سه‌ربه‌خۆیی "کورده‌کانی ئێران"؟!
برایم فه‌رشی
سێ حیزبی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێین سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی خواز و کۆمه‌ڵێک کۆڕوکۆمه‌ڵی ئازادی خواز له رۆژی ٣ی نوامبری ٢٠٠٧ له گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری له گه‌ڵ یه‌کدا بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که خۆیان دیاریان کردوه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه له خۆیدا کارێکی باشه.
به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ن:
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورده‌کانی خوراسان، یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌کیه‌تی لاوانی کۆمه‌ڵه، پرۆژه‌ی ژنی کورد، رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵێک سیاست وان و ڕۆناکبیری سه‌ربه‌خۆ.
ئاکامی ماندووبوونی ئه‌و ١٢ رێکخراوه‌یه دروستکردنی:" کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا"یه.
هه‌روه‌ک له ناوه‌کانڕا ده‌رده‌که‌وێ جگه له کۆمه‌ڵه هیچ کام له واژوکه‌رانی رێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵگری وشه‌ی ئێران نین و له راگه‌یاندنه‌که‌شیاندا ناوێک له ئێران نییه. به‌ڵام گه‌ره‌کیانه هه‌موو به‌یه‌که‌وه خۆیان به کوردی ئێران له کۆمه‌ڵگای بریتانیا بناسێنن.
به ساڵانه کوردی رۆژهه‌ڵات به نووسه‌ر و سیاسه‌توان و رۆژنامه‌وان و هونه‌رمه‌ند و بگره ئه‌ندامانی حیزبه‌کانییه‌وه، له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه، حه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن رۆژهه‌ڵات وه‌ک به‌شێک له کوردستان بناسن و بیناسێنن، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌وه‌ی نوێی وڵاته‌که‌مان و سیاسه‌تی ئه‌مرۆ و دۆارۆژ گرینگه، ئێستا له له‌نده‌ن کارێکی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته ده‌کرێ.
ره‌نگه دۆستانی سه‌ربه‌خۆیی خواز و سیاسه‌ت وان و رۆناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی به‌شدار له‌و یه‌کگرتنه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه، لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ، گه‌ر وایه جێگای خۆیه‌تی بۆ خه‌ڵکی روون که‌نه‌وه. ده‌نا ناوێکی وا له خۆ بنێنن که له گه‌ڵ قسه‌ی خۆیان و پرۆگرامی حیزبه‌کانیان بێته‌وه.
راگه‌یاندنی دامه‌زرانی "کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران" - بریتانیا
|