شێرپه‌نجه‌ی
کورسی.
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
-بریارم داوه له هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ده‌نگ به شه‌وقه‌ی مه‌نیج
له داره‌توو یان سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان له کفری,یاخود کاکه سه‌لام
عه‌بدولآ له خانه‌قی بده‌م,نازانم ئه‌م سی به‌ریزه وه‌کو په‌یامنیران
ته‌جاوزی چل سالیان کردووه یان نا؟,بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆ پالآوتنیان هه‌بیت,گرنگ
ئه‌وه‌یه به شیاوترین که‌سیان ده‌زانم بۆ سه‌رۆکی کوردستان,شه‌وقه
به‌خۆی و که‌رو عاره‌بانه‌که‌یه‌وه به‌یانیان له‌گه‌ل مه‌لا
بانگدان,هاواری ده‌کرد"ته‌ماته,کوله‌گه,تور,....,یه‌ک ئۆردوگای"داره‌توو"به
که‌مترین نرخ تیره‌کرد,ئه‌وه‌نده به‌وه‌فا بوو بۆ که‌ر و عاره‌بانه‌که‌ی
که‌ئیسکرابیش بوو فرییانی نه‌دا به پیچه‌وانه‌ی به‌رپرسان هه‌موو
ڕنیان گۆری,وه‌لی له سه‌رۆکمان نه‌بینی یه‌ک ته‌له سلقی هه‌رزان بۆ
جه‌ماوه‌ری کوردستان دابین بکات,سه‌باح به قاچیکه‌وه شه‌و رۆڕ خه‌فه‌ت
له جاش و تاوانکارو گه‌نده‌له‌کان ده‌خوات ,که‌چی جه‌نابی خاوه‌ند
شکۆکان جاشان ده‌حه‌ویننه‌وه‌وسه‌روه‌ت وسامانیان له گه‌ل ده‌شارنه‌وه,سه‌لام
عه‌بدولآ له جیاتی ئه‌وه‌ی هاشا له رابردووی مارکسی بوونی خۆی بکات و
بلیت رۆڕیک هه‌لگری ئه‌و باوه‌ره نه‌بوومه,له خانه‌قین باخچه‌ی
مارکسی درووستکرد,که‌چی مخابن وه‌ک سۆڤیه‌ت وشکی کرد,بۆیه کاندیدی سه‌رۆکی
من ته‌نهاکاکه سه‌لام و شه‌وقه و سه‌باحن.
- مسته‌فا چاوره‌ش ده‌لیت:لیستی سه‌وز کاک نه‌وشیروان داینا,ئه‌گه‌ر
وایه ئه‌م فلیمه هیندیه‌ی ئه‌مجاره لۆ؟,گومانم په‌یداکردووه
سیناریۆکه ته‌نها بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی 4 سالی دیکه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لک
بیت,میڕوو له‌هیچ چرکه‌یه‌ک نابویریت,ئیمه به‌نیاز بووین خه‌ون یان
مۆته‌که‌ی کاکه نه‌وشیروان بپه‌ریته‌وه بۆ ورده کارییکه‌نی لیدانی
که‌رکووک و شه‌ره ناوخۆییه‌که‌ی هه‌شته‌کانی لایه‌نه کوردییه‌کان,لاپه‌ره
شاراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش ئازایانه هه‌لداته‌وه,که‌چی ئه‌وه‌ی
ئیستاش گوایه به داوای مامه هه‌موو پیچرایه‌وه,ئاخری خیر بیت,ته‌نها
گۆران به داوای مامه نه‌تاوینریته‌وه ئه‌وی دی هه‌مووی قه‌ینا.
- براده‌ریک وتی:ناوم ده‌خه‌نه لیسته‌وه,وتم بۆ به‌ریزت دیاره بایه‌عیه‌که‌ت
هه‌ر ماوه,وتی به‌لی به دایکم وتبوو بۆ خۆتان وه‌ری بگرن,گوناحه چی
لیبکه‌م,له‌وه‌لآمدا وتم:وه‌یش وه‌لآ گوناحه که‌می له خارجه,گۆتم به‌خوا
برا له ئیستاوه ناوت خرایه لیستی ره‌شه‌وه,گه‌نده‌لی فه‌رقی نییه,ته‌نده‌ری
نه‌وتی هه‌موو کوردستان بیت,یان وه‌رگرتنی به فیلی نه‌فه‌ریکی بایه‌عی,ئاخ
ئه‌وانه‌ی چه‌ند موچه‌ی وه‌زیر و گزیر و فه‌رمانده‌یی و ریزلینان و..
یان هه‌بوو,هه‌موو به‌شیک بوون له گه‌نده‌لی با ئیستا بۆ چاوبه‌ستکردنی
خه‌لک پیمانی نه‌فرۆشنه‌وه.
- 17 ئه‌ندامی ره‌وتی ره‌گ برانه‌وه بۆ کوردستان,بمانزانیایه ره‌گ
بوون ئه‌وه‌نده خیری ده‌بوو,تا حه‌وت ته‌به‌قه‌ی زه‌وی به ناخا ده‌چوینه
خواره‌وه,ئه‌گه‌ر وا بروات له‌کاتی بازار گه‌رمییه‌کی ته‌موزدا به‌رپرسه‌کانیان
به رۆکیت ده‌هیننه‌وه.
- ره‌وتی ره‌گ پیشتیوانی له لیستی گۆران ده‌کات,که‌واته فلیمه‌که‌ی
ئه‌ویش کۆتایی پیهات,ئینه‌لآ و ئینه‌ئیله‌یهی را‌جعون,خوا له‌ویش خۆش
بیت په‌یامی به کۆتایی گه‌یشت.
- ره‌وتی ره‌گ:راگه‌یاندنه‌کان ینک راگه‌یاندنه‌کان حیزبی به‌عسمان به
بیر دینیته‌وه, ئیمه‌ش ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆی ینک,ئه‌وانه‌ی دوینیی هه‌مووتانمان
به بیر دینیته‌وه.
- کوره‌که‌ی عیماد ئه‌حمه‌د هه‌ره‌شه له پۆلیس ده‌کات,کوره‌که‌ی حامی
حاجی غالی له هۆله‌نداوه ده‌رواته‌وه له سلیمانی ئه‌فسه‌ری به‌سزمان
فه‌لاقه ده‌کات,باوکیشی داوای ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی تاوانباران ده‌کات,ده‌لینیش
گه‌ل مه‌غروره بۆ نارازییه؟.
- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌لیت:ریکه‌وتنی ینک و پ‌د‌ک وه‌کو سالی 2007
ه,به‌خوا ینک سه‌رکرده‌ی وه‌ک تۆی هه‌بیت,ریکه‌وتنه‌که‌ی وه‌ک 11ی
ئازاری 1970ی لیدیت.
- مام جه‌لال له که‌رنه‌ڤالی ئیلی جاف به‌شدار بوو,که‌چی بۆ هینانه‌وه‌ی
ئه‌نفالکرراوانی گه‌رمیان ئاماده نه‌بوو,هیوادارم فه‌تاح به‌گی براده‌ری
له کاتی مه‌راسیمه‌که له ته‌نیشتییه‌وه نه‌بووبیت؟.
- براده‌ریک وتی:ده‌نگ به کی ده‌ده‌یت,وتم ده‌نگ به‌وه ده‌ده‌م دزی
له گه‌ل نه‌کات,داوای دادگایی تاوانکاران بکات,چاوساغی بۆ داگیرکه‌رانی
کوردستان نه‌کات,ئابلوقه‌ی سه‌ر قه‌ندیل لا ببات, دادگایی تیرۆرکه‌رانی
پیشمه‌رگه‌ی پارچه‌کانی کوردستان بکات,لای من ته‌نها گۆران لیره‌وه ده‌بیت,هه‌رچی
درۆ و ره‌نگ و وینه‌ی هه‌لبڕاردن هه‌یه هه‌مووی به توریک.
- 15 ملیۆنه‌که‌ی تاله‌بانی ده‌دریته جاشه‌کانیش,به‌خشنده‌ییه له
ئاست دلسۆزانی کورد,قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌نفالکردنی کوردانه.
- له‌سه‌ر بودجه‌ی ینک,ته‌نها ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌زاران خانوو‌و ده‌یان
و سه‌دان داواکاری له لایه‌ن تاله‌بانییه‌وه په‌سه‌ندکراوه,نامه‌ی
سپی بۆ هه‌مووان ئیمزا ده‌کات,نازانم ئه‌مه بودجه‌ی حیزبه یان
بۆرسه‌ی داوجۆنز,گومانم هه‌یه هه‌مووی وه‌ک گفتی هینانی زیی گه‌وره‌ی
لیبیت بۆ هه‌ولیر,ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یکه‌یت پیش‌تر
ئه‌نجامتبدایه,نه‌یارانت به گاڕان رازی ده‌بوون نه‌ک به گۆڕان.
|