سهبارهت بهیادی شوراکان له کوردستان.
سازدانی دیمان : نوری بهشیر
نوری بهشیر: زهمینهکانی سهرههڵدانی شوراکان بۆچی دهگهرێتهوه؟
زەمینەى ئەم دیارەدە نوێیە و زەمینەى سەرهەڵدانى شوراکان کۆمەلایەتى و مێژوویى بوو. لەبناغەوە دەکرێت ئاماژە بەو ئالوگۆرە چینایەتییە ئەساسییانە بدەین کە لەماوەى 20 ساڵ زیاتر لە پێش مێژوى سەرهەلدانى شوراکانەوە لە کوردستاندا سەریهەڵدا. کۆچى فراوانى جوتیارانى لادى بۆ شارەکانى کوردستان و بەرزبونەوەى ئاستى شارنیشنى بە بەروارد لە گەل گوند نشیندا بەتایبەت لەنێوان سالەکانەکانى 1976-1979، بەم پێیەش لەبناغەوە فەرهەگ وعادات وتەقالیدى کۆمەلگاى کوردستانى لەئاستیکى دواکەوتووەوە بردە ئاستیکى پێشکەوتوتر و لەشارەکاندا ڕەنگى دایەوە... جوتیارانى دوێنێ بونە هیزێکى فراوانى چینى کریکار کە لەشارەکاندا یان لە دەزگاو کارگە حکومیەکاندا دامەزرابوون یان کارى کرێکاریى فەسڵى و خانوبەرەیان دەکرد.. گشت ئەم ئالوگۆرانە لە کوردستان چینى کرێکارى وە چینێکى فروان و گەورەو گران جێخست. بەم پێیەش مەشغەلەو دەردو کۆسپەکان گۆران، خواست و داواکارییەکان گۆران. کریکارى ناو کارگەو دامەزراوەکان و شارنشین، خواست و ئارەزوو ئامانجى کۆمەلایهتى تازەى هەیە بەپىى هەلومەرجیکى بابەتى کۆمەلایەتى تازە. بەبرواى من ئەمە بناغەى کۆمەلایەتى سەرهەلدانى شوراکانى مسۆگەر کرد. بەلام هەر بارى یان لایەنى بابەتى وەلام بەم پرسیارەى ئیوە ناداتەوە، لایەنێکى دیکە بوونى ئیمە ، کۆمۆنیستەکان بوو کە ئەوکات لە چەندین رێکخراوى چەپ و کۆمۆنیستیدا ریکخراوبوین و کاریگەرى فراوانى کۆمۆنیزمى کریکاریى مەنسورى حیکمەتمان بەسەرەوە بوو.. هەردوو ئەم مەسەلە بابەتى و زاتیانە ئەو زەمینەیە دروست دەکەن کە شوراکانى تێدا پێکهات وەک بزوتنەوەیەکى جیاوازو بە ئەلتەرناتیڤى جیاوازەوە.
نوری بهشیر: شوراکان چی بوون وکارو شیعاره سهرهکیهکانی چی بوون؟
سامان کەریم: شورا بەدیلى بزوتنەوەى کۆمۆنیستى بوو بۆ ریکخستنى کۆمەڵگا لە لایەک و لەلایەکى دیکەوە ئامرازى خەباتى دەستى خەلک و کرێکار بوو دژ بە خاوەن کارو میلیشاکانى بزوتنەوەى کوردایەتى. لەلایەک شورا وەکو هەر بزوتنەوەیەکى دیکە خەباتى خۆى دەکرد بە رابەرى کۆمۆنیستەکان لە پیناو گرتنە دەستى ئیدارەى کۆمەلگادا کە ئەمەیان مەسەلەى سەرەکى بوو بەلام تا رادەیەکى زۆر نارۆشن بوو لە نیو ریزى فراوانى شوراییەکاندا جیاوازییەک لە نیو ئەم ئامانجەو ریکخراوى شورا بەوینەى ئامرازیکى ریکخراوو نارازى دەستى خەلک و کریکار بەدى نەدەکراء نارۆشن بوو، ئەمەش کاریگەرى گەورەى هەبوو لە پاشەکشە پیکردنى ئەم بزوتنەوە عەزیمەدا. شوراکان گەلێک کارى گەورەیان ئەنجامدا: رۆلى گەورەیان گیرا بۆ ریکخستن و دابینکردنى گوزەرانى ئاوارەکانى شارى کەرکوک چەمچەمال و تەکیە ... کە لەبەرانبەر هیرشى دراندانەى بەعسدا ئاوارەبوون و لەمبارەوە هەم جێگاو ریگاى بۆ دابینکردن وە هەم خواردن و پێداویستیەکانى دیکە، کە لەمبارەوە هیزەکانى بەرەى کوردستانى بێبکانە هیچ وەلامێکیان بۆیان نەبوو. لایەنێکى دیکەى پرشنکدار رۆژى شوراکان بوو لە 18/3دا ئەمرۆژەمان ئاویزان کرد و کرایە رۆژى شوراو رۆژى دژى کیمیایبارانى هەلەبجەء زیاتر لە 30000 سى هەزار کەس لە خەلکى شارى سلیمانى لە بەردەرکى سەرا ئامادەى ئەمرۆژەبوون، کاریکى دیکەى گرینک و کۆمەلایەتى شوراکان دادگایکردنى بەریوەبردنى کارگەو فەرمانگەکان بوو، کە راستیدا حوکمى شۆرشگیرانەى کریکار بوو بەسەر چەوسینەرەوانیداو لەمبارەوە کریکاران خۆیان بەخاوەنى پشت و پەنایەکى سیاسى گەورە دەبینى و بەرێوەبەران و خاوەن کارگەکانیش دوژمنێکى سەرسەختى تازەیان بۆ پەیدا ببوو، کاریکى دیکە وەستانەوەى شوراکان بوو بەرانبەر بە هیرشى وەحشیانەى حکومەتى بەعس لە کەرکوک و هەولیرو سلیمانى کە بەشیوەیەکى جەسورانەو شیلگیرانە بەرابنەر بە تانک و تۆپەکانى حکومەتى بەعس وەستاون بەداخەوە لەمبارەوە شوارکان زیاتر لە 35 چەکدارو هەلسوراوى شورایى جەسورى خۆى لەدەستدا لەپیناو ئازادىو یەکسانى خەلکى کوردستاندا، لەکاتێکدا کە هیزەکانى بەرە هەموویان ملى سنورى ئیران و تورکیان گرتبوە بەرو تەنانەت فریاى ئەوەش نەکەوتن کە بەشێکى زۆرى کۆمیتەو ریکخستنەکانى خۆشیان ئاگاداربکەنەوەو بەجێیان هێشتبوون ....
شیعارە سەرەکیەکانى ئەو کاتەى بزوتنەوەى شورایى لە بارى دەسەلاتى سیاسیەوە حکومەتى شورایى بوو کە پایەکەى شوراکان بوو، لەمبارەوە بزوتنەوەى شورایى بەڵگەنامەى خۆى هەبوو وە لەئاستێکى فراواندا بڵاو بوەوە. هەروەها لەبەرابنەر بزوتنەوەى ژناندا یەکسانى هەمەلایەنەى ژن و پیاو خواست و ئامانج و دروشمێکى سەرەکى بوو بۆئەمەش هەوڵى دا ژنانى ئازادیخوازو یەکسانیخواز رێکخراو بکات، رێکخراوى ژنانى شورشگێر و دواتر رێکخراوى سەربەخۆى ژنان راستەوخۆ زادەى بزوتنەوەى شورایى بوو. لەبەرانبەر بزوتنەوەى کرێکاریدا شوراکان لە کارگە گەورەکانى وەک جلو بەرگ دروستکردن لە سلێمانى و لە کارگەى چیمەنتۆو لە لە گەرەکى شەکرەکەو لە گەرەکى خانوەکانى کرێکارانى چیمەنتۆ لە سەرچنارو لە کارگەى چیمەنتوى سەرچنارو لە کارگەى جگەرە و دەواجنى احمد اسماعیل لە هەولێرو...،. هەستا بە پێکهێنانى شوراکان لە بارى عەمەلییەوە و وە بەتایبەت لە سلیمانى کەم گەرەک هەبوو کە شوراى تێدا پێک نەیەت و دیارە لە هەولێرو کەرکوکیش لە چەندین گەرەک شوراکان پێکهاتن.. هەموو دەسەلاتێک بۆ شوراکان، 35 سەعات کار لەهەفتەدا، ئازادى رێکخراوبوون و مانگرتن و پێکهێنانى ئەحزابى سیاسى، ئازادى بێقەیدو شەرتى سیاسى و ئازادى بیرورا، بیمەى بێکارى تێرو تەسەل بۆ بێکاران، وە دروشمى " نا نا بۆ بەرە بەرە دوژمنى گەلە" کە وەک وەلامێک بۆ کارى سەرکوتکەرانەى میلیشیاکانى هیزەکانى بزوتنەوەى کوردایەتى هاتە بەرەوە، ... چەندین دروشم و خواستى دیکەى کرێکاران و بێکاران و دەستفرۆشان لەم نێوەدا هاتنە پێشەوە...
نوری بهشیر : ئێستا ڕۆشنبیران و قهڵهمبهدهستان لهمێژووی کوردستاندا جێگاوڕێگای شوراکان بهقهڵهمیاندا نایه ئایا ئهمه بهڵگهی ئهوه نیه که ئهم بزووتنهوهیه، خۆی لهخۆیدا ڕۆڵێکی نهبووه، ئهگهر نا ئهو واقعیهته و بهڵگانه چیه ئهم تهجروبهیه ئهبهنه ناو کۆمهڵگای کوردستانهوه؟
سامان کەریم: باسى تویژى رۆشنبیران بەگشتى باسێکە وە بەتایبەت رۆشنبیرانى کوردستان خەسلەت و تایبەتمەندییەکى جیاوازیان هەیە بەحوکمى هەلومەرجێکى سیاسى و کۆمەلایەتى جیاواز کە کۆمەڵگاى کوردستانى تێکەوتوە. هەلومەرجێکى سیاسى کە چارەنوسى کۆمەڵگا لە کوردستان تا ئێستا لەبارێکى مۆلەقەیدایە و خەڵکیش لەبارێکى چاوەروانیدا دەژین، نە دەسەڵاتدارانى ئیستاى کوردستان، دەسەڵاتەکەیان جگیرەو بەمپییەش نە ئیداریەکى دەستورىو یاسایى هەیە کە ئینسان بتوانیت سنورى هەلسوکەوت و کارەکانى خۆى بزانیت وە نە بازاریک هەیە کە لەچوارچێوەى میکانیزم و یاساکانى بازاردا بچەرخێت وەنە بژێوى خەڵکء کرێکار و فەرمانبەر بەشێوەیەکى رۆتین وەک کۆمەلگایەکى نۆرمال دەچەرخیت.. هەموو ئەمانە لەسایەى هەلومەرجى سەرگەردان و فەزوزایەکدا دەرۆنە پێشەوە. رۆشنبیر لەم حالەتە بەدەرنیە. ئەوانیش تەقسیم بوون بەپێى هیزە دەسەلاتدراو میلیشاکان و بەگشتى لە چوارچیوەى بزوتنەوەى کوردایەتیدا رۆلى خۆیان دەگیرن، رادیکالیزمەکەیان ئەو کەسەیە کە لایەنگرى یەکیک لە حزبە دەسەلاتدارەکان نیە بەلام هەمان لە چوارچیوەى هەمان سوونەت و فکرو سیاسەتى بزوتنەوەى کوردایەتیدا دەنوسى و وە بیردەکاتەوە.. ئەکەر چەند کەس و نوسەریکیش هەبن کە هەن وەلەم چوارچوەیە بەدەربن و باسێک لەشوراکان نەکەن ئەوەیان لەژیر سەخت و فشارو سەرکوتى هیزە دەسەلاتدارەکاندایە.
بەم پێیە رۆشنە کە رۆشنبیران تا ئەوجێیەى لەهەمان چوارچیوەدا بیر دەکەنەوە، ناتوانن یان نایانەویت کە باسیک لە بزوتنەوەى شورایى و خواست و ویستەکانى بکەن، بزوتنەوەیەک لە بناغەوە بۆ هەلپێچانى سوننەت و فەرهەنگ و بیرو سیاسەتى ناسیونالیزم هاتۆتە مەیدان، ناکریت تەوەقعمان ئەوەبیت لەلایەن رۆشنبیرانى ئیستاى کوردستانەوە باسى بکریت.
وەکو ویژدانى ئینسانیش بۆ هەرۆشنبیرێک کە دیسان ویژادنى خۆیان خەواندوە لەپێناو مەعیشەت و گوزەرانى خۆیاندا لاى ئەم حزب یان ئەو.. لەمبارەشەوە پیش ئەوەى باسەکە فەردى بکەینەوە لەسەر تاکى تاکى رۆشنبیران، پیم وایە باسەکە باسێکى بابەتییەو پەیوەندى هەیە بە هەلومەرجى ئیستاى کوردستانەوە. کاتێک بژێوى و نانى خیزانت و وە ئەمنیەتى فەردى و خیزانت بەدەست میلیشیاوە بێت ناکرێت تەوەقوع لە هەموو ئینسانێک ئەوە بێت کە ویژدانى خۆى بخاتە گەڕو راستییەکان بلێت و بنوسیت و بەرگرى لێبکات، تەوەقعێکە بەبرواى من لەجێگاى خۆیدا نییە. رۆشنبیرانى ئەمرۆى کوردستان لە ئاستى گشتیدا بەرپرسن لە مەئساتیک کە خەلکى کوردستان دەرگیرە لەگەڵیدا لە نەبونى و بێمافى سیاسى و کۆمەلایەتى و فەردى.... ئەمرۆ ئەوان بیان نەویت یان نا، هوشیار بن پێى یان نا بەشێکن لەجێخستنى دواکەوتوترین سوننەت و فەرهەنگى کۆمەلایەتى کە ئەحزابى دەسەلاتدارو هیزە ئیسلامیەکان برەوى پیدەدەن و ئەمانیش بۆى دەهۆننەوە. بۆنمونە کوشتن و خۆسوتاندنى ژنان بەڕادەیەکى سەرسوڕهێنەر لە کوردستان و بێدەنگی لەرادەبەدەرى ئەمرتوێژە نیشانەیەکى رۆشنى ئەم راستیەیە.
نوری بهشیر : بزوتنهوهی شورایی لهگهڵ ئهحزابی ئهوکات و بهرهی کوردستانی ئهوکات چی پهیوهندیهکی ههبوو، بۆچی لهلایهن ئهوانهوه شوراکان قبوڵ نهکرا؟
سامان کەریم : چونکە شوراو بەرە دو جەمسەرى جیاوازى دوو بزوتنەوەى کۆمەلایەتى جیاواز بون. لەلایەک بزوتنەوەى کۆمۆنیستى بەهەر کەموکوڕى و کۆسپ و لاوازییەکەوە کە هەى بوو خەریکى رێکخستنء رابەریکردنى شوراکان بوو، بەرەش کە کۆى حزبەکانى بزوتنەوەى کوردایەتى بوو بە سەرکردایەتى یەکێتىء پارتى نوینەرى چینایەتى بۆرژوزاى کوردبون وەهەن هەر ئەوکات خەریکى مفاوەزات و بچراندنى ئۆتۆنۆمى بوون لەگەڵ حکومەتى بەعس...
هەریەکەیان دەیویست بەرانبەرەکەى نەفیبکاتەوە، هەردوولایان هێزى چەکداریان هەبوو. نارۆشنى ئیستراتیژى ئیمە و و کەمى تەجروبەو نەبونى حزبى کۆمۆنیستى لەوکاتەداو واى کرد کە ئیمە پاشەکشە بکەین ئەوان دەسەلات بگرن هەروەک ئیستاش دەیبینین. کەواتە دەلیلکەى رۆشنە بۆچى ئێمە لەلایەن ئەوانەوە قبول نەکراین چونکە ئیمەش ئەوانمان قبول نەبوو، ئیمەش دەگەراین بۆ فرسەتیک کە ئەوان لەئەرز بدەین...
نوری بهشیر : ئایا کۆمهڵگای کوردستان زهمینهی سهرههڵدانهوهی شورایی ههیه؟
سامان کەریم: بەشیوەیەکى گشتى بەبێ لەبەرچاوگرتنى هەلومەرجى دیارکراو دەکرێت بلێین لەهەمووجێگایەک زەمینەى سەرهەڵدانى شوراکان هەیە ئەمە حوکمیکى گشتیە و بۆکوردستانیش هەروایە. بەلام باسى شوراو تەبلیغکردن بۆى لەگەل پێکهینانى عەمەلى شوراو دەستبردنى خەلک وە کریکاران لە کارگەو گەرەکاندا بۆ شورا وەکو ئامرازێکى رێکخراوى خەباتکارانە، دوومەسەلەى تەواو جیاوازن. باسەکە ئەوەیە بەشى پێشرەوى بزوتنەوەى کرێکارى وە بەشى پێشرەوەى بزوتنەوەى نارەزایەتى خەڵکى کوردستان، لە ئامادەیى سیاسى و عەمەلى و فکری بەهرەمەندن بۆ ئەوەى دەست بەرن بۆ پێکهینانى شوراکان لەبارى عەمەلییەوە؟ وەلامى ئەم پرسیارە لە هەنگاوى یەکەمدا دەمانگیرێتەوە بۆ رۆلى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان لە کێبەرکێی سیاسى و کۆمەلایەتى ئەمرۆى کوردستاندا...بەپێى ئەوە واتە بەپێى ئامادەیى حزب و رابەرییەکەى بۆ جێخستنى سیاسەت و ئەولەویەتەکانى خۆى، بەبرواى من شوراش بەناونیشانى ئەلتەرناتیڤى ئیمە بۆ ریکخستنى خەلک لەبارى عەملەیەوە دێتەوە پیشوو پەڕ دەگرێت، ئەگەر نا هەر لەخۆوەو لە چوارچیوەیەکى گشتى دا ئەکەر شوراش پێک بیت پێم وابیت هەر ئەوەندە سودى دەبێت کە لە ئازارى سالى 1991 بینیمان...بەبرواى سەرهەڵدانەوەى بزوتنەوەى شورایى وەک ئامرازى خەبات و وە کو دەزگاى بەرێوەبردنى دەسەلاتیش بەندە بە قودرەتمەندى حزبى کۆمۆنیستى کوردستان، لە نیو جەماوەرى بەرینى خەلکى کوردستاندا.
10/3/2008
|