په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٣

سەردەشت، خوێنێک بوو لە جەستەی ئازادیی رژا!*

 


سەردەشت پێنووسێکی گەنج و بوێری ئازادیی گوتن بوو، لە نێو جەرگەی دەسەڵاتی سەرکوتگەری ئازادییەکان بە وشەی بە پێز و ئازادییخوازانە گوزارشتی لە ویست ئامانجەکانی رەشوڕووتانی میللەتەکەی و هەست و هزری رزگاریی گەل و نیشتمانەکەی خۆی دەکرد.

سەردەشت ئاشقێکی سەردەم و پێشڤەڕۆ بوو، دوا ئامانجی ئەوەبوو فەرهەنگی کۆنەپەرستانەی دین و پیاوسالاریی و دابونەریتی داڕزاوی ژنکوژ و دژ بە ئەڤین کە دەسەڵاتدارانی هەرێم پارێزگارییان لێ دەکەن هەڵبوەشێنێتەوە و کیژان و کوڕانی میللەتەکەی بە گوزەرانێکی شایستە بە مرۆڤ و بە شێوەیەکی ئازاد و یەکسان لە نێو دەریای سۆز و خۆشەویستیی مەلە بکەن و لە تێکڕای ئاسوودەییەکانی ژیان بەهرەمەند بن.

ئەگەر دەسەڵاتداران هەر بەو شێوەیەی رابردووی رەشیان و دژە ئازادیی ئێستایان بیانەوێ سیناریۆی درۆزنانە بۆ کێشەی بە دادگە گەیاندنی تاوانبارانی تیرۆرکردنی سەردەشت کە گەورەترین تیرۆرکردنی ئازادیی بوو لە کوردستان دابتاشن و وردە وردە کێسەکە بە فەرامۆشیی بسپێرن.. ئەوە بە بێ گومان لە پێنج و دوو رۆژێکی دیکەدا شەپۆڵی خوێنی رژاوی سەردەشت ئاوێتەی ئەو لافاوە خوێنە دەبێ کە لە ماوەی حوکمڕانیی ٢٢ ساڵەی دەسەڵاتی کوردی لە پێناو ئازادیی دەربڕین و ئازادیی ژنان و ئازادیی هزر و سیاسەت و تێکڕای ئازادییە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە رژاون و سەرجەم دەسەڵاتدارە گەندەڵ و ئازادییکوژەکان بەرەو مەرگی یەکجارەکیی رادەماڵێ.

سەردەشت خوێنێک بوو لە جەستەی ئازادیی رژا، هەر بۆیە تا دەسەڵاتدارە خوێنڕێژە ئازادییکوژەکان بە چارەنووسی خۆیان نەگەیەندرێن ئەو خوێنە هەر رەوڕەوەی ئازادیی دەچەرخێنێ و ناوەستێ.


بەرز و بەڕێز بێ یادی سێ ساڵەی گیانبەختکردنی سەردەشتی جوانەمەرگ.
ژێرەوژوور بێ ئەو دەسەڵات و سیستەمە ملهوڕەی لەسەر خوێنی میللەت دەژیێ.

__________________________________________

* ئەو وتارە ئەوڕۆ ٧\٥\٢٠١٣ کاتژمێر ١ی نێوەڕۆ بە بۆنەی یادی سێ ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت لە ناڕەزایەتییەکی جەماوەریی لەبەردەم نووسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن لە لایەن ''پایزە ئەحمەد'' خوێندرایەوە. 

 

ماڵپەڕی ئەمڕۆ
٧\٥\٢٠١٣ - لەندەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک