کاوە حسێن:
هەردەقێک بە
مردوویی لە دایک بێت بە مردوییش دەمێنێتەوە.
دیمانە: رێبوار محهمهد یوسف
کاوە
حسێن شاعیرێک لێوانلێو لەخۆشەویستى،هەمیشە بەشیعرى
ناسک دڵەتۆراوەکانى عەشق
لەگەڵ ژیان ئاشت ئەکاتەوە،ئەو
هەمیشە لە نێو ئەم جەنجاڵى
یەو تاریکى ژیانەدا بەتروسکاى
ناسکى شیعرەوە دڵى بێ
ئومێدمان پڕ دەکات لە خۆشەویستى،
ئێوارەیەک لەگەڵ بێدەنگى
حۆرەتاو ئاوابونىڕۆژدا بەکۆمەڵێک
پرسیارەوە بوینە میوانى
ماڵەشیعریەکەى کاوەحسێن ئەویش بە
کۆمەڵێک هێمنى
یەوپرسیارەکانى وەڵامداینەوە:
پ: کاوە حسین
دەنگێکى دیارى نێو ئەدەبیاتى کوردى ئەمرۆیەو قەڵەمێکى جوانى شیعرى
کوردىیە ئەوەى خوێنەرى شیعرى لیریک بێت کاوە حسێنى ناسیوە،بەڵام بزانین
کاوەحسێن لە زارى خۆیەوە چۆن خۆیمان پێدەناسێنێت؟
کاوە حسێن: من لە ساڵى (1982)لەشارى
کەرکوک لە دایک بووم،سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنم لەشارى چەمچەماڵ
بڕیوە،دەرچوى پەیمانگابەشى زمانى ئینگلیزیم لە ساڵى (1995)ەوە
دەنوسم،کۆرى شیعریم لەزۆربەى شارەکانى کوردستان هەبووە،لەزۆربەى
ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتەکانى ئینتەرنیت وبڵاوکراوەکوردیکاندا شیعرەکانم
بڵاوبۆتەوە.
پ: ڕەوتى گەشەکردنى ئەدەب بەتایبەتى شیعر
لەدواى ڕاپەرینەوە چۆن دەبینى؟
کاوە حسێن: من پێم وایە لەدواى
ڕاپەڕینەوە لە هەموبوارەکاندا گۆرانکارى وهەوڵ هەبووە،بەتایبەتى
لەبوارى ئەدەبدا و تایبەت تریش بڵێین بوارى شیعر،بەڵام من ئەم ڕەوتى
گەشەکردنەى لە دواى ڕاپەرینەوە لەبوارى ئەدەبدا هەستم پێکردووە،ڕاستە
هەندێکیان هەوڵى جدى و جوانن ئەدەبیاتى کوردى مافى خۆیەتى شانازى بەو
قەڵەمانەى شیعرەوە بکات،بەڵام لە بەرامبەردا چەند هەوڵێکى زۆر ناجدى
وناشرین هەن کە جگە لە ناشرین کردنى ئەدەبیاتى کوردى بەتایبەتى شیعر
وەزیفەیەکى ترى نەبووە،من پێم وایە هەبونى ئەم جۆرە قەڵەمانە یان شیعر
نووسانە ئەوەندەى بەزیانى ئەدەبیات وشیعر کەوتۆتەوە نیو هێندە بە
قازانجى ئەدەبیات وشیعر نەبووە،بۆیە من واى ئەبینم ئەوەى ئەمرۆ هەیە
دیارە مەبەستم هەندێ لە هەوڵەکانى نوسینى شیعرە ئەوەندەى بێ ئەدەبیە
بەرامبەر ئەدەب کراوە نیو هێندە ڕێزگرتن نەبووە لەپیرۆزیەکانى
ئەدەبیاتى کوردى بە تایبەتى شیعر.
پ: لەگەڵ بچوک کردنەوە یان بچوک بوونەوەى
دونیا بە هۆى ئەمڕۆى تەکنەلۆژیاوە بوارێکى گونجاو درووست بووە بۆ ئاسان
کردنى پەیوەندى یەکان،ئایە ئێوەى شاعیر و ئەدیبان توانیوتانە سود لەو
بوارە پێشکەوتوانەى جیهانگیرى وەربگرن؟
کاوە حسێن: بەڕاى من هەمووپێشکەوتنێک لە
هەربوارێکى ژیاندا کۆمەڵێک لایەنى باش و خراپ بەدواى خۆیدا ئەهێنێت،ئەو
پێشکەوتنەى ئەمرۆش کە هەیە هەندێ جار بە زیانى ئەدەبیات کەوتۆتەوە
هەندێ جاریش سودێکى پێگەیاندووە.بۆنمونە جاران ئەوەندەى بایەخ بە
خوێندنەوە ئەدرا نیو هێندە بایەخ بەگوێ گرتن وسەیرکردن نادرا،ئەوەتا لە
سەردەمەدائەوەندەى خەڵکى تواناى گوێ گرتنیان هەیە بۆشیعر نیوهێندە
تواناى خوێندنەوەیان نیە،ئەمەش دیاردەیەکە لە هەموولایەکى دونیا باوە
جیهانیش هەمیشە لەپێشکەوتندایەو بەهیچ کەسێکمان ئەو ڕەوتە ڕانەوەستێت
چونکە ئەگەر بڕوامان بەبەردەوامى ژیان هەبێت ئەبێت بڕوامان بەگۆرانى
بەردەوامیش هەبێت،بەڵام دەبێ بروامان بەوەش هەبێت هەرگیز ئەو جەنجاڵى
یەى ژیان ناتوانێ سۆزو بیرکردنەوەى مرۆڤ کپ بکاتەوە،بۆیە تامرۆڤ بمێنى
هەمیشە هەستى مرۆڤیش پێویستى بە شیعر دەبێ چونکە شیعر پەیوەندى زیاترى
بەدەروون وناخى مرۆڤەوە هەیە.
پ: شیعرى کوردى زۆر جیاوازى و هەڵکشان
وداکشانى بە خۆیەوە بینیوە لەدەنگە شیعرى یەکاندا ئەمە بۆچى دەگەڕێتەوە؟
کاوەحسێن: من هەمیشە وتوومە ئەگەر
نەتوانى شتێکى جوان بکەى هەوڵ مەدە شتێکى ناشرین بەدەست بێنى کەشایەنى
بێزلێ کردنەوەى خەڵکى بێت،لێرەوە ئەمەوێ بێمەسەروەڵامى پرسیارەکەت
وبڵێم ئەوپیرۆزى یەى لە ئەدەبى کوردى یا هەبوو خەریکە بە هۆى ئەو هەوڵە
ناشرینانەى کەئەمڕۆ هەیە ئەوجوانى وپیرۆزى یەى ئەدەب کاڵ
بێتەوە،چونکەمەرج نیە ئەوەى شیعر دەنوسێتەوە شاعیربێ،ئەو بێ سەروبێ
بەرى یەى کەئەمرۆ لەشیعرا دەبینرێ هیچ سەردەمێکى ئەدەبى کوردى بە
خۆیەوە نەیبینیوە،من زۆرێک لەو بێ مانایانەى کەئەمرۆ بەرامبەرئەدەبیات
دەکرێ دەیگێرمەوە بۆسەر ئەستۆى وەزارەتى ڕۆشنبیرى چونکە ئەوتاوانبارى
یەکەمە دەستى هەیە لەناشرین کردنى شیعر،چونکە من پێم سەیرە چونکە
وەزارەتێک ناوى ڕۆشنبیرى لەخۆى ناوەو ژمارەى سپاردن ئەبەخشیت بەکتێبێکى
شیعرى بۆ بڵاوکردنەوە کە لەڕاستیدا ئەو کتێبە شایەنى شاردنەوەیە نەک
بڵاوکردنەوە،دیارە هیچ لیژنەیەکى تایبەت بە هەڵسانگاندنى شیعر نیەلەو
وەزارەتە ڕۆشنبیرە ئەگینا کوابۆ ئەوکتێبە بێ مانایانە بەناوى شیعرەوە
بڵاودەکرێتەوەو خاوەنەکەشى بەناوى شاعیرەوە دەناسرێت.
ئەمەیە واى کردووە ئەدەب لەوپەرى هەڵکشانەوە بەرەولوتکەبەرەوداکشان
بێتەوە.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم لێشاوەشدا هێشتاکۆمەڵى زەوقى ئەدەبى زۆر جوان
ماون بە هەمان هەناسەى پیرۆزى ئەدەبەوە دەقى ئەدەبى جوان
دەنوسنەوە،بەرامبەرى ئەمەش کۆمەڵێ خوێنەرى جدى ماون بە چاوێکى جوانەوە
دەقە ئەدەبى یە جوانەکان دەخوێننەوە،ئەمەش هیوایەکە بۆئەوەى بڵێین
هەمیشە هەوڵە جوانەکان دەمێنن و بەردەوامن.
پ: کەشیعرێک دەنوسیتەوە هەست ئەکەى
ترسێکت هەیە لەنوسینى ئەوشیعرە یان بڵێین سەرچاوەى ئەوترسە لەکوێوەیە؟
کاوەحسێن: ترس لەنوسینەوەى دەقێکى نوێ
لاى من یاخود ئیشکردنم لەنوسینەوەى شیعرێکدا ئەوترسەى هەراسانم دەکات
ئەوەیە لەوەدەترسم نەمتوانیبێ ڕووحى پڕڕاستگۆیمى تیانیشانبەم ،چونکە
شیعر لاى من نوسینەوەى خودى خۆتە بەوپەڕڕاستگۆیەوە تابتوانى
بەڕاستگۆیەوە هەستى خوێنەرو گوێگر بێنى بۆخۆت،من پێم وایە دەبێت مرۆڤى
شاعیر نەک تەنها لەنوسینى دەقێکى شیعرى نوێدا شاعیربێت دەبێت لەسات
بەساتى ژیاندا بە ڕاستگۆیەوە شاعیربێت.ترسى من ئەوەیە کەناتوانم حەقى
شیعربدەمەوە دەستى شیعر.
پ: بەبەراورد بەساڵانى پێش ڕاپەڕین شیعر
دونیایەکى جیاوازتربوو لە ئەمرۆ،بەڕاى تۆ ئەم جیاوازى یە بۆچى
دەگەڕێتەوە؟
کاوەحسێن: من پێم وایە شیعر پەیوەستە بە
هەستى مرۆڤەوە کەمتر زەمەن ئەتوانێ کاریگەرى هەبێت بەسەرشیعرەوە ،بەڵام
من ئەو جیاوازیە وادەخوێنمەوە کە بەر لەڕاپەرین شیعر تەنهانوسینەوەى
هەستێکى پاک وبێ درۆبوو،کەمتر مرۆڤ بۆ کێبرکێ شیعرى دەنوسیەوە،کەمتر
بیرى لە ناوبانگ دەکردەوە،ئەوسا واتە بەرلە ڕاپەرین کتێبێکى شیعرى
دەنوسیەوە پاش پێداچونەوەیەکى زۆر لە لایەن خۆیەوە دواتر لە لایەن
لیژنەیەکى هەڵسەنگاندنەوە ئەنجا دەیوێرا بیخاتە بوارى بڵاوکردنەوە،کەچى
ئێستا خەڵکى بۆ بێتاقەتى و بۆخۆشى شیعر بڵاودەکاتەوە،ئەوەى ئەمرۆ
بەرامبەر شیعر دەکرێ ئەوپەرى بێویژدانى یە ئەمەش کۆمەڵێک لە
بڵاوکراوەکوردیەکان دەستین داوەتێ دەقى باش و خراپ بڵاودەکەنەوە بێ
ئەوەى بیخوێنننەوە یان هەڵسەنگاندنێکى بۆبکرێت،چونکە خودى ئەو کەسەى
لەوڕۆژنامەیە یان گۆڤارە یان سایتە دانراوە،ناتوانێ بەرهەمى باش و خراپ
لەیەک جودابکاتەوە چونکە بۆخۆى کەسێکى خراپە لە بوارى ئەدەبدا،ڕەنگە
گونجاو بێت بۆ بوارێکى تر،ئەوەى تێبینى دەکرێت زۆربەى ئەوەى کەشیعر نین
وبەهۆى برادەرى سەرنوسەرەوە یان کەسێک لەستافى ئەو بڵاوکراوەیە دەناسێت
ئیدى گرنگ نیە دەبێ بە عیلاقەى شەخسى دابەزێت.
پ: ئەوشیعرانەى ئێستا دەنوسرێت پێویستى
بەقوڵبوونەوەى ناخى شاعیرەکەیە یان تەنها نوسینەوەى ووشەى سادەوساکار
دەبێتە شیعر؟
کاوەحیسێن: شیعر نەک ئێستا هەمیشەو
هەموکاتێک پێویستى بە قوڵبنونەوە و شۆربونەوە بووە بۆ تێگەشتن لەمانا
شیعرى یەکەى،چونکە وەزیفەىشیعر هەمیشە باسکردنى شتەووردەکان بووە و
وردبونەوە بووە لەشتە وردەکان وهەمیشە شاعیر ویستوێوێتى ئەودیوەى ترى
ژیان پیشان بە خوێنەر بدات کەرووناکى هەستى مرۆڤى ئاسایان نەچۆتە
سەر،هەندێ جاریش باس کردنى ئەوشتەى مرۆڤە کەلەهەستى هەموومرۆڤێکدا هەیە.
بەڵام قسەیەک هەیە دەڵێت:ماناى شیعر لەدڵى شاعیردایە،کەواتە دەبێت
شاعیر ئەوەى دەینوسێتەوە تەنها خۆى بیخوێنێتەوە چونکە ماناکەى خۆى لێ ى
ئەگات بەڵام ئەوەى شیعر دەکاتە موڵکى هەموو خوێنەرێک نوسینەوەیەتى
بەزمانێکى شیعرى سادە،چونکە ئەو کاتە شیعر موڵکى تۆیە
کەدەینوسیتەوە،کەبڵاوکرایەوە دەبێتە موڵکى خەڵک،بەڵام ئەم سادەیەى باسم
کرد ناکاتە ئەوەى هەرقسەیەکى سادەو ئاساى بێت ناوى لیبنرێ شیعر،شیعر
پێویستى هەمیشە بە قوڵبونەوەیەکى زیاترە تا بتوانیت بە فکرێکى شیعرى
جوانترەوە بینوسیت.
پ: بزاوتى ئەدەبى و ڕۆشنبیرى ئێمە بۆکوێ
دەروات کەدونیایەک لێشاوى بڵاوکراوە هەستى پێدەکرێت؟
کاوەحسێن: ئەوسەرگەردانى وماڵوێرانى یەى
لێدەکەوێتەوە کە ئەمرۆ هەستى پێدەکرێت،چونکە لە ئەمرۆى کوردستاندا
بڵاوکاوەیەکى زۆر وسەرفکردنێکى زۆر وبەهەدەرچونى پارەیەکى زۆرو
خوێنەرێکى کەمدەبینرێت،ئەمەش لە ئەنجامى ئەوشێوازە ناتەندروستەى
کەلەبوارەکەدا هەیە جۆرێک لەئاڵۆزى و فەوزاى بڵاوکردنەوە ونوسین
هەیە،چونکە حاڵەتى وا رویداوە تەنها بۆ پرکردنەوەى ڕوپەرى بڵاوکراوەیەک
چەندان بابەتى بێ بنەماوبێ پێزبڵاوکراوەتەوە کەدواجار بەزیانى
بڵاوکراوەکە دەشکێتەوە ناتوانێ خوێنەرێکى جدى بۆخۆى کۆبکاتەوە.من پێم
وایە نەبوونى ئەم بڵاوکراوانە زۆرباشترە لە هەبوونیان.
پ: ئەو لاوانەى ئەمرۆ هاتونەتە بوارى
شیعر نوسینەوە کەبریتین لەلێشاوێکى گەنجانەى شیعرى تا چەن توانیویانە
خوێنەرى شیعرى لە خۆیان ڕازى بکەن؟
کاوەحسێن: ئەوە زیاتر ئیشى ڕەخنەگرى
ئەدەبى یە وخوێنەر ئەزانێ و ئەتوانێ کام دەقى شیعرى جوان تامەزرۆیان
ئەشکێنێ،من واى دەبینم کۆمەڵێ هەوڵى گەنجانەى جوان هەیە بۆنوسینەوەى
دەقى شیعرى جوان،بەڵام لەبەرامبەردا کۆمەڵێکى زۆرقەڵەمى گەنجانە هەیە
ئەوەندەى شیعریان ناشرین کردووە نیوهێندە کەمتریش نەیانتوانى هەگبەى
شیعرى دەوڵەمەند بکەن وبەردێک بۆپتەوکردنى دیوارى ئەدەبى دابنێن.بۆیە
من پێم وایە هەردەقێک بە مردووى لە دایک بێت بە مردویش
دەمێنێتەوەوخوێنەریش بەچاوێکى زۆرکەم سەیرى ئەکات .
پ: ووشەى کۆتاى یان ئەوەى نەتووتەوە
ئەتتەوێ بیلێی؟
کاوەحسێن: تەنیا ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەر
خوێنەرێکى کورد لە هەرکوێ بن ،زۆر سوپاس بۆ ئەم دیمانەیە.
|