٩\٦\٢٠١٠
شه‌ش ئاگاداریی
ده‌رباره‌ی شه‌هیدی پێنووس (سه‌رده‌شت عوسمان).
١-
سه‌رده‌شت عوسمان سونبولی ئازادیه.
ڕۆژی :سێشەمە 15-6-2010
شۆێن: Abrar Foundation ،45crawford place ،London w1h 4lp
نزیکترین ئیستگای قیتاری: Edgware road
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و پانێلێک بە بۆنەی یادی تیرۆری سەردەشت عوسمان.
بەبۆنەی تیپەربوونی (40) ڕۆژ بەسەر تیرۆرکردنی خۆێندکارو ڕۆژنامەنوس
سەردەشت عوسمان ئێوارەی 15-6-2010 کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەری و پانێڵێک
بۆ چەند کەسایەتی و نۆینەرانی چەند لایەنی سیاسی لە لەندەن ساز دەکرێ.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی :کاتژمێر 6 بۆ 6.40 سەر لە
ئێوارە:
سەرەتا هۆزان مەحمود هەڵسوراوی سیاسی بە زمانی ئینگلیزی کۆنفرانسە
ڕۆژنامەگەریەکە و ووردەکاریەکان سەبارەت بە تیرۆری سەردەشت عوسمان
دەخاتە ڕوو ، پاشان بۆ تازەترین هەواڵەکانی کەیسی لێکولێنەوە لەتیرۆری
سەردەشت عوسمان ، بەرێزان دکتۆر کەمال میراودەلی و دەشتی جەمال و خەلیل
کەردە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
دەدۆێن.
پانیلێک بە زمانی کوردی :
دواتر پانێڵەکە دەستپێدەکات ، کە بەرێزان دکتۆر کەمال میراو دەلی
کەسایەتی سیاسی و ڕوناکبیر،ئاسۆ کەمال لە راِبەری حیزبی کۆمۆنیستی
کریکاریی کوردستان ،هۆزان محمود هەڵسوراوی سیاسی ،عەلی کەریمی نوسەر لە
ڕوانگەی خۆیانەوە لایەنەکانی هۆکاری تیرۆری سیاسی و مەسەلەی ئازادی لە
کوردستان و بەتایبەتی مەسەلەی تیرۆری سەردەشت عوسمان دەخەنە بەرباس و
لێکۆلینەوە.
هاتــــــن بۆ هەمـوان
کاتێ ده‌ستپێکردنی کۆنفرانسی رۆژنامه‌گه‌ری : 6:00 بۆ 6:40
کاتی ده‌ستپێکردنی پانێڵ: 6:40 بۆ 8:30
چه‌تری ئازادی - له‌نده‌ن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢-
لە ستۆکهۆڵم حه‌فت پارت و ڕێکخراو
پانێلێک لەسەر
تیرۆری سیاسی و شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان ئەنجام دەدەن.
بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدی قەڵەم ( سەردەشت عوسمان ) و پێش‌گرتن لە دیاردەی
تیرۆر کەبەردەوام دوژمنانی کورد‌و ئازادی ، وەک چەکێک بۆ کپکردنەوەی
دەنگ و داخوزیە رەواکانمان بەکاریان هێناوە، لەلایەن چەند پارت
وڕێکخراوێک ، پانێلێک دەربارەی دیاردەی تیرۆر و هۆکارو مێژوی تیرۆر
لەکوردستان وکاریگەری و کاردانەوەی لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و
دواین زانیاری و هەولەکانی لەسەر دۆسیەی شەهید سەردەشت عوسمان
...دەبێتە گفتوگۆی سیاسی ئەم لایەنانەی خوارەوە:
1- (ئەڤین چەتین) ئەندامی یەدەگی پەرلەمانی ئەوڕپا و کاندیدی پەرلەمانی
سۆسیال دیموکراتی سوێد تەوەری ئاخافتنی ( چۆن لەهەندەران پێش بەتیرۆری
سیاسی لەکوردستان بگرین)
2 - (ئەمینە کاکە باوە) ئەندامی پەرلەمانی سوێد لەسەر لیستی چەپ..قسەو
باس لەسەر تیرۆری سیاسی دەکات
3 - (بزوتنەوەی گۆران) وتەبێژێکیان بە شدار دەبێت و قسە لەسەر تیرۆری
سیاسی دەکات
4 - عەبدوڵلا مەحمود لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ،تەوەری
باسەکەی ڕیشەی ناڕەزایەتی فراوان بەدژی تیرۆری سەردەشت چیە؟ چۆنیه‌تی
به‌رینکردنه‌وه‌و به‌رده‌وامی پێدانی، له‌گره‌وی چیدایه"؟
5 - سیامەند موعینی) کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان /ئەوڕپا تەوەری
ئاخافتنی ، مێژوی تیرۆری سیاسی کوردەکانی ڕۆژهەلات ، لەئێران و
کوردستانی باشور
6 - پۆڵا زیندان (پارتی چەپی کوردستان ) تەوەری ئاخافتنی ( تیرۆری
دەولەتی )
7 - حەسەن جودی( لە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان تەوەری
گفتوگۆکردنی ( چۆن خەبات دژ بەتیرۆری سیاسی بکەین )
8 - قادر نادر( لە چاودێری کوردۆساید /چاک ، تەوەری ئاخافتنی ( تیرۆرە
سیاسیەکانی دوای راپەڕینی ١٩٩١ )
پاش قسه‌وباسی لایه‌نه‌کان ده‌رگای گفت و گۆ ئاوه‌ڵا ده‌بێت وە کاتی
تایبه‌ت بۆ ئاماده‌بووان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ده‌ربڕینی تێڕوانین و
پرسیاری خۆیان.
کات: شەمە 12\6\2010 - کاتژمێر 16:30 -
13:30
شوێن:
هۆل شیستا ترێف
8\6\2010
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٣-
له هۆڵه‌ندا پانێڵێک و کۆڕێکی ماته‌مینی تایبه‌ت به تیرۆری
رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان سازده‌کرێ.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت
عوسمان بۆ به‌رگری له ئازادی پانێڵێک و کۆڕێکی ماته‌مینی تایبه‌ت به
تیرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان به‌رپاده‌کات. 13 ی مانگی شه‌ش
که ڕێکه‌وتی رۆژی یه‌ک شه‌ممه ده‌کات پانێڵێک بۆ ژماره‌یه‌ک
که‌سایه‌تی سازده‌کڕیت و له‌هه‌مان بۆنه‌شدا کۆڕێکی ماته‌مینی و
هاوپشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م کۆڕه‌دا ڕاسته‌و خۆ په‌یامی خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن
خێزانی سه‌ر‌ده‌شته‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
بڕیاره چه‌ندین ئه‌کادیمیست و ژۆرناڵیستی هۆڵه‌ندی و کودرو عێراقیی و
نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حیزب و رێکخراوه عێراقیی و
کوردستانیی و هۆڵه‌ندیه‌کان ئاما‌ده‌ی کۆڕه‌که ببن و،سه‌ره‌نجامیش
پێکه‌وه یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رزبکه‌نه‌وه و داوای دادگاییه‌کی
سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بکه‌ن که‌له‌ژێرچاودێری ئۆرگانێکی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان و که‌سوکاری قوربانییه‌که‌و ژۆرناڵیسته‌کانی کوردستان
بێت ،هه‌روه‌ها ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆڕای گشتیی ئاشکرا
بکرێن،شایانی باسه له‌هه‌مان بۆنه‌دا کۆمه‌ک و پشتیوانی بۆ مۆنومێنتی
سه‌ده‌شت عوسمان کۆده‌کرێته‌وه.
کات: ڕۆژی یەکشممە ، رێکه‌وتی 13- 06 –
2010 ، کاتژمێر: 13:00 پاش نیوه‌رۆ
شوێن: کۆمه‌ڵه‌ی کورد له شاری دێڵفت:
wijk centrum de vlegel, Aart van der
Leeuwlaan 4, LD
Delft 2624
بۆ زانیاری زیاتر: 0646144439
،0645614932 ،0655874755
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان
بۆ به‌رگری له ئازادی له هۆڵه‌ندا
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
۴-
کۆرێکی ماتەمینی بۆ رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە سدنی
-
ئوسترالیا.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، ره‌وه‌ندی کوردیی له
شاره‌کانی ئوسترالیا کۆڕی ماته‌مینیی بۆ تێرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت
عوسمان داده‌نێن. له‌شاری سیدنی بڕیاره 13 ی مانگی شه‌ش که رێکه‌وتی
رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌کات کورده‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران کۆڕێکی
ماته‌مینیی بۆ کۆمیونیتی کوردیی له‌شاری سیدنی به‌ڕێوه به‌رن.
بڕیاره چه‌ندین ئه‌کادیمیست و ژۆرناڵیستی ئوسترالیی و عێراقیی و
ئێرانیی و نوێنه‌ری ئه‌منستی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حیزب و
رێکخراوه عێراقیی و کوردستانیی و ئوسترالییه‌کان بانگهێشتی کۆڕه‌که
بکرێن و وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و سه‌ره‌نجامیش پێکه‌وه یاداشتێکی
ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به‌رزبکه‌نه‌وه و داوای دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد
له‌ژێرچاودێری ئۆرگانێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به ئاماده‌بوونی
که‌سوکاری قوربانییه‌که‌و ژۆرناڵیسته‌کانی کوردستان میدیای سه‌ربه‌خۆ ،
لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆڕای گشتیی ئاشکرا بکرێن.
کات:
13-6-2010 – 4 پاش نیوەرۆ
شوێن: 3A
Memorial ave ,Granville
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
0431242401- 0421170966
ره‌وه‌ندی کوردی له سیدنی
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٥-
بانگەوازێک بۆ هەموو ئازادیخوازان
سەبارەت بە کۆمەک بۆ
دروستکردنی په‌یکه‌ری
ئازادی له
هه‌ولێر.
بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
دژی تیرۆر و سه‌رکوتن
له‌کوردستان
بۆ هه‌موو
ئه‌و
پێشکه‌وتووخوازانه‌ی
که‌له‌دژی
پێشێلکردنی ئازادی سیاسین له‌کوردستان
بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
که‌له‌دژی
تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان ده‌نگی
بێزاری و ناڕه‌زایه‌تیان
به‌رزکرده‌وه
بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
کهبهرگریکهری
ئازادی ده‌ربڕین
و ئازادی ڕۆژنامهگهرین
له‌کوردستان
بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
کهتووڕهن
له‌گه‌نده‌ڵی
و ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی له‌کوردستان
بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
کهخۆشحاڵن
به‌دروستکردنی
په‌یکه‌ری
ئازادی بۆ سه‌رده‌شت
و بڵاوکردنه‌وه‌ی
کتێبێک له‌سه‌ر
تیرۆرکردن و ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تیه
گه‌وره‌یه‌ی
له‌دژی
ده‌سه‌ڵاتداران
به‌دوای
خۆیدا هێنای له‌کوردستان.
بۆ هه‌موو
تاکێكی ئینسان دۆست و پارێزه‌ری
مافی مرۆڤ، کهتیرۆری
سه‌رده‌شت
ڕایچڵهکاند
و ناڕه‌حه‌تی
کرد.
بۆ هه‌موو
ئازادیخوازان و کورده‌کانی
شاره‌کانی
سیدنی و میلبورن و برزبن و ئهدهڵاید
و پێرس و هه‌موو
شار و شارۆچکه‌کانی
تر.
به‌ڕێزان
بۆ به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی
دروستکردنی په‌یکه‌ری
ئازادی بۆ سه‌رده‌شت
عوسمان که له‌لایه‌ن
به‌کر
عوسمان (ئارام عه‌لی)
ڕاگه‌یه‌ندراوه،
داواتان لێده‌که‌ین
که‌هه‌رچی
بۆتان ده‌کرێت
کۆمه‌ک
بکه‌ن
بۆ به
سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی ئه‌م
پرۆژه
گه‌وره‌یه.
داواتان لێده‌که‌ین
که
له‌نێو دۆست و ئاشنایانتاندا، له‌شوێنی
کار و ژیانتان، له‌نێو
خێزان و که‌س‌وکارتاندا، هه‌رچی
زیاتر هه‌وڵبده‌ن
و کۆمه‌ک
بکه‌ن
بۆ به‌سه‌ره‌نجام
گه‌یاندنی
ئه‌م
پرۆژه
گرنگه.
ئه‌توانن
کۆمهکهکانتان
له‌ڕێگه‌ی
ئه‌م
ژماره
حیساب
بانکییه‌ی خواره‌وه
بنێرن:
Bank Name: Commonwealth Bank
Account Name: A. SABIR
Branch Number: 062223
Account Number: 10976555
یان ئه‌گه‌ر
کۆمهکهکانتان
به‌چه‌کی
بانکی
یان
Money Order
نارد ئه‌وا
ئه‌توانن
بینێرن بۆ ئه‌م
ئه‌دره‌سی
پۆسته‌ی خواره‌وه:
A. SABIR, P.O. BOX 1322, PARRAMATTA 2124, NSW. AUSTRALIA
ئێمه
ته‌واوی
کۆمه‌که‌کان
ڕاده‌گه‌یه‌نین
و بڵاویده‌که‌ینه‌وه،
تکایه
به‌و
ناوه‌ی
که
ئه‌ته‌وێت
کۆمهکهکهت
بڵاوبکرێته‌وه،
له‌ڕێگه‌ی
ئه‌م
ئیمه‌یڵ
و ته‌له‌فۆنه‌ی
خواره‌وه
ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
0412983260,
asabir79@hotmail.com
به‌هیوای
پشتیوانی و کۆمه‌کی
ئێوه‌ی
ئازیز بۆ دروستکردن و به‌سه‌رئه‌نجام
گه‌یاندنی
په‌یکه‌ری
ئازادی.
عامر سابیر
به‌رپرسی
کۆکردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ک
بۆ په‌یکه‌ری
ئازادی له
ئوسترالیا
4\6\2010
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٦-
کۆرێک
سه‌بارت به ئازادی سیاسی له کوردستان، له‌لایه‌ن موحسین که‌ریم و
ده‌شتی جه‌مال.
له‌و کۆڕه‌دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسی و تیرۆر
له‌کوردستان، که به‌دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا بوه‌ته یه‌کێک
له مه‌سه‌له گرنگ و سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ره‌وتی
خه‌باتیاندا بۆ یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی، قسه ده‌کرێ و زه‌مینه سیاسی
و کۆمه‌ڵاتیه‌کانی تیرۆری سیاسی و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی
لێکده‌درێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و
پایه‌ماڵبونی پێناسه‌ی هاوڵاتیی دانیشتوانی کوردستان وه‌کو
فاکته‌ره‌کانی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه تیشکی ده‌خرێته‌سه‌ر و
سه‌ره‌نجام هه‌نگاوه‌کان و زه‌مانه‌ته‌کانی دابینبوونی ئازادی سیاسی
وه‌کو مافێکی یاسایی خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو کرده‌یه‌کی سیاسی
جه‌ماوه‌ری هوشیارانه ده‌خرێته‌به‌ر باس‌و سه‌رنجدان.
کات: ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 12/6/2010
کاتژمێر 4 بۆ 7ی ئێواره
شوێن: بێرمینگهام
Ladywood Arts and leisure centre
316 Monument Road
Ladywood
Birmingham B16 8 TR
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان
0044 (0) 785 324
3011
wpk.abroad@gmail.com
،
www.hkkurdistan.org
|