سەرنجدانێکى کورت
لەسەر هەشتاوحەوت
ملیار دۆلار کە لە عێراقدا خەرجکراوه.

نیا کامل
ئەو هەشتا وحەوت
ملیار دۆلارە :
(ئەو بڕە بوو کە سەرەک بۆش لە تەلەفیزیۆنى نیشتیمانیەوە ڕایگەیاند) کە
بە نیازە داوا لە کۆنگرێس بکات بۆ گرەنتیکردنى بەردەوام بوونى جەنگى
دژە تیرۆر لە عێراق و ئەڤغانستاندا . سەرەک بۆش ئەم پارەیەى داواکردبوو
لە 7ى ئەیلولى 2003 دا ، لە میزانیەى دەسپێکى یەکى تشرینى یەکەمى
2004ەوە . لەو کاتەوە هەتا کۆتایى ئەیلولى 2007 وویلایەتە یەکگرتوەکان
نزیکەى 315 ملیار دۆلارى بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکردوە . با سەرنجێکى ئەم
بڕە پارە زۆرە بدەین لە پاش ئەم کارەوە ، بۆ هەر کەسێک ئاستەمە بتوانێت
ئەم بڕە پارە زۆرە بێنێتە پێش چاوى ، باسەرنجى بدەین .
یەک دۆلار :
بەدرێژى نزیکەى 6 ئینجە ، وە دوو ئینج و نیو پانە ، وە بە قەد پارچەیەک
کاغەز ئەستورە . یەک دۆلار شانسى بردنەوەى 3000 دۆلارت دەداتێ بە کڕینى
بلیتێکى یانێیب کە پێى دەڵێن “Emerald Green Tripler.”
شەش دۆلار :
بەتەنیشت یەکەوە دابنرێن ، نزیکەى 12 ئینج درێژە و 2/7،1 پانییەکەیەتى
، زۆر بە نزیکى ، تۆزیک دریژتر، بەڵام تەسکتر لە وەرەقەیەک .
شەش دۆلار نزیکەى دوو گاڵۆن بەنزینى پێدەکڕى ( بۆ هەر گاڵۆنێک 3 دۆلار
) ، بەڵام دەتوانى تەنها 2/1،1 گاڵۆن شیرى پێبکڕى ، 3.99 دۆلار بۆ
گاڵۆنێک لە شارلوت ئێن سى.
سێ هەزار دۆلار :
نزیکەى ئەستورى بەندێک وەرەقەیە ، 2/2،1 ئینج ئەستورە ، یان 500 وەرەقە
، ئەگەر لە سەر یەک دایبنێین ، بە قەد پێیەک بەرز ئەبیت . ئەم بڕە
پارەیە بە نزیکەیى نرخى تیچونى تەلەفیزیۆنێکى شاشە 50 ، فلات پلازما ،
ئێچ دى یە .
حەفتا و دوو هەزار دۆلار :
بە نزیکەى بەقەد قەبارەى ئامێرێکى کۆپى کردنى کاغەز ئەبیت ، ئەمەت
پێویستە بۆ کڕینى سەیارەیەکى جاگوارى 2007مۆدێلى XK8 2dr ئامادە بۆ
تەحویل .
سێ سەد و شەست هەزار
دۆلار :
کۆمەڵێکى پێنج پێ درێژە وە کورت تر لە پیاوێکى باڵامام ناوەندى ئەمریکى
، لە سەر یەک 120 پێ بەرزە . بەم بڕە پارەیە تۆ دەتوانى 3 ژور ى نوستن
و دوو حەمامى sq 1973 ى پێبکڕى ، یان شوقەیەکى تایبەتى لە لاس فێگاس ،
نیفادا پێبکڕى.
نۆ ملیۆن دۆلار :
لە سەر یەک 10 پێ بەبەرزى ،5 پێبە درێژى ، پانى 4/6،1 پێ ، یان بیکەین
بە یەک کۆمەلڕ دۆلار ئەم بڕە 3000 پێ بەرز دەبێت . ئەم کۆمەڵە زۆرە
بەراورد دەکرێت بە قەبارەى یەک سەیارەى قەمەرە ، کە تۆدەتوانى 489
دانەیان لێبکڕى بەو بڕە پارەیە ، لەگەلڕ ئەوەى ، بە باقیەکەشى
دەتوانى162 لە تەنکیەکانیان پڕبکەى لە بەنزین . بەڵام ئەم بڕە پارەیە
چوار جار زیاترە لەوەى کە پێشبینى دەکرێت لەماوەى ژیانتدا پەیداى بکەیت
، ئەگەر تۆ هاوڵاتیەکى ئەمریکى هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بیت .
نۆسەد ملیۆن دۆلار :
گردێک پارەى کاش بەدرێژى 20 پێ ، 50 پێ بەرزى ، 4/31.1 پێ پانى ، بە
شێوەى لە سەر یەک 300،000 پێ بەرز دەبێتەوە ، یان 56.8 میل . نزیکەى
نیوەى یاریگایەکى تێنسى ئاساییە . هەر بە قەد ئەم بڕە پارەیە دابینکرا
بۆ زیان لێکەوتوانى کارەساتى سروشتى ، بە پێى ئەو پیشاندانەى ئنشورانس
( تەئمین) بۆ زیان لێکەوتوانى چوار ویلایەت کە گەردەلولى ( دنیس ) بە
پلەى سێ لێیداون لە تەموزى 2005 . پێشبینى دەکریت پەیداکردنى ئەم بڕە
لە پارە بۆ قەبارەى پۆلێکى قوتابخانەیەکى سەرەتایى نمونەیى 400
خوێندکارى لەماوەى تەمەنیاندا.
پانزە ملیار دۆلار :
ئەم بڕە پارەیە بە درێژى 60 پێ ، 50 1 پێ بەرزى ، 2/62،1 پێ پانى ،
ئەمەئەو بڕە پارەیە کە سوپاى ئەمریکى داویەتى بە کۆمپانیاى هالیبرتۆن ،
کە لەژێر بەڕێوبردنى دیک چینى جێگرى سەرۆکدا بوو ، لە کۆتایى 2001ەوە
بە گرێبەستى نادیار ، بۆ پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى بۆ سوپاى ئەمریکى لە
دنیادا ، وەک گەیاندنى خواردن و سوتەمەنى و بنیات نانى خانوو ، وەئەم
کارە بە فێڵکردن ، بە خراپى جۆرو ، بەرزى نرخ ، وە پێشێلکردنى تر، وە
خراپ مامەڵە کردن تۆمەت بار دەکرێت . وە لە 13ى تەموزى 2006 دا سوپاى
ئەمریکى ڕایگەیاند کە کار لەگەلڕ ئەو کۆمپانیایە ناکات .
هەشتاو حەوت ملیار دۆلار :
ئەمە ئەو بڕە بوو سەرۆک داواى دەکرد لە 7ى ئەیلولى 2003 دا ، ئەمە
بەرزى 250 پێ ، دریژى 100 پێ ، 125 پێ پانە
، بەیەک کۆمەڵ 28،998،000 پێ یە ، یان زیاتر لە 5،492 میل ، یان
گەشتێکى چون و هاتنەوە لە نێوان واشنتن و لۆس ئەنجلس ، کالیفۆڕنیا دا،
2،650 میل بە یەک ئاڕاستە . یان فڕۆکەى بۆینگ 737-200 بەدرێژى 100
پێ ، تۆدەتوانى دوو دانە لەم فڕۆکانە لوتاو
لوت بە درێژى ئەم کۆمەڵە بگەیەنى بەیەک، وە ژورێکى زیادەشت دەبێت .
ئەگەر 87 ملیار دۆلار بڵاوبکەینەوە بە یاریگایەکى تۆپى پێى ئەمریکیدا ،
ئێمە ناتوانین زۆربەى یاریەکە ببینین ، یاریزانەکان لە 55پێ لە پارەدا
وندەبن . 87 ملیار دۆلار زیاترە لە سەرجەمى کورتهێنانى میزانیەیى
ئێستاى ئەمریکا ، 87 ملیار دۆلار دوجار زیاترە لەو بڕەى کە ئێمە لە
ئاسایشى ناوخۆدا خەرجى دەکەین .
سەد و شەست وشەش ملیار دۆلار:
ئەمە تە واوى ئەو بڕە پارەیەیە کە سەرەک بۆش لە عێراق و ئەڤغانستاندا
خەرجى کردوە لە سەرەتایى ساڵى 2004 ەوە ، بە تێکڕاى ئەو 87 ملیارەى کە
داواى کرد لەگەلڕ ئەو 79 ملیار دۆلارەى کە پێشتر خەرجى کردبوو. ئەم
پارە ڕیزکراوە درێژى 500 پێیە لە دریژترین خاڵیەوە ، کە درێژترە لە
یاریگایەکى تۆپى پێى ئەمریکى ، هەروەکو دریژى یاریگاى Houston لە ،
Texas کە هەرتەنها 500 پى دریژە،ئەم کۆمەڵە پارەیە هەتائێستا بە درێژى
100 پێ ، وە 125 پێ پانى ، ئەگەر ئەم پارەیە بەیەک ئەستون دابنێین ،
ئەوە بەدرێژایى 55،333،200پى دەبێت ، یان نزیکەى 10،500 میل، یان 1،68
جار دورى نێوان واشنتۆنى پایتەخت و بەغداد ، عێراق . 166 ملیار دۆلار ،
568 دۆلار بەرهەر پیاوێک ، ژنێک ، منداڵێک دەکەوێت لە
ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکادا ، 3،269 بۆ هەر کەسێک لە عێراق و
ئەڤغانستان .
سەد و نەوەد و یەک ملیار دۆلار:
17ى نیسانى 2004 سەرۆکى کۆنگرێس داواى بەخشینى 25 ملیار دۆلارى ترى کرد،
بۆ بەردەوامى جەنگ لە عێراق و ئەڤغانستان ، بەڵام ئەندامانى هەردوو
حیزب لە کۆنگرێس هەڵوێستێکى توندییان نواند دەربارەى دەستکراوەیى و
ئازادى تەواوى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکى بۆ دابینکردن و خەرج کردنى پارە
. لە وەڵام بە پرسیارێکى گرانى ئەندامانى ئەنجومەنى پیران لە هەردوو
حیزبەکە ، جێگرى وەزیرى بەرگرى پۆلڕ دى وڵفوەیتز Paul D Wolfowitz
ئاشکراى کرد ، کە جەنگ لە مانگێکدا نزیکەى 4،5 ملیار دۆلارى تێچوە ،
پارەى زۆر زیاتر پێویستە لە ساڵى داهاتودا لە ئێستاوە لەسەر ئەم مێزەوە
، وتیشى لەسەرەتاى ساڵى ئایندەوە داواکارى بۆ ساڵێکى تەواو ، دڵنیام کە
زۆر زیاتردەبێت لە 25 ملیار دۆلار .
دووسەد و حەفتا و دوو ملیار دۆلار :
ئەنجومەنى پیران ڕازى بوو لەسەر 81 ملیار دۆلار بۆ خەرجى عێراق و
ئەڤغانستان ، ئەنجومەنى پیران ڕۆژى پێنج شەمە بەزۆرینەى دەنگ ڕازی بوو
لەسەر 81 ملیار دۆلار بۆ جەنگى عێراق و ئەڤغانستان ، کە بەمەش سەرجەمى
فاتورەى تێچونى لە ڕابردودا بۆ جەنگى بنیاتنانەوە 300 ملیار دۆلار بووە
. هەردوو ئەنجومەنى پیران و نوێنەران کۆیپەکى ئەم بڕیارەیان دایە سەرەک
بۆش . کەلە ڕێگەیەوە ئەو پارەیان بەخشی بە سەرەک بۆش کە داواى دەکرد ،
بەڵام ئەمەش جیاوازى هەبوو لەو بڕەى کە پێویست بوو بۆ کردەوە
سەربازیەکان لەم کاتەدا . وەزارەتى بەرگرى ئەمریکى دەڵێت لە یەکەم
هەفتەى مانگى 10دا پارەى پێویستە ، لەبەر ئەوە چاوەڕان دەکرا ئەنجومەنى
پیران و نوێنەران بەزوویى دواین کۆپى بنێرن بۆ سەرەک بۆش بۆ خەرج کردنى
ئەو فاتورەیە . ئەم کۆمەڵە بەدرێژى 250 پێ ، پانى 125 پێ ، وە320 پى
بەرز ، لەبەرزترین خاڵدا ، وە کو بەرزى تاوەرى ست. ستیڤنە st . steven
تاوەرى کاتژمێرى بیگ بین Big Ben لەبیناى پەڕلەمان لە لەندەن ،
بەریتانیایە .
سێ سەد و پانزە ملیار دۆلار :
ئەمە ئەو بڕە لە پارەیە کە وویلایەتە یەکگرتوەکان تەرخانى کردوە بۆ
جەنگ لە عێراق و ئەڤغانستان ، تا خەرج بکرێت تا 30ى مانگى ئەیلولى 2006
، کۆتایى ساڵى ماڵى ، وە ئەنجومەنى پیران کارى کرد بۆ خەرج کردنى
فاتورەى زیاتر لە 50 ملیار دۆلارى تر بۆ خەرجى 2007 . ئەم کۆمەڵە بە
درێژایى 125 پێ ، 450 پێ بەرزى ، 200پێ پانى . 450 پێ بەرزى بینایەکى
38 نهۆمیە ، وە ئەمە هایگێت لە میلینیۆمى لەندەنە ، هەروەها ئەمە بەرزى
راقیترین میوانخانەیە لە لاس فێگاس ، وە بیناى کاپیتالڕ لە ویلایەتى
لویزیانا . ئەگەر تۆ ئەم کۆمەڵە پارەیە بکەیتە یەک کۆمەلڕ ئەوا
کۆمەڵەکەت دەکاتە 19،887 میل درێژى ، کە نزیکەى بەشى 3 جار دەکات
بەدەورى مانگدا بیگێڕیت لە کەمەرەکەیەوە .
سەرچاوە:
Xinjo.com
nyakamil@hotmail.com
|