په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٥\٢٠١٠

سەنتەری میترۆ داوای ئاشکراکردن و دادگایی بکوژانی سەردەشت عوسمان دەکات.

 


سلێمانی- 6ی ئایاری 2010: سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داکۆکی لە رۆژنامەنووسان، ئیدانەی تیرۆکردنی قوتابی سەردەشت عوسمان دەکات کە رۆژی سێشەممەی رابردوو پاش رفاندنی لە بەردەم کولیژی ئاداب لە هەولێر، ئەمرۆ پێنج شەممە تەرمەکەی لە موسڵ دۆزاریەوە .


چەند هاورێیەکی سەردەشت لە بازگەی موسڵ – هەولێرەوە کە چاوەروانی تەرمی هاورێکەیان دەکرد، بە سەنتەری میترۆیان راگەیاند کە رۆژی 4ی ئایار لە کاتێکدا هاتووە بۆ کۆلیژەکەی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە بە زۆر سواری ئۆتۆمبیل کراوە ئەمرۆ چارەنوسی ئاشکرا بوو ئەو قوتابیانە بە سەنتەری میترۆیان وت" لە موسڵ کوژراوە، ئێستا چاوەروانی تەرمەکەی دەکەین" .


سەردەشت عوسمان (23ساڵ) دانیشتوی شاری هەولێرە ، قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کولیژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین و کاری وەرگیرانی کردووە بۆ چەند رۆژنامەیەک، لە رۆژنامەی ئاشتینامە کاری کردوە.


بە پێی زایاری میترۆ، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیاری و راگەیاندنێکی رەسمی لەسەر ئەم روداوە رانگەیاندووە.


سەنتەری میترۆ رایدەگەینێت" ئیمە وێرای ئیدانەکردنی ئەو تاوانە، داوا لە بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار دەکات بەزووترین کات ئەنجامدەران دەستگیربکەن و رووبەرووی دادگا بکرێنەوە، هەوەک داوا لەرای گشتی دەکەین بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەم تاوانە".

___________________________
دەربارەی سەنتەری میترۆ:
سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داکۆکی لە رۆژنامەنوسان، رێکخراوێکی سەربەخۆی بێلایەنی قازانج نەویستە بۆ بەرگریکردن لە رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان. سەنتەری میترۆ لە مانگی ئابی ساڵی 2009دا دەمەزراوە.

بۆ پەیوەندی و ناردنی زانیاری پەیوەندی بکەن بە
رەحمان غەریب: 07701523300
مەریوان حەمەسەعید: 07701940930
ئیمەیل: metroiraq@gmail.com، rahmangarib@yahoo.com