![]()
|
به‌ندی عه‌لی تۆ ته‌نیا نیت ئه‌م جیهانه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تێیدا ته‌نیا بژیت تۆی عاشقیش مه‌زنتری له‌وه‌ی عومرێ به‌ته‌نیا بیت ئه‌گه‌ر چی بۆ ساته‌وه‌ختێ به‌ناچاری دوور له‌کۆ بیت ئه‌گه‌ر چی بۆ ساته‌وه‌ختێ که‌شتیه‌کی بێ چارۆکه و بێ سه‌وڵ و بێ تانوپۆ بیت په‌نجه‌ره‌ی دڵ بۆ شه‌ماڵی ئێواره‌ی عیشق ئاوه‌ڵاکه هه‌ر دوو باڵی په‌پووله‌ی چاو له‌سه‌ریه‌کنێ و له گوڵزاری خه‌وه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانا تێر سه‌ماکه ئاخر ئه‌وه‌ی خه‌و نه‌بینێ بارانی پیرۆزی جوانی ئه‌سته‌مه به‌سه‌ریا دا‌کا ئاخر ئه‌وه‌ی خه‌و نه‌بینێ به شاکاره به‌رزه‌کانی عیشق ناگا.
پاییزی 2008
|