سه‌در و حکیم به‌ره‌و کوێ؟
خالید هه‌رکی
له‌هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رتاسه‌ریی عێراق عه‌ره‌به شیعه مه‌زهه‌به‌کان له‌گه‌ل ئه‌و هه‌مو ناکۆکی ودژایه‌تیه‌یان له‌گه‌ل یه‌کتر توانیان به هه‌ولو تێکۆشانی سیستانی له ژێر یه‌ک چه‌تر یه‌ک بگرن ، هه‌ندێکیان ناکۆکیان له پێناو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی میراتی مه‌رجه‌عیه‌ته‌که‌یانه‌و هه‌ندێکیان ناکۆکیه‌کانیان له‌روی به‌رژه‌وه‌ندی وبیرکردنه‌وه‌دایه به‌لام وه‌کو قۆناغی یه‌که‌می دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراق و له به‌ر مه‌ترسیه‌کانی دوباره ده‌ستبه‌سه‌رده‌سه‌لاتداگرتنی سوننه‌کاندائه‌گه‌ر بۆ قۆناغیکی دیاریش بێ ئه‌م پوشله‌سه‌ریه‌یان قه‌بول بو ، دیاره که چۆن توێژ‌و پێکهاته‌کانی تری عێراق سیاسه‌تی تاکتیک وستراتیجیه‌تی خۆیان هه‌بو ئاوه‌ها ئه‌م ره‌وتانه‌ش بێ به‌رنامه‌و ستراتیج نه‌بون به‌لام وه‌کو قۆناغی سه‌ره‌تایی ئه‌وسا بۆ ئه‌وان زه‌روره‌تێک بو دیاره به‌دیدهی هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ئه‌م یه‌کگرتنه‌ی ئه‌وان به‌سودی کورد ته‌واو ده‌بێ ، ئه‌م جۆره بۆچونانه په‌یوه‌ندیی به‌و که‌سانه خۆیانه‌وه هه‌یه چونکه ئاکامه‌که‌یمان لێ وه‌ده‌ر که‌وت ! ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م ئێمه‌بوین ئه‌مه‌و له‌گه‌ل هاتنه‌پێشی به‌رنامه وبریاره چاره‌نوس سازه‌کان دا ناکۆکیه‌کانی لایه‌نه‌کانی ناو ئیئتلافی عراقیی روه‌و زه‌قی ده‌چون ، هه‌ر زو پارتی فه‌زیله خۆی له کاره‌کان کشانده‌وه له‌دوای ئه‌ویش ره‌وتی سه‌در که ناوه ناوه به‌بریاری خۆکشاندنه‌وه تاوێک له حکومه‌ت وتاوێک له ئیئتلاف وتاوێک له‌دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان رایده‌گه‌یاند ، سه‌رباری به‌رده‌وامیی له نانه‌وه‌ی ئاژاوه و نائارامی وپێکدادانی رۆژانه‌ی له‌گه‌ل سوپای فره ره‌گه‌زه‌کان دا .
له دوایین هه‌لوێسته‌کانی ره‌وتی سه‌دردا ، ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی که له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌که‌م ی 2007 کاتێک بروانامه‌یه‌کیان مۆرکرد له‌سه‌ر ئه وه رێک که‌وتن ریز له خوێنی عیراقی و به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی وولات بگرن . به دیدی هه‌ندێک که‌س ئیدی له‌مرۆ به‌دواوه هه‌مئاهه‌نگی وهاوکاریه‌کانیان له‌گه‌ل یه‌کتر بێ کێشه ده‌رۆن ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له گروپه بچوکه‌کان به‌م رێککه‌وتنه‌ی سه‌در وئه‌نجومه‌نی ئیسلامی که‌وتنه مه‌ترسی ودله‌راوکێ ، به‌و بیرکردنه‌وه‌ی که ئاخۆ ده‌بێ ئه‌م رێککه‌وتنه له سه‌ر حسابی لایه‌نێک ته‌واو نه‌بێت ؟ . مۆرکردنی ئه‌م بروانامه‌و بونیان له ناو یه‌ک به‌ره‌ی هاوبه‌شی په‌رله‌مانیدا دیسان هیچ لایه‌کیان متمانه به‌وی تریان ناکات ودرێغی به‌وه‌ناکات که به‌ڕه‌که له ژێر پێی ئه‌وی تریان ده‌ر بهێنێ چونکه مه‌سه‌له‌کان گه‌لێک له‌وه مه‌زنترن له‌وه‌ی وا به‌ئاسانی بتوانن به‌یه‌که‌وه کاری سیاسی له ناو یه‌ک چوارچیوه‌دا بکه‌ن ، چه‌مکه‌کان له‌زۆربه‌ی خاله‌کاندا یه‌ک ناگرنه‌وه ئه‌وه‌تا ده‌بینین که هه‌ر کاتێک دۆزێک دێته سه‌رمێز ناکۆکه‌کان ده‌بنه‌وه به‌دژ وبه رویاندا ده‌ته قنه‌وه که‌واته خاله هاوبه‌شه‌کانیان ته‌نها سیستانی و مه‌ترسیه‌کانی سوننه‌ن دوابه‌دوای ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی کورده هه‌رچه‌نده وه‌کو ستراتیج کورد به پله یه‌ک دێت به‌لام ئه‌میان هیچ لایه‌نێکیان نایانه‌وێ به‌ته‌نیایی ده‌ستی بۆ به‌رێ ئه‌گه‌ر هه‌ردو مه‌زهه‌ب به‌یه‌که‌وه نه‌بن .
هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی داوه داینه‌مۆی ده‌یمومیه‌تی به‌رده‌وامی له هاوکاریکردنی هه‌ردولا خۆی له و دو خاله ده‌بینێته‌وه ، یه‌که‌میان له‌ژیان مانی سیستانی که شوێن مه‌رجه‌عیه‌ت هێشتا چۆل نه‌کراوه تا کار بگاته ئه‌وه‌ی بریاره قورسه‌که‌یان له‌گه‌ل یه‌کتر یه‌کلا بکه‌نه‌وه ، خالی دوه‌همیشیان رکه‌به‌ره سونه‌کانه وه‌کو قۆناغی یه‌که‌م وه بونی کورده‌کانیش به‌م یه‌کگرتویی یه‌وه وای کردوه کا له‌م سات‌و ئانه‌دا بیر له‌م دۆزه نه‌که‌نه‌وه و نه‌یکه‌ن به خالی سێیه‌م ده‌نا له کۆتاییدا هه‌مو دۆزه‌کان به یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌گه‌ن ته‌نها ده‌مێنێته‌وه دۆزی پاکتاو کردن و له‌ناوبدرنی کورد که ئه‌وکات هه‌مو یان ناکۆکیه‌کانیان وه‌لاده‌نێن بۆ دژایه‌تیی کورد یه‌ک ده‌گرن.
هێشتا مه‌ره‌که‌بی رێککه‌وتن نامه‌که‌یان وشک نه‌ببۆوه کاتێک له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌که‌ی عمار الحکیم بۆ پارێزگای ئه‌نبارو چاو که‌وتن به سه‌رۆک هۆزه سونه‌کان ، که کرۆکی سه‌ردانو کاکلی باسه‌کان له‌سه‌ر هاندانی سونه‌کان بو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌رێمێکی فیدرالی بۆ خۆیان پێک بهێنن ، ئه‌مه دوای ئه‌و وتاره دێت که رۆژی جه‌ژن به‌رێز عمار الحکیم وه‌کو ( سه‌رۆکی دامه‌زراوی شه‌هیدی میحراب بۆ گه‌یاندنی ئیسلامی ) دای ، تیایدا داوای به‌په‌له‌ی پێکهێنانی هه‌رێمه‌کانی فیدرالی له عێراق کردبو له درێژه‌ی وته‌کانی نوێژی جه‌ژندا بو که ده‌لێ (ئێمه بروامان به یه‌ک پارچه‌یی خاک و میله‌تی عێراق هه‌یه وه له‌م پێناوه‌دا شه‌رده‌که‌ین و ده‌جه‌نگین به‌لام فیدرالیه‌ت یه‌کێکه له ده‌روازه‌کانی مانه‌وه‌ی ئه‌م یه‌کپارچه‌ییه هه‌ر بۆیه ده‌بێ په‌له له پێکهێنانی بکه‌ین). ئه‌مه‌و دیسان الحکیم ده‌لێ (رێگه به مانه‌وه‌ی بنکه سه‌ربازیه بێگانه‌کان ناده‌ین به‌لام هه‌ولده‌ده‌ین که په‌یمان ورێککه‌وتنی ستراتیجیان له‌گه‌ل مۆربکه‌ین) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به (برگه‌ی حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرد که ده‌بێ هه‌ولی ئه‌وه بده‌ین عێراقی لێ وه‌ده‌ر نێین تا سه‌روه‌ریه‌کان به‌ته‌واوه‌تی بۆ خۆمان بگه‌رێنینه‌وه) ، ئه‌م داوایه‌ی الحکیم دیاره دیسان په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردو ته‌یاری سه‌درو ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامیی خسته‌وه قۆناغێکی تری ناسه‌قامگیر ، ئه‌وه بو له 14-10 وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی ره‌وتی سه‌در ( شێخ سلاح العبیدی) له شاری نه‌جه‌ف به ( فرانس پرێس) ی راگه‌یاند (که ئه‌م لاواندنه‌وه‌ی الحکیم بۆ سوننه‌کان له‌م سات وکاته‌دا که کۆنگرێسی ئه‌مریکی به‌بریاری دابه‌شکردنی عێراق ده‌رچو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی الحکیم له‌م به‌رژه‌وه‌ندیو بۆچونانه ی ئه‌مریکا ده‌که‌نه‌وه ده‌نا ئێستا که عێراق به‌م قۆناغه ئالۆزو نائارامی یه‌دا تێده‌په‌رێ که‌ی کاتی ئه‌م بانگه‌وازه‌یه؟). هه‌روه‌ها وتی( ئێمه هه‌لوێستمان له مه‌ر فیدرالیه‌ت رون‌و نه‌گۆره) دیاره که ئه‌م نه‌گۆره‌ش واده‌گه‌یه‌نێ که دژی فیدرالیه‌تن .
له به‌رامبه‌ریشیه‌وه به‌رپرسێکی بالای ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی له عێراق رای گه‌یاند که دوێنێ الحکیم سه‌ردانی شاری رومادیی کردوه له پارێزگای ئه‌نبار وه له‌گه‌ل سه‌رۆکی کۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی ئه‌نبار(احمد ابو ریشه) کۆبوته‌وه که‌ئه‌مه‌ش بۆ که‌سێکی وه‌کو الحکیم که که‌سایه‌تیه‌کی ناوداره له‌ناو شیعه مه‌زهه‌به‌کان ده‌ستپێشخه‌ریه‌که به‌ر له ئێستا که‌س نه‌یکردوه.
به‌م پێوه‌رانه ده‌بێ ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ببا بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ی کورد له ئاماده‌باشی دابین تا سود له هه‌ر ناکۆکیه‌کی پێکهاته‌کان وه‌رگرین و به قازانجی گه‌له‌که‌مان ته‌واوکه‌ین. چونکه شتێکی نه شاراوه‌یه که هه‌مویان له ژوانی رۆژی خۆیانن .
200715--10 www.serben.com khalidherki@chello.nl
|