سه‌دان کێشه و یه‌ک چاره‌سه‌ر.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و هاوپه‌یمانی و ده‌ستوور و فیدراڵیه‌ته‌که‌یان که له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی نیه وه‌ک جه‌بله‌ی چیمه‌نتۆی شڵه‌قاوی لێهاتووه‌و هه‌ر ناو به‌ناوێک له‌لایه‌که‌وه کونی تێده‌بێت ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ( 17 ) ساڵه خه‌ریکی به‌رگرتنن له‌ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردوستان بۆ کۆتایی هێنان به‌م واقیعه‌ته ،( یه‌کێتی و پارتی ) خه‌ریکی جێخستنی پرۆژه‌یه‌کن له ( عێراق )دا که بۆ خه‌ڵکی کوردوستان بێجگه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رکووت و پله دووی شتێکی‌تر نیه ، لکاندنه‌وه‌ی ( کوردوستان ) به ( عێراق ) ه‌وه سه‌لب کردنی ئیراده‌ی خه‌ڵکه بۆ کۆتایی هێنان به سته‌می میللی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ، ( ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ) ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستانیان کردۆته بارمته‌ی سات و سه‌ودای خۆیان له‌گه‌ڵ ( مالیکی و هاشمی ) و هاوشێوه‌کانیان.
هه‌لومه‌رجێک ئه‌مڕۆ له ( عێراق ) دا به‌ڕیوه ده‌چێت و ( یه‌کێتی و پارتی ) به‌شێکن له‌و هه‌لومه‌رجه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان به‌قیمه‌تی دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی و ئاینده‌ی ئینسانه‌کان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی هه‌ر ڕۆژه‌ی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ره ، ئه‌بێت تاکه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت که له ( خانه‌قین ) شه‌ڕ ده‌بێت یان نا ، له‌شکره‌که‌ی ( مالکی ) وه‌ک له‌شکری ( به‌عس ) ئه‌نفال ده‌کاته‌وه یان نا ، سوپا هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو کوردوستان بگه‌ڕێت یان نا ، تاکه‌ی مه‌سافه‌ی نێوان ڕوودانی شه‌ڕ یان ڕوونه‌دانی ( 50 ) مه‌تر بێت ، ئه‌مه چ حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ئینسانه‌تێکه له ( عێراق ) پێکدێته‌وه و ( ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ) گۆرانی به شان و باڵایاندا هه‌ڵده‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ی ( یه‌کێتی و پارتی ) وه‌ک په‌پووله‌و دۆستی خه‌ڵکی کوردوستان پیشانیان ده‌دان و شاره‌و شار ده‌یانگێڕان و خه‌ڵکیان بۆ کۆده‌کردنه‌وه ( عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم ) وه‌ک نموونه ئێستا چۆن بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ خه‌ڵکی کوردوستان .
( عه‌دنان موفتی ) سه‌رۆکی ( په‌رله‌مانی کوردوستان ) داوا ده‌کات له ( ئه‌مه‌ریکا ) که به مه‌رج چه‌ک بفرۆشێت به ( حکوومه‌تی عێراق ) تا نه‌توانن به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردوستان به‌کاری بهێنن ، ( دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ) جێگیری سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێت( بڕگه‌ی 2ی ماده‌ی 23 )ی ڕێکه‌وتنه ئه‌منییه‌که خه‌ته‌رێکی زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورد ) مه‌به‌ست ڕێکه‌وتنی ئه‌منی ( عێرا ق و ئه‌مه‌ریکا ) یه ، ( دکتۆر سه‌عدی ) ترسی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ( جه‌زائیری ساڵی 1975 )ه ، باشه ئه‌مه چ واقیعه‌تێکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کوردوستان کاری پێده‌که‌ن و خه‌ڵکی پێفریوو ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ( ناوه‌ند ) ئه‌وه‌نده ترسناکه بۆ له‌سه‌ر سینیه‌کی زێڕین به ده‌ست و قاچی به‌سراوه‌وه خه‌ڵکی کوردوستانتان برده‌وه به‌ر ده‌ستیان ، بۆچی ڕاگه‌یاندنه‌کانتان کردبوویه مه‌یدانی خۆشباوه‌ڕی و په‌رده‌پۆش کردنی دۆزه‌خێک که بۆ خه‌ڵکی کوردوستان به‌ڕێوه‌یه ؟ ، بۆچی ته‌نها بۆ بردنی به‌شی خۆتان له سه‌روه‌ت و سامانی ( عێراق ) چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستان له نێو ئه‌گه‌ره‌کاندا ڕاده‌گرن ؟ ، بۆچی ئه‌تانه‌وێت به نووشتانه‌وه له‌به‌رده‌م ( سیستانی ) دا به‌خه‌ڵکی کوردوستان بڵێن کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟
( یه‌کێتی و پارتی ) زۆر ڕێگایان به‌خه‌ڵکی
کوردوستان تاقیکرده‌وه به‌ڵام هیچ یه‌کێک له ڕێگاکان نه‌یانتوانی
کۆتایی به سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردوستان بهێنێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه
ڕۆژ به ڕۆژ چه‌وساندنه‌وه و پله دووی خه‌ڵکی کوردوستان سه‌ختر و ده‌سه‌ڵات
و سه‌روه‌ت و سامانی ( یه‌کێتی و پارتی ) زیاتر بووه ، خه‌ڵکی
کوردوستان بۆ کۆتایی هێنان به‌م هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌گه‌ره نادیارانه ، بۆ
ڕوونه‌دانه‌وه‌ی ئه‌نفال ، کیمیاباران ، ئاواره‌بوون ، چه‌وساندنه‌وه
، پله دووی ، پێوویستی به ئیراده نواندن و بڕیاری سیاسی هه‌یه ،
پێوویستی به دیاری کردنی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستان هه‌یه ، خه‌ڵکی
کوردوستان پێوویستی به جیاکردنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی خۆی هه‌یه له‌ڕیزی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتدارانه ، پێوویستی به ده‌رهێنانی چاره‌نووسی خۆیه‌تی له
نێو ئه‌و هاوکێشه ئاڵۆز و نائینسانیه‌یه‌ی له ( عێراق ) دا به‌ڕێوه‌یه
، خه‌ڵکی کوردوستان پێوویستیان به بڕیاری ( جیاکردنه‌وه‌ی کوردوستان )
و پێکهێنانی ده‌ووڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بی
خۆیانه ، ئه‌مه ته‌نها ڕێگاو چاره‌سه‌ره .
|