١٧\٩\٢٠١٠
سه‌رانی پارتی و
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆیان گێلن
بۆیه کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستان به‌گێل ده‌زانن.
یوسف کانیمارانی
دوابه‌دوای ڕفاندن و شه‌هید کردنی نوسه‌روخوێندکار سه‌رده‌شت عوسمان به‌ده‌ستی
ده‌زگاسیخوڕیه‌کانی پارتی وبه‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی بنه‌ماڵه، به‌هۆی
نوسینی بابه‌تێکی فانتازی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، پارتی وده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان بوونه‌وه
که هه‌رگیز چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد،هه‌ربه‌و‌هۆکاره‌ش سه‌رانی پارتی
که‌وتنه هه‌وڵ وته‌قه‌لا بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که وپێکهێنانی
لیژنه‌یه‌ک به‌ناوی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه که له بنچینه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه
هیچ بوونیه‌تێکی نیه وباشتر وایه بڵێم له کوردستانی باشوردا به‌رانبه‌ر
تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هیچ که‌سێک بوونی نیه هه‌تا یه‌کێتی و
حزبه‌کانی تریش ، پارتی وسه‌رانی پارتی ئه‌وه‌نده گێلن که پێیان وایه
خه‌ڵکه ویژدان زیندووی کوردستان به‌درۆ بێبنه‌ماکانیان باوه‌ڕده‌کات
وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌ناولیژنه به‌دناوه‌که‌ی پارتی باس له تیرۆرکردنی
شه‌هید سه‌رده‌شت ئه‌کات ، پارتی تاکو ئێستاش به‌ئه‌قڵیه‌تی چه‌رخی به‌ردین
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ست ونه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کات ، پارتی چونکه
خۆیان گێل بوون له‌وه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ گروپێکی تیرۆرستی به‌ناوی
شێخ زانا له ژێرباڵی ئه‌واندا که‌رامه‌تی مرۆڤی کوردیان پێشێل ده‌کردوو
ئه‌وانیش ژنه‌کانی خۆیان به‌شێخ زانادا ئه‌نارد بۆ حه‌ج کردن ، به‌هه‌مان
شیوه که‌وتنه هه‌ڵه کردن هه‌ر له‌ڕفاندن و تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت
تا ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی لیژنه نامه‌رده‌که‌یان ، پارتی وسه‌رانی
پارتی به‌تیرۆر کردنی هاوڕێ سه‌رده‌شت تاوانێکی گه‌وره‌یان خسته سه‌رخه‌رمانی
تاوانه‌کانیان و به‌دناوکردنی ئه‌و شه‌هیده نمونه‌یه سه‌ربه‌رزه‌ی قه‌ڵه‌میش
ئه‌وه‌نده‌ی تر تاوانبارتریان ده‌کات..
من وه‌ک تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورد به‌وپه‌ڕی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتیه‌وه
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و نوسه‌روڕۆشنبیرانی کورد ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتێکی
مێژووی گه‌وره ئه‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وه‌زیاتر به‌رانبه‌ر به‌و هه‌مووتاوانکاری
وپێشێلکاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌تاکی کوردی ده‌کرێته‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردی و به‌تایبه‌ت سه‌رانی گه‌نده‌ڵی پارتی ، به‌پێوستی ده‌زانیم
هاوکات وه‌ک بایکۆت کردنێکی ده‌زگا چه‌واشه‌کاریه ڕاگه‌یاندنه‌کانی
پارتی خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی کوردستان چیتر که‌ناڵ
وبه‌رنامه سه‌خته‌کاریه‌کانی پارتی سه‌یرنه‌که‌ن وگوێ لێنه‌گرن چونکه
هه‌مووی شه‌ڕی تایبه‌ته ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان، هاوکات هه‌موو
ئه‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ
ئه‌حزاب و ڕێکخراوه سیاسی وجه‌ماوه‌ریه‌کانی دنیای ده‌روه‌وه هه‌یه
و ئاگاداریان بکه‌نه‌وه له تاوان و چه‌واشه کاریه‌کانی پارتی بۆئه‌وه‌ی
وه‌ک که خۆیان گێلن چیتر ئێمه‌ش به‌گێل نه‌زانن..
فه‌ره‌نسا
ماڵپه‌ڕی
یوسف کانیمارانی
|