سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا له ڤێتنام.
عامر سابیر پار ساڵ له 4/8/2006 له کاتی دوو ڕۆژ مانه‌وه‌م له ڤێتنام، له شاری هۆشیمن (سایگۆن)، مۆزه‌خانه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا یه‌کێک له‌و شوێنانه بوو که سه‌ردانم کرد.
له شه‌ڕی ڤێتنامدا که گۆشه‌یه‌که له مێژووی هاوچه‌رخی پڕ وه‌حشه‌تی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا، سێ ملیۆن ڤێتنامی که دوو ملیۆنیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون گیانیان له ده‌ستدا، دوو ملیۆنی تر بریندار و که‌م ئه‌ندام بوون وه سێ سه‌د هه‌زار که‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌مریکا له‌و شه‌ڕه‌دا حه‌فتا ملیۆن لیتر ماده‌ی کیمیاوی به‌کارهێنا که له ئه‌نجامیدا دوو ملیۆن هێکتار(١) له دارستان و زه‌وی کشتوکاڵی ڤێتنامی خاپور و بێکه‌ڵک کرد، وه چوارده ملیۆن ته‌ن له بۆمب و باروتی به‌کارهێنا له ڤێتنامدا که حه‌وت به‌رابه‌ری ئه‌و ڕێژه‌یه‌یه که له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌کارهێنراوه.
له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا که بۆ یه‌که‌م جار له 4/9/1975 دا کراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین وێنه و نوسینی دۆکیومێنته‌ری، هه‌موو ئه‌و ئه‌و چه‌که جۆراوجۆرانه دانراوه که ئه‌مریکا به‌کاریهێناون له ڤێتنامدا.
له داهاتوویه‌کی نزیکدا (به‌غداد)یش به چه‌شنی هۆشیمن، پێویستی به مۆزه‌خانه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی به‌غداد گه‌وره‌تر و به‌شی جۆراوجۆری زۆرتر ده‌بێت.
جۆرج بوش (که له‌لای مه‌سعود بارزانی پیاوێکی به‌ڕاستی مه‌رده)(٢) به‌ڵام له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینساندۆستی ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوه (تاوانباری جه‌نگ)ه‌و ئه‌بێت دادگایی بکرێت.
گارده‌کانی (Blackwater) که دوواهه‌مین تاوانی ئاشکرایان ئه‌وه بوو که له 16/9/2007 دا له ناوه‌ندی شاری به‌غداد 17 که‌سی مه‌ده‌نی بێ‌تاوانیان گولله‌باران کرد، که له ئاستی دنیادا ده‌نگی دایه‌وه و وه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌کانی سجنی ئه‌بو غرێب بووه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تر به ڕوخساری ئیداره‌که‌ی بۆش و سیسته‌مه‌که‌یه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کانی ناوخۆی ئه‌مریکا ئه‌م گاردانه له ساڵی 2005 ه‌وه له 200 ته‌قه‌کردندا به‌شداربوونه، که ته‌نها له سێ دانه‌یاندا وه‌ڵام به ته‌قه‌کردن له دژیان بووه، هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌ر خۆیان به‌بێ هۆ و عه‌شوائی کردوویانه و خه‌ڵکی بێ‌تاوانیان کوشتووه، که ئه‌مه له لایه‌ک نیشانه‌ی ترسنۆکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و له لایه‌کی تریشه‌وه بێنرخی ژیانی خه‌ڵکی عێراق له لای ئه‌وان پیشان ئه‌دات، ئه‌مانه که ژماره‌یان له 10000 زیاتره و گوایه کاریان پاراستنی هاتووچۆی دیپلۆماته‌کانی ئه‌مریکایه، بۆ هیچ یه‌ک له‌م تاوانانه‌یان سزا نادرێن و نه یاسای عێراقی و نه یاسای ئه‌مریکی نایانگرێته‌وه، ئه‌مه به پێی سه‌نه‌دێک که حاکمی پێشوی ئه‌مریکا له عێراق (پۆل بریمه‌ر) بۆی ئیمزاکردون له ساڵی 2004 دا لێپرسینه‌وه‌یان له سه‌ر هیچ تاوانێک له‌گه‌ڵدا ناکرێت(٣).
خاپورکردنی وڵاتێکی بیست ملیۆنی، سه‌پاندنی کۆمه‌ڵێک مه‌لای کۆنه‌په‌رست و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت به ناوی نوێنه‌ره‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا، ته‌شه‌نه‌کردنی بانده تیرۆریستییه ئیسلامییه جیاجیاکان، دزی و فه‌سادی ئیداری له ڕاده‌به‌ده‌ر، نه‌بوونی سه‌ره‌کیترین و سه‌ره‌تایترین خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک، نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ڕۆژانه پارچه پارچه‌کردنی ده‌یان که‌سی بێتاوا‌ن، پۆلێن‌کردنی خه‌ڵکی عێراق به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌بدا، هه‌موو ئه‌مانه سه‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی شه‌رخوازانه و میلیتاریستی باڵی ڕاستی حوکمڕانی ئه‌مریکایه.
له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا له پاڵ پیشاندان و تۆمارکردنی ڕه‌فتاره به‌ربه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه‌کانی ئه‌مریکا، سێکشنێکی تر پێویسته بۆ پیشاندانی ڕه‌فتاری گروپ و بانده تیرۆریستییه ئیسلامییه‌کان، هه‌ر له دروستکردنی بۆمبه‌کانیانه‌وه تا فه‌توا و گولله‌بارانکردن و هه‌نجن هه‌نجن کردنی سه‌دان و هه‌زاران ئینسانی بێتاوا‌ن.
هه‌روه‌ها به‌شی تاوانی سه‌رانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی پێشوو که بێچوی ئاخونده‌کانی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵقه له‌گوێی ئێستان، هه‌ر له خۆجوتکردنیان له گه‌ڵ سیاسه‌تاکانی ئه‌مریکا تا زیندانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان و کو‌شتنی عه‌لی و عومه‌ره‌کان و بێمافی ژنان و برسیکردن و بێحورمه‌تی به منداڵان و ....هتد تیادا پیشان بدرێت.
هه‌ر له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی (به‌غداد) دا به‌شێکی تر پێویسته بۆ سه‌رانی دز و جه‌رده و دوواکه‌وتووی ناسیۆنالیزمی کورد که چۆن له بڕگه‌یه‌کی مێژوویی زێڕیندا که هاتبووه پێشه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان تا داوای ڕیفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ی کوردستان پیاده بکات، به‌ڵام ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئیراده و داوای خه‌ڵکه‌وه خۆیان له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا جووت کردوه، وه بوونه هاوپه‌یمانی گیانی به گیانی ڕه‌جعیترین و فاشیستترین ڕه‌وتی ئیسلامی و قه‌ومی عه‌ره‌بی و یاریان به چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه کرد و فیدرالیزمیان کرده ئاواتی به‌دیهاتووی خه‌ڵکی کوردستان و خۆیان به عه‌مه‌لی بوونه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌کی به‌رده‌م جیابونه‌وه‌ی کوردستان، وه هه‌موو ئه‌مانه‌شیان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی حیزبیان و لوشدانی داهاتی خه‌ڵکدا کردووه و ئه‌یکه‌ن.
١) یه‌ک هیکتار = ده هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه ٢) قسه‌ی مه‌سعود بارزانی له دیوه‌خانه‌که‌ی کوردستاندا چه‌ند ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی ته‌یاره‌یه‌کیان ناردبوو به شوێندا، بۆ بردنی بۆ بنکه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری له ئه‌نبار بۆ پێشوازیکردنی جۆرج بوش، بوش له ڕێگه‌ی سه‌فه‌ریدا بۆ ئوسترالیا بۆ به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئه‌یپێک APEC له 8/9/07سه‌ردانی ئه‌و بنکه عه‌سکه‌رییه‌ی ئه‌نباری کرد. ٣) له 29/11/2007 محامییه‌کی ئه‌مریکی (سۆزان بێرک) له جیاتی پێنج کوژراو و دوو برینداری ئه‌و ڕوداوه، له مه‌حکه‌مه‌ی Federal District Court له کۆلارادۆ شکاتی Blackwater کردووه.
1/12/2007
|