١٠\٥\٢٠١٠
سه‌رکۆنه‌ی تاوانی
ڕفاندن و کوشتنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ین ...
ئه‌ندامانی گروپه‌که‌مان زۆر به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌نجامده‌رانی
تاوانی کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسی لاو (قوتابی ـ له زانکۆی سه‌لاحه‌دین ـ
سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌که‌ن.
شاراوه نیه ئه‌م کوشتنه تاوانێکه و به‌ر‌انبه‌ر به هه‌موو ڕۆژنامه
نووسانی کوردستان ئه‌نجامدراوه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا پێشێلکردنی مافی ده‌ربڕینی
بیر‌و بۆچونی ئازاده له‌کوردستاندا.
هه‌ر بۆیه به بۆچوونی گروپه‌که‌مان ئه‌م کاره تیرۆریستیه به قیزه‌وه‌ترین
و ترسنۆکترین پیلانی داڕێژراووی پێشوه‌خت ده‌ژمێردرێت و داواش له
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگاکانی پاراستن و ئاسایشی هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌ین به‌زوترین کات تاوانباره‌کان بدۆزنه‌وه‌و ئه‌و ده‌سته
ڕه‌شه به‌کرێگیراوه‌ی له پشت ئه‌مکاره‌دایه ببڕدرێت چونکه ئه‌وان
به‌رپرسیارن له پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی کوردستان.
گروپه‌که‌مان خۆی به پرسه بار‌و هاوخه‌م و هاوسۆی خانه‌واده‌ی شه‌هید
کاکه سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگ ده‌زانین.
٨\٥\٢٠١٠
گروپی داکۆکیکردن له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان
|