Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

سەرکردایەتى سیاسى کوردو کێشە چارەنووس سازەکان .

 

 

 

                                                                                               رێباز قانع ئاڵانەیی

گەلى کورد هەر لە سەرەتاى بوونیەوە دووچارى گەلێک پلان و لە خشتەبردنى سیاسى بووە، لە شۆرشى شێخى نەمرو کۆمارى مهابادوخیانەتە گەورەکەى جەزائیرو....هتد، لە سەرجەم بزووتنەوە و شۆرشە یەک لە دواى یەکەکانى گەلى
کورد دوژمنە سەرسەختەکانى ئێمە تووشى دڵەراوکێ و لەرزۆکى بوونەو هەمیشە بە درۆ شاخدارەکان و بەلێنە بێ بنەماکانیان هەوڵى تەواویان خستۆتەگەر بۆ کپ کردنەوەى شۆرشە چەکداریەکان و راکێشانى سەرکردەکانمان بۆ سەر مێزى ئاخاوتن و دامرکاندنەوەى گیانى حەماسەت و پڕ لە ژیلەمۆى رۆلەکانمان، دواتر جێبەجێنەکردنى پەیمانەکان بەرامبەر بە گەلێکى رەگەز پاکى وەکو گەلى کورد بەڵام هەمیشە ئێمەى کورد بە هۆى راست و ڕەوانى خۆمان و بوونى تینى گەرمى دڵسۆزى بۆ ئەو بەڵێنانەى کە دەیدەین تووشى کێشەى گەورە گەورە دەبین، سەرەنجام هەوڵەکانمان دەبنە بڵقى سەرئاو.ئەوێ رۆژێ کە رۆڵەکانمان ئامادەبوون رووبارێک خوێن بڕیژن بۆ ئەو ئەزموونەى ئێستامان بەعسیە شۆڤێنیەکان تامەزرۆى دانووستان بوون لەگەڵمان و حوکمى زاتیان پێئەبەخشین، بەڵام کاتێک کە مەترسى ئەوتۆیان لەسەر نەمانەما گەلى کوردیان بە خیانەتە شوومەکەى پەیماننامەى جەزائیر
ئاشنا کرد، دواى راپەرینە مەزنەکەى(1991)دواى چەندجارێک گفتوگۆ کردن لەنێوان بەغداو کوردستان بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتین وە بوونى ئەمریکاش لە ناوچەکە خۆشبەختانە بووە هۆى دیاریکردنى هێڵى(36) و ئەمەشیان کارێکى باش بوو ئەگینا ئەبوایە خۆمان لە ووڵاتانى دراوسێ دۆزیبایەوەو کۆرەوەکەش باشترین نمونەیە. دواى ئەمە دەورێکى تر هات و مشتوومری ئازاد کردنى عێراق و رووخاندنى رژێمى بەعس لەلایەن ئەمریکا هاتە ئاراوە، هەر لە سەروبەندى پرۆسەى ئازدى عێراق و بەستنى کۆنگرەى ئۆپۆزسیۆنى عێڕاقى لە لەندەن ودواتر لە هاوینە هەوارى سەلاحەددین سەرکردایەتى سیاسى کورد ئەیتوانى نەک فیدڕاڵى بەڵکو سەربەخۆیى بۆ کوردستانى باشوور بچەسپێنێت، لێ دیسان لەبەر ڕاستى و دڵسۆزى ئێمە بۆ پەیمانەکان بوو
بە لەمپەر لەبەردەم ئەم دەرفەتە زێڕینە. وە لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراق و رووخانى ڕژێمى بەعس کێشەى بەرێوەبردنى دەوڵەت و دابەشکردنى دەسەڵات هاتە ناو گەمە سیاسیەکەوە، عەرەبە سونیەکان بەحوکمى ئەوەى بە درێژایى مێژوودەوڵەتى عێراق لە زۆربەى زۆرى کاتەکاندا ووڵاتیان بەرێوەبردوە چاویان لە پۆستە بەرزەکان بوو، عەرەبە شیعەکان لەبەر ئەوەى
زۆرینەى ئەو ووڵاتە پێک ئەهێنن لە رووى ژمارەى دانیشتوان ئەوانیش عێراقیان جگە لە خۆیان بە موڵکى هیچ نەتەوەو مەزهەبێکى تر نە ئەزانى، هەرچى ئێمەى کوردە وەک نەتەوەیەکى رەگەز پاک و زۆر لێکراو پۆستى شیاومان بە مافى خۆمان ئەزانى. ئەمە سەرەڕاى دەست تێوەردانى ئیقلیمى کاریگەریەکى راستەوخۆى هەبوو لە نانەوەى کۆسپى جیا جیا. دواجار لە قۆناغە جیا جیاکانى بەرێوەبردنى عێراق رۆلى کورد بە شێوەیەکى بەرچاو هەبووە لە ئەنجومەنى حوکم و حکومەتى ئینتیقالى و ئیستاشى لەگەڵ بێت، بەڵام ئەوەى جێى داخە لەم قۆناغانەى بەریًوەبردنى دەوڵەت چەندین پلان و کێشە بۆ گەلى کورد دانراوە کە ئەمانەش بوونەتە هۆى پێدانى بوودجەى دیاریکراو بۆ هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکى پچڕ پچڕ یاخوود بڕینى بەشێک لەو بوودجەیەى ساڵڕنى رابردوو، یاخود نارازى بوون لەسەر بوودجەى دیاریکراو بۆ ساڵى (2007) و بڕینى نزیکەى ملیارونیوێک و پێنەدانى

ڕیژەى (%17)ىداهاتى عێراق لە سەرەتاوە،لە هەموویان گرنگتر هەڵپەساردنى گەرانەوەى شارى کەرکوک بۆ سەر هەرێمى کوردستان و کۆسپ خستنە بەردەم مادەى (140) کەوا بڕیارە تا کۆتایى (2007) موعالەجە بکرێت، وە هوموومان ئاگادارین کە
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نوخبە سیاسیەکانى ئێمە بە تایبەتى یەکێتى و پارتى سەرقاڵى کۆبوونەوە چڕوپرەکانى خۆیان بوون سەبارت بەم کێشە چارەنووس سازانە، ئایا سەرکردایەتى سیاسى ئێمە ئەمجارەیان بەرهەمى بە نرخیان بە دەستەوەیە بۆ گەلە ستەمدیدەکەیان یاخود وەک جارەکانى رابردوو چاڵى قووڵمان بۆ لێدەدرێت؟؟ ئاخۆ بیریان لە جیهێشتنى عێراق لە
لایەن ئەمریکاوە کردبێتەوە؟؟ ئەمانەو چەندین پرسیارى تر جێگاى هەڵوەستە لەسەر کردنن،چونکە ئەگەر لە کاتێکدا عێراقیەکان بە وجودى ئەمریکاى زلهێزى جیهان کۆسپمان بۆ بخەنەوە، ئاخۆ دواى ئەمریکا بەرنامەیان چى دەبێت بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بە بیروراى زۆریان بە حکومەتێکى ناشەرعى لەقەڵم دەدرێت تەنانەت هەرێمى کوردستان بە باکورى عێراق ناودەبەن..
 
 


rebazalany@gmail.com