٩\٩\٢٠١٣
سەردەشت و
هەڵبژاردنەکانی کوردستان.
وەک
لای هەمووان ئاشکرایە یەکێک لە ڕوداوە دیارەکانی چەند ساڵی ڕابردووی
کوردستان ڕفاندن و تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بوو. ئەو ناهەقی و ستەمە
گەورەیەی کە لە خانەوادەکەمان کرا بۆتە سیمبولی ئەو بێدادی و سەرکوتەی
کە دەرهەق بە هەموو خەڵکی بێبەش و گشت ئازادیخوازانی کوردستان لەلایەن
دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە مومارەسە دەکرێت. لەم دۆخەدا خانەوادەی ئێمە
وەک بەشی هەرەزۆری جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان خوازیاری ئاڵ و گۆڕن
و پێشوازی لەهەر چاکسازیەک و هەنگاو هەڵگرتنێک بەرەو ئازادی و یەکسانی
و خۆشگوزەرانی زیاتر دەکەن.
بەڵام ئەم ڕاستیە هەرگیز بە مانای ئومێدگرێدان بە هەڵبژاردنەکانی
کوردستان و پشتیوانی کردن لە لیست و لایەنێکی دیاریکراو نییە لەو
هەڵبژاردنەدا. ئەم کەیسە، کەیسی سەرجەم خەڵکی کوردستان و گشت
ئازادیخوازانی کوردستانە، بەرتەسک نابێتەوە لە هیچ مەبەستی سیاسی
بەرتەسک لە هەڵبژاردنەکاندا.
بەم ڕونکردنەوەیە دووبارە تەئکید دەکەینەوە کە دەستبەرداری مافی
زەوتکراوی خۆمان و سەردەشتی جوانەمەرگ نابین. داوای دادگایکردنی
بکوژانی ڕاستەقینەی سەردەشت لە دادگایەکی سەربەخۆ دەکەین.
بەکر عوسمان
aramali1@yahoo.com
ماڵپەڕی
بەکر عوسمان
|