سه‌فه‌رێکی شه‌رمن.
م . حه‌مید عه‌زیز
بانگهێشت کردن و میوانداری کردنی مام جه‌لال له‌لایه‌ن ووڵاتی نه‌ژادپه‌رستی تورکانه‌وه‌و ( پیاوه نه‌خۆشه‌که ) سه‌فه‌رکردنی مام جه‌لال بۆ ئه‌نکه‌ره له‌به‌رواری 7/3/2008 و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سبه‌ینێ بۆ به‌غا ( بغداد ) پایته‌ختی عێراق بۆ پلان و مه‌رامی سووک کردنی میلله‌تی کورد بوو نه‌ک ڕێزلێگرتن له به‌ڕێز مام جه‌لال له‌به‌ر ئه‌م پێنج خاڵه‌ی خواره‌وه :
1/ وه‌ک و سه‌ره‌ک کۆمار پێشوازی لێنه‌کراو له‌باتی سه‌ره‌ک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵا گۆل پێشوازی لێبکات سکرتێری سه‌ره‌ک کۆمار پێشوازی لێکرد . 2/ له‌ده‌ستووری یاسایی ووڵاتدا ده‌بێت فه‌رشی سوور بۆ پێشوازی لێکردن بۆ سه‌ره‌ک کۆمار دابخرێت و سرودی نیشتمانی و ( مارشاڵ ) پاسه‌وانی ڕێزگرتن ئاماده‌بکرێت به‌ڵام نه یاسا‌و نه‌سرودو نه‌پاسه‌وانی ڕێزگرتن و نه‌فه‌رش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بوونی نه‌بوو . 3/ وه‌رگێڕی زمانی عاره‌بی دانرابوو به‌ڵام هه‌موو سه‌رانی توورک ده‌زانن مام جه‌لال کورده‌و خۆیشی ده‌یتوانی به‌زمانی ئینگلیزی بئاخڤێت . 4/ ووتنی ووشه‌ی تیرۆریست به په‌که‌که له‌ده‌می مام جه‌لاله‌وه بۆ میدیاکانی جیهان مایه‌ی خۆشحاڵی تۆرانی یه‌کانه چونکه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌تورکه‌کان بتوانن به‌جیهان بڵێن کورد تیرۆریسته ئه‌گه‌ریش باوه‌ڕناکه‌ن ئه‌وه‌تا له‌ده‌می سه‌رکرده‌یه‌کی کورده‌وه ده‌ووترێت و ده‌بیسرێت و جیهان هه‌مووی ئاگاداره ئه‌وه بۆ تورکیا باشترین به‌ڵگه‌ی به‌رگری کردن بوو له‌خۆ ( تورکیا ) . 5/ ساردووسڕی له‌پێشوازی و سه‌فه‌رێکی پڕشه‌رم و بێ سوودو به‌زه‌ره‌ری کوردان ته‌واو بوو له‌پێش هه‌موو کوردێکه‌وه به‌زه‌ره‌ری مام جه‌لال خۆی . سه‌رم سوڕمابوو له ووشه‌ی سوپاس که مام جه‌لال به تورکه‌کانی ده‌ووت و ده‌بووایه به‌ده‌نگی به‌رز به‌و نه‌ژادپه‌رست و له‌خۆبایی بووانه‌ی بووتایه : ( سوپاس که دراوسێ یه‌کی باشن و نزیکه‌ی دوو مانگه ووڵاتمان وێران ده‌که‌ن و جاده‌و ماڵ و پرد‌و ژێرخانی ئابووری کوردستان ده‌ته‌پێنن و ژن و منداڵی کورد ده‌کووژن و له‌دووایشدا به‌رگه‌ی ده‌ست و مه‌چه‌کی گه‌ریلاتان نه‌گرت و کشانه‌وه دوواوه ) . ئه‌و قسانه‌ش ده‌بووایه له کوردستان یان له پایته‌ختی عێراق بوایه چونکه نه‌ده‌بوو مام جه‌لال بچێت بۆ تورکیا ده‌بوو ئه‌وان بهاتنایه بۆ عێراق یان کوردستان و داوای لێبوردنیشیان له‌گه‌لی کورد بکردایه چونکه ئه‌وان زیاتر له دوو مانگه ووڵاتمان بۆردومان ده‌که‌ن و .. هتد . که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه مام جه‌لال بێجگه له‌وه‌ی ڕۆیشتنه‌که‌یشی کات و شوێنی خۆی نه‌بوو که‌چی بۆینباغی ( قه‌ره‌وێت ) سووریشی به‌ستبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ئاڵاکه‌یان بگونجێ و جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان بێت . مخابن ئێستا تورکه‌کان خۆیان گاڵته‌مان پێده‌که‌ن و به‌چاوی نزمتر تێمان ده‌ڕوانن چونکه که‌حاڵی مام جه‌لال ده‌بینن ده‌ڵێن : ( ئه‌مه سه‌ره‌ک کۆماری ووڵاتێکه هێنده زه‌لیله له‌به‌رده‌ستمانداو نزیکه‌ی دوومانگه سنوری نێوده‌ووڵه‌تیمان به‌زاندووه‌و لێیان ده‌کووژین و ووڵاتیان ده‌سووتێنین و ژن و منداڵیان ده‌کووژین که‌چی هاتووه سوپاسمان ده‌کات ) .
ووڵاتی تورکیا میوانداری یه‌کی ڕێزلێنانی بۆ مه‌دالیای ئه‌تاتورک به‌خشی به نیلسۆن ما‌ندیلا له‌ڕۆژنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ووڵه‌تیی ( الحریة ) له‌به‌رواری 19/5/1992 ئه‌و میوانداری یه بڵاوکرایه‌وه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ( نیلسۆن ما‌ندیلا ) که‌سومبوولی ئازادی و سه‌ربه‌ستی یه له کیشووه‌ری ئه‌فه‌ریقاداو پیاوو که‌سایه‌تی یه‌کی به‌هێزو سه‌رکرده‌و سوومبولێکی ڕامیارو دیاره ، میواندارییه‌که‌ی تورکیای ڕه‌تکرده‌وه‌و نه‌ی‌کرد که‌له‌لایه‌ن تورکیاوه بانگێشتی لێکرابوو چونکه به‌تورکیای ووت : ( من ناچمه ووڵاتێک که مافی نه‌ته‌وه‌یی و ژیانی تێدا قه‌ده‌غه بێت بۆ که‌مه نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وه‌تا نزیکه‌ی 20 ملیۆن کورد له‌باکوری کوردستان بێ ماڵ و بێ ماف و ژیانن بۆیه میوانداری یه‌که‌تان ناکه‌م هه‌تا مافی ئه‌و میلله‌ته به‌شخوراوه نه‌ده‌ن ) . جێی خۆیه‌تی مرۆڤی ئه‌فریقی و کورد و مرۆڤی ئازادی خوازی دنیا شانازی به نیلسۆن ماندێلاوه بکات . هه‌ربۆیه تورکه‌کان له‌هه‌مان ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحوریه‌دا نیلسۆن ماندێلایان به زنجی و ڕه‌ش و تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م دا به‌ڵام ئه‌وه شانازی یه‌کی گه‌وره بوو بۆ ئه‌و . به‌خوا شه‌رمه کوردێک خۆی میلله‌ته‌که‌ی خۆی سووک و چروک ده‌کات و خۆی ده‌باته پێشه‌وه بۆ دووژمنان بۆئه‌وه‌ی پێی بڵێن پیاوی چاکه‌و نه‌ته‌وه‌که‌ی که‌پتره له 45 ملیۆن مرۆڤی کورد به‌تیرۆریست و خراپیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت : ( من له 10 ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه په‌که‌که به‌تیرۆریست ده‌زانم ) . هه‌ق ده‌دات به‌تورکیایه‌کی نه‌ژادپه‌رستی داگیرکه‌ری فاشیست که‌سه‌رسه‌ختترین ده‌سه‌ڵات و میلله‌تن بۆ ئازادی و پێکه‌وه ژیان ، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی بێکه‌س و نه‌داری وه‌ک و کورد به‌ناهه‌ق و تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات .. که‌واته تورکیا ژیر‌و ڕامیارزانه ده‌زانێت کێ میوانداری بکات .
من پرسیارێک له‌مام جه‌لال ده‌که‌م : باشه تۆ په‌که‌که به‌تیرۆریست ده‌زانی ئه‌ی چۆن ده‌ڵێی : ( بادانیشن و چه‌که‌کانیان فڕێ بده‌ن و کاری ڕامیاری بکه‌ن ) . باشه چۆن ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کاری ڕامیاری یاسایی ده‌کات و تۆش وه‌کو یاسای عێراق ڕێگه‌و مۆڵه‌تی کاری پارتێکی ڕامیاری پێ ده‌ده‌یت .؟. به‌ڵام نه‌خێر تۆ دڵنیایت په‌که‌که تیرۆریست نی یه‌و شۆڕشگێڕه به‌ڵام له‌به‌ر پله‌وپایه‌و کورسی سه‌ره‌ک کۆماری یه‌که‌ت وه‌ک و عاره‌بێکی عێراقی گفتووگۆ ده‌که‌یت و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌که‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌به‌یت ده‌نا ئه‌وه هه‌رتۆیت له به‌رواری 4/1/1991 له‌ته‌نیشت ئاپۆوه دانیشتوویت و به په‌که‌که ده‌ڵێیت شاخوێن به‌ری خه‌باتی باکور .
به‌داخه‌وه زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه دووژمن ده‌یه‌وێت و ده‌خوازێت سه‌رکرده‌ی کورد خۆی بۆی جێ به‌جێ ده‌کات . ئێمه‌ی کورد به‌وجۆره گۆش کراوین که‌هه‌میشه دوواکه‌وتنمان و ناخۆشی و به‌ڵاکانمان بخه‌ینه سه‌رشانی دووژمنانمان و له‌هه‌موو ناشرینی یه‌کانمان و مۆڕاڵه سه‌قه‌ته‌کانمان به‌دێڕێک خۆمانی لێده‌رباز ب‌که‌ین و پاڵی لێبده‌ینه‌وه .. له‌هه‌رکاتێکدا خراپه یان هه‌ڵه‌مان کردبێت ووتومانه : ( دووژمن نایه‌ڵێت سه‌رده‌ربێنین له‌هێلکه ) به‌و وواتایه‌ی که ئێمه هیچ که‌م و کورتی یه‌کمان نی یه و میلله‌تێکی دوواکه‌وتوونین و ئێمه خۆمان زۆرباشین و ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا دێت هه‌مووی دووژمنانی کورده پێمانی ده‌کات و هیچ خه‌تای خۆمانی تێدانی یه . له‌ڕاستیشدا وانی یه‌و زۆربه‌ی نه‌هامه‌تی یه‌کانی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا دێت هه‌ڵه‌ی خۆی تێدایه‌و به ڕێژه‌یه‌کی زۆریش هه‌ڵه‌و خیانه‌تی سه‌رکرده‌و بێجگه له‌وه‌ی ده‌ستی ڕه‌شی دووژمنان له‌گه‌رده‌نمان ئاڵاوه . بۆئه‌وه‌ی ووشیاربینه‌وه‌و هه‌نگاوێک پێش بکه‌وین ده‌بێت زیاتر به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و ڕه‌خنه له‌خۆمان بگرین . ئامۆژگاریم بۆ ده‌سته‌و دڵسۆزانی مام جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌وه‌یه که هێڵێک و سنورێک دابنێن بۆ مام جه‌لال چونکه له‌ته‌مه‌نی یاسایی ئیش و کاری ڕامیاری ده‌رچووه‌و دووژمنان کاری گه‌وره‌تری پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌به‌زه‌ره‌ری میلله‌تی کورد ته‌واو ده‌بێت و ئابڕووشمان ده‌چێت له‌جیهاندا و خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ش که‌به‌درێژایی سه‌ده‌یه‌که میلله‌تی کورد داوێتی به‌خۆڕایی ده‌ڕوات ، باشترین کارێکیش که‌بیکه‌ن ئه‌وه‌یه مام جه‌لال خانه‌نشین بکرێ و دا‌نیشێت به‌ڵام به‌شه‌رتێک کوڕه‌که‌ی دانه‌نرێت .!. حه‌زیش ده‌که‌م لێره‌دا بۆ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێناسه‌یه‌کی کاری ڕامیاری یان ڕامیار بکه‌م ( السیاسة ) چونکه هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌ی کورد واحاڵی بوون که‌کاری ڕامیاری یان گه‌مه ڕامیاری یه‌کان بریتی یه له‌درۆکردن و فڕوفێڵ و هه‌ندێ کرداری خراپی به‌رزو نزم و زۆر ووتن و به‌کارهێنانی ووشه‌ی بێگانه‌و چه‌ند ووشه‌یه‌کی ئینگلیزی بۆ خۆ ده‌رخستن و .. هتد له‌ڕاستیدا وانی یه و پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته .
ڕامیاری و ڕامیارزان ( السیاسة و السیاسي ) :
ڕامیاری ( السیاسة ) : بریتی یه له‌کارو فه‌رمانێک که‌هه‌م جوانی و که‌سایه‌تی به‌هێز بدات به‌بوون و ڕوخساری خاوه‌نی ئیش که‌رو هه‌م ئامانجی بردنه پێشه‌وه‌و کار‌و خزمه‌تی نیستمان و نه‌ته‌وه بێت ، وه‌هه‌روه‌ها کاری ڕامیاری ووڵاتێک ئاوێنه‌ی ڕه‌ووشت و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی و ڕامیاری ئاستی باش ناسنامه‌و شارستانی و مێژووی ده‌سه‌ڵات و میله‌تێکی باشه ڕامیاریش ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان بێت .
ڕامیارزان ( السیاسي ) : که‌سێکه ژیر‌و دانا که تاڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌زانێت سبه‌ی چی ڕووده‌دات له باری ڕامیاری ووڵات و ئابووری و چۆنی یه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و زه‌ره‌رو قازانجی ووڵات . ڕامیارزان ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بڕوانامه‌ی زانکۆی هه‌بێت . ڕامیارزان دنیای که‌سێتی ووردو ووریاو کار‌و فه‌رمانی به‌ره‌وپێشچوونی ووڵاته‌و هه‌روه‌ها زانستی ڕامیارزان ( علم السیاسي ) تێکۆشانی خوێندن و ڕۆشنبیری و خه‌باتی نووسین و بیر‌و هۆشمه‌ندی و ماندوبوون و ڕاستگۆیی یه وه‌کو خوێندنه‌وه‌و کار وه‌کو به‌رنامه‌ش هه‌موو پلانێک له‌پێناوی سه‌ربه‌رزی ووڵات و به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌یه .
پیاو شه‌رم ده‌کات به‌شداری گفتووگۆو ڕسووایی ئاوا بکات هه‌ربۆیه به‌م کورته ووتاره به‌شداریم کرد . ئیدی ئه‌وه پێچ و په‌نای ناوێت مه‌رایی و ماستاوو مامه حه‌مه‌یی یه بۆ دووژمنانی گه‌لی کورد . سه‌یره پیاو که‌پیرده‌بێت ده‌بێت کامڵ و زانا بێت و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ڕیش سپی و ماقووڵ بێت .. به‌داخێکی زۆره‌وه ئێمه‌ی کورد به‌دبه‌ختین .. ده‌مێکه ووتومه : ( ئێمه میلله‌تێکی ئازاین به‌ڵام سه‌رکرده‌یه‌کی بنده‌ستمان هه‌یه ) .
Hamid774yahoo.com www.hamiid.com
|