شاعیری شه‌هید
موحسین جه‌رجیس سۆفی.

فـه‌هـد گـرده‌وانـی
که
له هه‌ولێری خۆشه‌ویست بووم ، به هه‌ردوو برای شه‌هید موحسین ، کاکه
سمکۆ(خه‌بات) و کاکه خه‌سرۆ شاد بوومه‌وه . هه‌ردوکیان کۆمه‌لێک
یادگاری [موحسین]یان به‌بیر هێنامه‌وه و ئه‌و نامیلکه بچوکه به
قه‌باره و گه‌وره به ناوه‌ڕۆکیان بۆ هێنام .ئه‌و نامیلکه‌یه ساڵی
2006 له سلێمانی چاپکراوه به‌ناوی {چاوه شینه‌کانت دوو ئه‌ستێره‌ن
له شه‌وێکی تاریکا} . له‌کاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و 52 لاپه‌ڕه‌بچوکانه
گه‌لێک یادگاری سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری له‌کاتی خوێندن و شه‌وانی درێژی
گازینۆی [له‌یالی ئه‌ربیل] و گازینۆی [بێخاڵ] و ناو باغی گلکه‌ند و
سه‌یرانی درۆپه‌ی سه‌ر رێگای کۆیه و..هتد به بیرهێنامه‌وه که
له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیده نه‌مره به‌سه‌رم بردبوو . دایکم گه‌لێکی
خۆشده‌ویست و ئه‌گه‌ر زوو زوو به‌دیارنه‌که‌وتبایه گله‌یی لێده‌کرد ،
که بۆچی دیار نی یه .به شه‌رمه‌وه هه‌ندێک هۆی ده‌ستنیشان ده‌کرد و
له‌به‌رده‌رگاش ده‌یگووت ئه‌وجاره‌ش خۆم رزگار کرد له گله‌ی یه‌کانی
دایه و خواکه‌ریمه بۆ جاره‌کی تر . نازانم بۆم هه‌یه لێره‌دا باسی
فکری بکه‌م که ده‌توانم بڵێم یه‌کێک له‌وانه‌ی باسی مارکسیه‌ت و
شیوعیه‌تم بۆی ده‌کرد ئه‌و موحسین جه‌رجیس سۆفی یه بوو که پاشان
بۆته تێکۆشه‌رێکی جه‌لادبه‌زێنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی ــ لینینی . موحسین
پاش ئه‌وه‌ی ده‌گیرێت ده‌بوایه له‌کاتی موفاوه‌زاتی یه‌کێتی نیشتمانی
و به‌عس ئازاد بکرێت به‌ڵام به‌عسی وه‌لبوو ئه‌وه‌نده دا‌غ له‌دڵ بووه
ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئازاد نه‌کرد و له 29 / 10 / 1983 له زینداندا
جوانه‌مه‌رگ ده‌کرێت و ئیتر روحی تێکه‌ڵاوی رووحی شه‌هیدانی کوردستان
ده‌بێت و ده‌بێته رێگای ره‌وشه‌نکردنه‌وه‌ی ئازادی کوردستان
.
موحسین له ساڵی 1959 له خێزانێکی کرێکار له دایک بووه . خوێندنی
ئاماده‌یی به‌شی ئه‌ده‌بی ته‌واو کردووه . وه‌کو گه‌نجێک له ریزی
کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی ــ لینینی کاری کردووه و بووه به جێگای موتمانه‌ی
هاوڕێ یه‌کانی . حه‌زی له خوێندنه‌وه و نووسین بووه و هه‌وڵی ده‌دا
له بواره‌کانی مارکسی لینینی شاره‌زایی هه‌بێت و خۆی به فکر
په‌روه‌رده ده‌کرد . سه‌ره‌تا خۆی خه‌ریکی په‌خشان نووسین و پاشان
شیعر نووسین کردووه . له پاشان له‌گه‌ڵ هاوڕێ یانی [ناسر شه‌یدا و
سه‌ید محه‌مه‌د و خدر عیسا و محه‌مه‌د قادر و عه‌بدوڵلا شێخه ]
له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێر ده‌گیرێ و حوکمی له‌سێداره‌دانی
دراوه و له ژووری سێداره‌ی موسڵ زیندان کراوه . له ساڵی 1982 له
لێبوردنه‌که‌ی گشتی ئازاد نه‌کراوه و به‌ناوی [حجز] گلیان دانه‌وه .
گوایه رۆژی 29/10/1983 شه‌هید ده‌کرێت و ته‌رمه‌که‌شی ناده‌نه‌وه
که‌سوکاری .هه‌تا ئه‌مڕۆ ئاسه‌واری ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ی دیار نییه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و شیعره‌یه که له ژووری سێداره وه ڕه‌وانه‌ی کردووه
:

چه‌پکه گوڵێک بۆ گلکۆی نادیاری هاوڕێم شه‌هید موحسین جه‌رجیسی
و شه‌هیدانی کوردستان ،
که گیانی
خۆیان
به‌خت کرد
له
پێناوی
هێنانه‌دی
ئازادی و
به‌ختیاری
و مرۆڤایه‌تی دا
.
7/9/2008
ستۆکهۆڵم
|