په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

سەرشۆڕیی بۆ پیلانگێڕانی (15)ی شوبات.


عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی


پیلانگێڕی یان کۆمپلۆ هەمیشە لەناو کورداندا بەڕێوە چووە و ئەویش هەم لەلایەن دوژمنان بەڕێویان بردووە و هەمیش لەلایەن کورد خۆیەوە بەڕێوە براوە، هیچ نەتەوەیەک وەکو نەتەوەی کورد رووبەڕووى پیلانگێڕی نەبووەتەوە و لەسەرجەم سەرهەڵدانەکاندا، کۆمپلۆ. کاریگەری خۆی هەبووە و ئەو سەرهەڵدانانەى تا رادەیەکى زۆر لاواز کردوە و ئامانجەکانى مایەپوچ کردووە، هەر ئەوەش بووتە هۆکاری ئەوەى کە سەرهەڵدانەکانى گەلی کورد لەژێر دەستەیی و دەردەسەری رزگار نەکات.


لەسەرجەم ئەو پیلانگێڕیانەدا بەدرێژایی مێژوو هیچ پیلانگێرییەکى وا گەورە بەڕێوەنەچووە کە بەشێوازێکی نەخشەبۆکێشراو بێت و دەستی بیست و پێنج دەوڵەتی تێدا بێ و بەیەکێتی و پارتییەوە دژ بەرێبەری گەلی کورد (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) کە لە لەئەنجامدا لە(15ی شوباتی ساڵی 1999) بەڕێزیان دەستگیرکرد،رێبەر ئاپۆیان وەکو مەترسییەک بینیو ویستیان لەکەسێتی بەڕێزیدا کۆتایی بەتەڤگەری ئازادیخوازى گەلی کوردستاندا بهێنن و هەر لەبەر ئەوەى بەڕێزى فەلسەفەیەکى زانستی پێشخستووە بۆ مرڤایەتى بەگشتی و چۆنێتی خۆ دەرخستن لەو گێژاوەى کە گەلى کورد و تەواوى جیهانى گردوەتەوە و وڵاتە پەرژەوەندی پەرستەکانیش لەدژی رێبەرەکەمان راوەستان و دوژمنایەتى خۆیان بەئاشکرا و لەپێش چاوى هەموو دونیا نواند و بەمەشەوە نەوەستان تاوەکو بەڕێزیان ژەهرخوارد کردو تا ئەوئاستەى ژیانى بەڕێزى بکەوێتە مەترسییەوەو لەوانەش زیاتر هەڤدیتنەکانی لەگەڵ پارێزەرەکانی و بنەماڵەکەى بەبیانووى جۆر بەجۆر و بەئاشکرا ئاستەنگ دەکەن.


رێبەر ئاپۆ وەک دەزانرێ تاقە رێبەرێکە کە لەناو کورداندا هەڵکەوت و بووە ئومێدو هیوایەیەک بۆ گەلی کورد و تەواوى گەلانى چەوساوە و مرۆڤایەتی هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی بزووتنەوەى (پەکەکە) پشت بەستوو بەهێزى خۆیی و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکى فەلسەفەى مردنی وەلاوەناو فەلسەفەی ژیانێکی نوێ بەرپاکرد و بۆ جاری یەکەم کە هزری میلیگەرایی سەرەتایی و پارچەگەرێتی و ناوچەگەرێتی و بنەماڵەیی شکاند و جیاواز لەگشت سەرکردەکانی تر رێبەر ئاپۆ ئەم جارە بەکردەوە سەلماندى کە گەلی کورد یەک گەلەو یەک کێشە و یەک دۆزێکى هەیەو لەو چوارچێوەیەدا دەبێ بەیەکگرتووانە تێبکۆشین. لەوانەش زیاتر فێری ئەلف و بای ئازادی کردین و بۆ ئەوەش گەلی کردە حەرەکەتەوە و لەپێناو کێشە ڕەواکەیدا فریادڕەس ئاسا هات و ویستی گەلێک رزگار بکات و لەکۆیلایەتی بەگوتەى (هەرگیز ژیانێکی بەو شێوازە قەبوڵ و پەسەند ناکرێ) دەستی پێکرد و هەنووکەش لەئەنجامی رادیکاڵبوون و قوڵبوونەوەکانی بەڕێزى سیستەمێکی ژیانی پێشخستووە کە ئەلتەرناتیفی سیستەمى حالی حازرە کە سیستەمی ئێستای دەوڵەتگەرا تەواوى مرۆڤایەوتی بەرەو کۆیلایەتى ئەبەدی دەبات و بۆ ئەو مەستەش بە رێبەر ئاپۆ پارادیگمایەکى تازەى پێشخست کە لەسێ خاڵی سەرەکیدا خۆی کۆدەکاتەوە کە ئەویش ئەمانەن (دیموکراتی، ئازادی رەگەزی، ژینگەپارێزی "ئیکۆلۆژی").


هەروەها بەڕێزی بایەخێکی زۆری بەمەسەلەى ژندا و مەسەلەى ژن بەشێکە لەتێکۆشانی ئەم تەڤگەرە و بەوتەى (ژیان بەبێ ژن مەحاڵە، بەڵام ژیان لەگەڵ ژنی ئەمڕۆشدا مەحاڵە) درێژە بەو تێکۆشانەى چەندین ساڵەى دەدات کە لەپێناو ئازادی راستەقینەى ژن تێکۆشاوە و لەو چوارچێوەشدا، ئەوانەش نەک تەنها بەگفتار و شیکردنەوە، بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا بەکردەووە و پراکتیک سەلماندی ژنی لەماڵ دەرهێناو پەروەردەى کرد و دواتر لەبەرامبەر دوژمنیشدا بەشەڕیدا، بەڵێ؛ رێبەر ئاپۆ ئەو رێبەرەیە کە توانی ژنی کورد بگەیەنێتە ئەو ئاستەى لەکاتێکدا ژنی کورد وەک موڵک دەبینرێ و زۆرجاریش هەر حیسابی بۆ ناکرێت و ئەو ژن و کچانەن کە کۆیلەن و لەمشکێک چییە دەترسان، بەڵام ئەمڕۆ بەدەسپێشخەری رێبەرەکەمان تووانیان کە لەراستینەى خۆیان گوزارشت بکەن و هێنایانیە ناو کاروانی ئازادیخوازانەوە هەنووکەش تێکۆشانێکی سەرەکى بزووتنەوە ئاپۆچی بۆ ئەو مەبەستەیە بەدەرک کردن بەوەى تا ژن ئازاد نەبێ پیاویش ئازاد نابێت.


بەڵێ؛ ئەوانەى سەرەوە ئاماژەیەکى کوورتی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیە و هەر ئەو تێکۆشانانەى وای کردووە کە ئەمڕۆ لەزیندانی ئینفیرادیدا بێت و هەر لەبەر ئەوەش کە تەسمیلیەتى قەبوڵ نەکرد وەک زۆرێک لەسەرکردە کوردەکان کە هەنووکە رەشمەکەیان بەدەست ئەمریکاوەیە، ئەمساڵیش هەر لەساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا تالەبانی دەیەوێ سەردانی تورکیا بکات لەگەڵ ئەرقەداشەکانیدا دابنیشێت. بێگومان گەر چوونى تاڵەبانی بۆ ئەنقەرە چێ ببی شەرمەزارییە و رووبەڕووى ناڕەزایی گەل دەبێتەوە، چونکە دوژمن حەتمەن ئەوەى دەوێ و دەیانەوێ بەدونیای رابگەیەنن کە لەساڵڕۆژی دەستگیرکردنی (ئۆجەلان)دا جارێکی تر تاڵەبانیمان لەگەڵە.


مانگی شوبات ئەو مانگە رەش و شوومەیە کە دەبێ لەم مانگەدا کوردان بەچالاکییەکانیان بەدونیای رابگەیەنن کە ئیتر بەسە لەوە زیاتر دەبێ رێبەرکەمان ئازاد بکرێ و کێشەکمان چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەش گەر وا هەڵسوکەوتمان کرد و خۆمان ئامادەکرد بێگومان سەرجەم ئەو پیلانگێڕیانە پوچەڵ دەبێتەوە ئەوانەش کە دەستیان لەپیلانگێریەکاندا هەبووە مێژوو نەعلەشۆیان دەکات و تا هەتایە سەر شۆڕ دەبن و سەرکەوتنیش هەر بۆ ئازادیخوازان دەبێت.


شاعیر دەڵێت:
ئاخرین ماڵیژیانم کونجی بەندینخانەیە
سەد نەعلەت لەوەى وا نۆکەری بێگانەیە.