سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناو چاک و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه تاریکه‌کان.
هێمن ڕه‌ئووف
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ناوه‌نی چاک له قه‌یرانێکی نادروستدا ده‌گوزه‌رێ و ماوه‌یه‌که کێشمه‌کێشه‌کانی خه‌ریکه ده‌گاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه کان . ئه‌وه‌ی جێگای باسکردنه هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست که به‌چاوێکی دڵسۆزانه ده‌ڕوانێته ئه‌م ڕێکخراوه ، ئه‌م ڕه‌وشه‌ی پێناخۆشه و له‌خۆزگه‌ی ئه‌وه‌دایه ته‌بایی و یه‌کڕیزی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ڕێخراوه‌که . له‌پێش هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌ندامانی چاک .
بۆئه‌وه‌ی راستیه‌کان له‌سه‌ر چه‌واشه‌کاری بنیات نه‌نرێ پێویسته جه‌ماوه‌ر کرۆکی کێشه‌که به ڕوونی ببینن . بۆیه پێم باشبوو ئه‌م ڕوونکردنه‌وه کورته بده‌م .
پێش هه‌موو شتێ ڕاستییه‌ک هه‌یه که ده‌بێت چیتر سه‌ری نه‌نرێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، ( نه‌بوونی ئیداره‌یه‌کی ڕێخراوه‌یی و سه‌رپه‌رشتی کردنێکی فاشیل و نه‌زانانه و بێ ئه‌زموونیی له به‌ڕێوه‌بردندا ) هۆی سه‌ره‌کی هه‌موو کێشه‌کانی ناو ڕێخراوی چاک بوون .
ناوه‌ندی چاک له ڕێخراوێکی مه‌ده‌نییه‌وه وه‌رچه‌رخا بۆ دیوه‌خانێک ، خه‌ریک بوو هه‌موو بنه‌ماکانی ڕێخراوبوون له‌ده‌ست بدات . ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که خاوه‌نی بڕیار و ئۆرگانی باڵای ناوه‌نده و که سیمبۆلی کاری به‌کۆمه‌ڵ و ڕێخراوه‌یی بوو له ناو ڕێخراودا ، به فیتی هه‌ندێک وه‌لا نرا و سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ندێ له براده‌رانی ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی باڵیان به‌سه‌ر ئۆرگانه‌کانی تری ناوه‌ندا گرت . له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ چاک کردنه‌وه و رێگانه‌دان به‌م تاکڕه‌وییه، فراکسیۆنی چاکسازی که زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه داوای ڕیفۆرم و چاکسازی کرد به پڕۆژه‌یه‌کی تۆکمه بۆ گێڕانه‌وه‌ی باری ڕێخراوبوون بۆ ناو ڕێخراوه‌که . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م چاکسازییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاردا نه‌بوو به‌هه‌موو توانایه‌وه که‌وته دژایه‌تی کردنی و کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری و توانی کوتله‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆی درووست بکات له‌ناو ڕێخراودا . ئیتر زۆر بێپره‌نسیپانه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێخراو لایدا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاردانی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه گواسته‌وه بۆ کۆبونه‌وه‌ی به‌ناو گشتی ئه‌ندامان . که هه‌فتانه له‌سه‌ر تۆڕی پالتاک ده‌به‌سترا . ئه‌و کۆبونه‌وانه که به‌کۆبونه‌وه‌ی گشتی ناویان ده‌برد ، بریتیبوون له %٢٠ ی ئه‌ندامان که‌متر و ژماره‌یان له باشترین حاڵه‌تدا له‌٣٠ که‌س تێنه‌ده‌په‌ڕی ، که ده‌توانم بڵێم به‌س کۆمیته‌ی سویسرا ٣٠ ئه‌ندامی چالاک و جێگیری هه‌یه . . ئه‌وه‌بوو یه‌ک لایه‌نه سه‌رپه‌رشتیار هه‌موو ئه‌ندامانی فراکسیۆنی چاکسازی له‌چاک لادا به نامه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک کۆمپانیایه‌ک بێت و به‌ڕێزیان خاوه‌نی بێت، و بڕیاری کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی دا که له سه‌ره‌تای مانگی دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا :
عه‌لی مه‌حمودی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ند . له وه‌ڵامی نامه‌ی دۆستێکی چاکدا ئامه‌ژه بۆ ئه‌وه ده‌دات . له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چاک ڕازییه دوو پێشنیاری ئه‌و به‌ڕێزه جێبه‌جێ بکات .
١.. کۆنگره ٢.. خۆکاندید نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ره . بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌رانی به‌ڕێز به شیعارات و قسه‌ی پڕ باق و بریق چه‌واشه نه‌بن .پێویسته ئه‌وه بزانن .
* بڕیاری ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که ده‌ڵێ پیی ڕازی ده‌بم، له‌به‌ر خاتری ئه‌و دۆسته‌ی چاک ، له مێژه دراوه و به‌رواره‌که‌شی دانراوه که ڕێکه‌وتی ڕۆژانی( ١و٢/١٢/٢٠٠٧ ). که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کۆنگره‌یه‌کی شه‌رعی ( ڕێخراوی چاک ) نییه و پێشێل کردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێخراوه و ئه‌مه‌ش جێگای قه‌بووڵ کردن نیه چونکه %٧٠ زیاتری ئه‌ندامان پیی ڕازی نین * ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری که نابێ خۆیان کاندید بکه‌نه‌وه ، پێش دوو هه‌فته له نامیه‌کدا به بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه‌ی جه‌نابی سه‌رپه‌رشتیار له چاک ده‌رکران . که هه‌موو ئه‌و هاوڕێانه‌ن که باوه‌ڕیان به چاکسازی هه‌یه له ڕێخراودا و تاکڕه‌وی و یه‌کلانی له کارکردن‌دا پرۆتستۆ ده‌که‌ن .
ناوه‌ندی چاک یه‌ک ڕێخراوه و ئێستا پێویستی به چاکسازی هه‌یه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌کانی ، پێویستی به‌وه هه‌یه بڕیاره‌کان و پڕۆژه‌کان به‌شێوه‌ی کۆنکرێتی گه‌ڵاڵه‌بکرێن و ڕێخراوبوون بکه‌ینه بنه‌مای کارکردنمان . بۆیه فراکسیۆنی چاکسازی له داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌یدا به‌رده‌وامه و له هه‌وڵی پرۆفیشیۆناڵ کردنی ڕێخراوه‌که‌ماندایه . به‌و هیوایه‌ی بتوانین ڕێخراوی چاک له قه‌یرانی تاکڕه‌وی و دیوه‌خانی ده‌ربهێنین و بیخه‌ینه‌وه سه‌ر سکه و ڕێگای ڕاستی ڕێخراوه‌یی .
ئه‌وانه‌ی له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م ڕێخراوه لاده‌ده‌ن و به ویستی که‌سێکو چه‌ند هاوڕێیه‌کی ، به ئاره‌زوی خۆیان ئه‌ندامان ده‌رده‌که‌ن و بڕیاری کۆنگره ده‌ده‌ن ، پێویسته ڕێگایه‌کی تر بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌یانه . با چیتر بێڕێزی به په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێخراوه‌که‌مان و ئاڕم و ناوی سه‌نگینی ( ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد : چاک : ) نه‌که‌ن .
هه‌ر بژین . هێمن ڕه‌ئووف / کۆمیته‌ی سویسرا ی ناوه‌ندی چاک
|