کان به‌داگیرکه‌رانه‌وه، له‌پێش هاتنی هاوپه‌یمانان و هه‌ڵوێسته عێراقیچیه‌که‌یان له دروستکردنه‌وه‌و خۆبه‌ستنه‌وه به عێراقه‌وه، چه‌ند ساڵێک کێشه‌ی سیاسی کوردی دوا خست و وه‌ک پێویست سود له‌و ده‌رفه‌ته سیاسیه وه‌رنه‌گیرا، ئێستا ئه‌مه‌ریکا پشتی له‌و حیزبه سیاسیه کوردیانه کردوه‌و داگیرکه‌رانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆخۆیان ده‌قۆزنه‌وه‌و هه‌ر یه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی تێکدانی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بشێوێنن، ده‌وڵه‌تی عێراقی سیاسه‌تی دوو روویی به‌کار ده‌هێنێ، له‌سه‌ره‌وه به حیزبه کوردیه‌کان ده‌ڵێ ئێمه هاوپه‌یمانی یه‌کترین و هه‌موو به‌نده یاسایه‌کان جێ به‌جێ ده‌که‌ین و رێگاش ناده‌ین هیچ ووڵاتێک په‌لاماری ئێوه بده‌ن، له‌ژێر په‌رده‌شدا به په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێن کێشه یاسایه‌کان دوا بخه‌ن و گیروگرفت بۆ ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی بارزانی دروست بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئێرانیش هه‌مانشێوه سیاسه‌تی دوو رووی به‌کار ده‌هێنێ، له‌لایه‌ک خۆی وه‌ک هاوپه‌یمان و دۆستی دێرینی ئه‌و حیزبه کوردیانه‌ی خوارووی کوردستان نیشان ده‌دات، له‌ولاشه‌وه به‌شداری هه‌موو دانیشتنه‌کانی عه‌ره‌ب و تورکه‌کان ده‌کات بۆ له‌نابردنی ئه‌و به‌شه ئازادکراوه‌ی کوردستان.
تورکه‌کانی تورکیاش به تێکڕا به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیانه‌وه وه‌ک گورگی هار ده‌میان کردۆته‌وه بۆ که‌لوپارچه کردنی هه‌ر کوردێک که به‌ر ده‌ستیان بکه‌وێ، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا که مام جه‌لال و کاک مه‌سعودو ئیسلامیه‌کان نه‌رمونیانیه‌کی زۆریان به‌کار هێناوه بۆ سارد کردنه‌وه‌ی تورکه‌کان، به‌ڵام تورکه‌کان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ناوی لێدانی پارتی کرێکارانه‌وه هه‌وڵی داگیرکردنی ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه ده‌ده‌ن.
سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردستانیه‌کانیش له‌پاڵ شانازی کردنه‌وه به برایه‌تی تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه، هه‌موو هیواو ئاواتیان بۆته خۆ به‌خێوکردن و کات به‌سه‌ر بردن و ئۆتومبیلی جوان و کۆشک و ته‌لار دروست کردن، زۆرینه‌ی کوردیش له‌لایه‌ک شه‌ورۆژ له زستانێکی سارد‌و سڕدا به‌تاریکی و به زگی برسیه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له لایه‌کی تریشه‌وه له‌رزوتا ده‌گرن له بێ ئومێدی له به‌دی هاتنی روناکیه‌کی سیاسی و ترسی هێرشی داگیرکه‌ران.
ئێمه‌ش تاکو ئێستا بێ ئومێد نه‌بووین له به‌دیهاتنی روناکی ده‌وڵه‌تی کوردستان، به‌ڵام ئه‌وی که ئێمه لێی تێگه‌یشتبین تاکو ئه‌و حیزبه کوردیانه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن له‌ناو کوردستان دا، ئه‌و روناکیه ناگاته کوردستان، لێره‌دا به‌دیهێنانی رووناکیه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو لا، یه‌که‌م سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه کوردیانه ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرن و رێگا بده‌ن بۆ به‌دیهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی پاک و خاوێن، رێگای دووهه‌م ئه‌وه‌یه کورده‌که خۆی به‌خه‌به‌ر بێت و هه‌وڵی گۆڕانکاری ده‌سه‌ڵات بدات.
به به‌دیهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی تازه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، گۆڕانکاری ده‌که‌وێته ناو ده‌روونی کوردایه‌تیه‌وه، هاو په‌یمانان چاوێلکه‌یه‌کی تازه له‌چاو ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کورد، هه‌موو به‌رنامه‌و پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانیش هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، بارودۆخی ناوچه‌که‌ش به به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و هاوپه‌یمانان ته‌واو ده‌بی.
له‌نده‌ن 22 – 2 – 2008
|