٩\٧\٢٠١٠
سه‌رده‌شت و
بارزانی و هه‌ڵوێست.
کاردۆ ئه‌مین
په‌نجا رۆژ ده‌بێت کاکه سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر
دڕندانه تیرۆر کراوه‌و، له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌کو تاکێکی کوردستانی به‌رده‌وام
چاودێری ورد‌و درشتی رووداوه‌کانم و ره‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستانه بێنازه‌که‌مم کردووه‌و، له‌و رۆژه‌وه تاوه‌کو ئێستا چاوه‌رێ
هه‌لوێست و په‌رچه‌کردارێکی ته‌ندروست و ساغ له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی
کوردستانم، له شه‌خسی جه‌نابی کاک مه‌سعودی بارزانی که سه‌رۆکی هه‌ڵبژردراوی
کوردستانی باشووره‌و به‌پێی قسه‌کانی خۆیان 70% خه‌ڵکه ره‌ش و رووته‌که‌ى
ئه‌م خاکه زوڵم لێکراوه متمانه‌ى پێی به‌خشیووه‌و شانازی ده‌که‌ن که
ئه‌و سه‌رۆکیان بێت.
منیش بمه‌وێت نه‌مه‌وێت تازه ئه‌و سه‌رۆکه‌و له شوێنه گشتی و نێوده‌وڵه‌تی
و تورکیه‌کان هه‌رکه‌س و لایه‌ک به شێوه‌یه‌ک پێشوازی لێده‌که‌ن و
باوه‌ڕتان هه‌بێت که هیچ گرفتێک له‌و باره‌یه‌وه نییه که ئه‌و سه‌رۆکی
منیش بێت وه‌کو تاکێکی کوردستان، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ئه‌ویش ده‌بێت به‌راستی
و به‌جدیه‌ته‌وه وه‌کو تاک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ من و هه‌موو تاکێکی
کوردستان و کوڕ و برازاکانی و ئه‌وانیتری هۆزه‌که‌ى بکات و هیچ
جیاوازێک له نێوانمان نه‌کات.
من لێره‌دا نامه‌وێت باس له ڕابردووی دوور بکه‌مه‌وه‌و ئه‌وانه‌ى که
به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ده‌ستی ئه‌و یان که‌سانی نزیکی تێوه‌گلاوه‌و
خه‌ڵکی جیاجیا به هۆیه‌وه تێیاچووه‌و ئێستا له‌نێوانماندا نیین.
ده‌مه‌وێت پرسیارێکی زۆر جددی و ئاسان له جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم،
ببورن سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعود بارزانی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى منیش ئه‌و
(30)ه‌که‌ى دیکه، وه‌کو ئه‌و 70% که ده‌نگیان بۆ داوه به‌مه‌رجێک که
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه یان به‌ڕاست و مه‌سوولانه به‌دوای وه‌ڵامه‌که‌ی
بگرێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی حازری و راست و دروستی ئاماده‌ى نه‌بوو. تاکو
شانازی به کاکه مه‌سعوده‌وه بکه‌ین.
پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه‌و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکانه‌ت لێده‌که‌م و
ئه‌مه‌ش به‌یاد ده‌هێنمه‌وه که سه‌دان کاربه‌ده‌ست له وڵاته زڵهێزه‌کان
له دیموکرات و دیکتاتۆره‌کانیش ته‌نها له به هۆی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ى
پرسیارێکی له‌و چه‌شنه‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌کار کێشاوه‌ته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ کاک مه‌سعوود بارزانی ئه‌مه‌ش پرسیاره‌که‌و چاوه‌ڕیێ هه‌ڵوێستم.
ده‌کرێت کوڕێکی گه‌نج و قوتابی به وته‌ی به‌ڕێز و به وته‌ى هه‌موو
تاکه‌کانی کوردستان قوتابی و رۆژنامه‌نوس، به ئاشکرا و چاونه‌ترسانه
بڕفێنرێت و له‌و قه‌ڵا دژه تیرۆره‌که ببرێته ده‌ره‌وه‌و پاشان به‌و
شێوه‌یه که ده‌زانن تیرۆر بکرێت و تاکو ئه‌مڕۆ سه‌ره‌داوی تیرۆریسته‌کان
ئاشکرا نه‌کرێت؟ له‌کاتێکدا ئێوه به‌ڕاست له ڕابردوو ئه‌و هه‌موو
تیرۆریسته‌تان ده‌ستگیر کردووه یان به‌ڕێکه‌وت ده‌ستگیر کراون؟
kardo@california.usa.com
|