سه‌ت خۆزگه‌م به مهلهكییهت.
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
هاوڕێیه‌كم 13ساڵ حیمایه‌ی سه‌رۆكێكی فول ده‌سه‌ڵاتدار بووه له‌م كوردستانه نازداره، گۆتی وازم هێنا، وتم لۆ بابی بابم چهوراییهكه له‌ئێستایه، گۆتی ئاخر ئه‌وانه له‌گه‌ڵ نیزامی مه‌له‌كی جیاوازییان نییه، گۆتم بابی بابم ئه‌و مسته‌له‌حه شیوعیانهییه، مۆدێلی نه‌مایه ده‌بێت مۆدێرن بیت خۆ تۆ قه‌ت لهبنهماڵهكهشتان شیوعییه‌ك ههڵنهكهوتییه. گۆتم كاكه ئێمه له‌وڵاتێكی مهلهكیدا ده‌ژێین كه ناوی هۆڵه‌ندایه، وتی وایه، وتم مه‌لیكه ته‌نها جار جاره ئیمزایه‌ك دهكاتو له كاتی رابواردنی راگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ئاو بێنه‌و دهستبشۆ، وتی وایه گۆتم له كوردستان، سه‌رۆك هه‌ر خۆیانن، سه‌ره‌ك وه‌زیران هه‌رخۆیانن، مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ر خۆیانن، نوێنه‌ری حكومه‌ت له وڵاته موهیمهكان هه‌ر خۆیانن، پاراستن‌و دژه تیرۆر‌و كۆمپانیا‌و دار‌و به‌رد و تهندهرو نهوتو گاز و جهوتو ترش‌و كنگرو ساوه‌ر و تۆڵه‌كه هه‌ر خۆیانن، كه‌واته برام خۆزگه‌م به مه‌له‌كیه‌ت، وتی وه‌ڵا راسته ده‌كه‌یت سهدهقتو.. درێژه‌ی پێداو وتی وه‌ڵا حیزب دروست بكه‌یت شه‌رتی خوابێت دوات ده‌كه‌وم، مادام عه‌قلت هێنده بڕدهكاتو زیره‌ك‌و سیاسیت، وتم وه‌ڵا باشه چاڵی باشم بۆ ههڵهكهنیت، به نیازی وه‌ك سكرتێرهكانم لێبکه‌یت. یاخوا برام دوژمنیشم له‌كوردستان سكرتێر نه‌بێت، ئه‌وه‌ی بڕه‌ك عه‌قلی هه‌بێت تا زووه كورسییه‌كه توڕهدات، مه‌گه‌ر نازانیتو نه‌تبیستووه ئێستا وه‌رزی ده‌ركردنی سكرتیرهكانه له كوردستان، توخوا گه‌لۆ لهسهربهرماڵ هه‌موو به‌كۆرس دوعا بكهنو بڵێن خوایه به‌ده‌ردی سكرتێرانمان نه‌به‌یت، وازی نه‌هێناو درێژه‌ی پێداو وتی»ئه‌دی باشه لۆ لیستێك ته‌قدیم ناكه‌یت» گۆتم «بابی بابم له‌م هۆڵه‌ندایه دوو ساڵی ره‌به‌ق مانگانه‌كه‌م ده‌ستی لێنه‌ده‌م، ته‌نها بایی ناو نووسینه‌كه‌یه، لیست ته‌نها بۆ دهسهڵاتدارانو ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌وانه‌یه كلكێكیان ها له‌ناو گهندهڵییهكهیا، ده‌مم مه‌كه‌وه وازم لێبێنه، لیستیش ته‌واو ده‌بێت هه‌ژارانیش هه‌ر برسییان ده‌بێت.
|