سه‌رۆکی هه‌رێم..
له ئیمتیحانی مندا ئیکمال بوو.!

موحسین جوامێر
به‌نده وه‌ک نووسه‌رێک، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی قه‌ریحه‌ی نووسینم کراوه‌ته‌وه
و قه‌ڵه‌مم بۆ کوردایه‌تی شکۆفه‌ی کردووه، بۆ میلله‌ت و خاکه‌که‌م
گیان له‌سه‌ر ده‌ستان بوومه.. ده ساڵی ڕه‌به‌ق به گۆڤاری ( هه‌ڵه‌بجه
) وه چوومه‌ته مه‌یدانی خه‌بات وخه‌فه‌ت بۆ گه‌له‌که‌م.. که به‌غدا
ڕووخا و کورد ڕووه‌و ئه‌وێ چوون و که‌وتنه ململانێ و گوریسکێشه‌کێ، به
زمانی عه‌ره‌بییه‌وه چوومه سه‌نگه‌ری داکۆکی له جووت سه‌رۆکه‌که..
هه‌ر بۆیه، له نه‌یارانه‌وه سه‌دان جوێن و فه‌زیعه‌تم حه‌واڵه کران،
وه‌لێ گرنگ نه‌بوون و له گۆڕ نران.
پێبه‌پێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆکدا ڕۆیشتم، ئه‌گه‌ر یه‌کێ به‌عه‌ره‌بی
بیگوتایه مام جه‌لال یان کاک مه‌سعوود له‌سه‌ر چاوی برۆ هه‌یه، به
نووسین قیامه‌تم لێ هه‌ڵده‌ستاند، یان سێبه‌رم ده‌مستی ده‌نا، ئانژی
سواری سه‌روکۆکڵی ده‌بووم.. به وشه بۆردومانم ده‌کرد، یاخود ده‌مدایه
به‌ر قه‌مچییه ڕستان، تا ده‌مکوتم ده‌کرد.. ماڵم هه‌قه، کاتێ نامه‌م
بۆ مام جه‌لال نارد و وتم مامه له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا به
کوردیش قسان بکه، کردی.. چه‌ندی مه‌منوون بووم، هه‌م به‌عه‌ره‌بی هه‌میش
به‌کوردی.
که کاک مه‌سعوود بوو به سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌رگیز دڵم نه‌ده‌هات به‌عه‌ره‌بی
بڵێم : ڕه‌ئیسی إقلیم، به‌ڵکوو هه‌میشه ده‌موت : ڕه‌ئیسی کوردستان..
که سوێندی ده‌ستووریی خوارد، یه‌که‌م په‌یام که بۆیم نارد، به‌ناوی (
سه‌رۆکی کۆماری کوردستان ) ه‌وه بوو و له‌باره‌ی زمانی یه‌کگرتووی
کوردییه‌وه بوو، تێیدا ده‌ست و داوێنم گرت که ئاگای له زمانه‌که‌مان
بێت، نه‌وه‌کا ببین به ئه‌قوامی کورد، هه‌روه‌ک به‌ڕێگه‌وه‌ین چ درشت
و چ ورد..پاشان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان وتارم نووسی، به‌کوردی نه‌ک
به‌ڕووسی، دار به‌جواب هات، به‌رد به‌جواب هات؛ سه‌رۆک به‌جواب نه‌هات..
ئه‌وه‌بوو پێش دوو ساڵ، به قه‌زاوقه‌ده‌ر، له وه‌زاره‌تی فێرکردنی
باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا وتی ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمانی یه‌کگرتوو
کار بکرێ، ئه‌وه خه‌می منه چ له هه‌ولێرێ یان له ئاکرێ.. وه‌لێ
ئێسته و ئێسته‌ش تاکه لێژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێک نه‌هات.
کاتێ له 19/7/2009 و له سلێمانیدا، کارنامه‌ی لیستی کوردستان که
بریتی بوو له 27 خاڵ، له‌لایه‌ن کاک مه‌سعووده‌وه خوێندرایه‌وه،
بیستم خاڵی 14 مین که ده‌ڵێ : ( هه‌وڵی جیددی ده‌ده‌ین بۆ دانانی
زمانێکی یه‌کگرتوو له بواری نووسین و خوێندندا ) له ئه‌وله‌وییاتی ئه‌رکه‌کاندا
بوو، ئه‌مه‌م هه‌م پێ خۆش بوو، هه‌میش سه‌یر، ئاخر ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بوو
هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێ بکردایه، نه‌ک بۆ موزایه‌ده‌ی هه‌ڵبژاردن
ده‌کار بهاتایه، چونکه زمان موقه‌دده‌سه و وه‌ک ئاڵایه، به‌ڵکوو له
پێشترێشه، هی ئه‌وه نییه بۆ پڕۆپاگه‌نده یاریی پێ بکرێ، یاخود نان
و پیازی پێ بخورێ.
به‌هه‌رحاڵ، من ئه‌گه‌ر له وڵات بوومایه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگم
به کاک مه‌سعوود نه‌ده‌دا، چونکه لێی زیزم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی
زمانی یه‌کگرتووی چاره‌سه‌ر نه‌کرد، که پێی حه‌ل ده‌کرا، بگره ئاڵۆزی
کرد.. بۆیه لای من ئیکمال بوو و پله‌ی سه‌رکه‌وتنی وه‌رنه‌گرت، هاوکات
ساقیتیش نه‌بوو.
به‌ڵام به‌ڵێن بێ، ئه‌گه‌ر دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره و
پێش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به یه‌ک زمانی کوردی له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کانی
کوردستانی فیدڕاڵ‌دا خوێندرا و نووسرا، بووین به‌یه‌ک گه‌لی یه‌کزمان و
دوژمن پێمان پێنه‌که‌نی، ئه‌وێ ده‌مێ ده‌نگ بده‌م به سه‌رۆکی داهاتوو
به دڵێکی به‌ئومێد و خه‌نی، به ئاشکراش نه‌ک به نه‌په‌نی.
اللهم هل بلغت.. اللهم فاشهد.!
2009/7/21
mohsinjwamir@hotmail.com
|