٢٠\٨\٢٠١٤
سێ
پارچە هۆنراوە.
ئەفسانە سروش
نامۆم
به تۆ.
ئەگەر منیش دڵێکی
ترم
لە باخەڵی چاکەتەکەمدا
هەبووایە
وەکو درۆیەکانی تۆ
لەوانەیە دووبارە
لێت خۆش بووبام.
بێجگه
له خۆم.
هەر ئەو دەمەی، کە باوەڕم بە چاوەکانی تۆ هێنا
بەربوومەوە ناو ئەم دورگەیەی
که هەموو کەسێکی لێیە
بێجگە لە خۆم.
رانیە
له
ژێر دارێك دانیشتووم.
له ناوه‌ڕاستی رێگام و
که‌س نازانێ
ده‌رۆم یان
ده‌مه‌وێ بگه‌رێمه‌وه
له ژێر دارێك
دانیشتووم و که‌س نازانێ
گه‌ڵاکانی کۆده‌که‌مه‌وه
یان ماندووم و پشوویه‌ك
ده‌ده‌م
که‌س نازانێ نا
مردوم یان له خه‌وێکی
قووڵ دام
له پانتایی
جه‌سته‌یه‌کدا راکشاوم.
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|