١٠\٥\٢٠١٠
به‌دواداچوون:
شێخ عومه‌ر غه‌ریب:
هه‌ندێ نووسه‌ری ئیسلامی ئه‌وەیان به‌ڕاست زانیوە که
سه‌ددام
چه‌کی کیمیاوی دژی خه‌ڵکی سڤیلی کورد له هه‌ڵه‌بجه
به‌کارهێناوه.*

ئاسۆ بیارەیی
- به‌شی دووەم و کۆتایی -
له به‌شی دووەمی لێکۆڵینهوەکهیدا( بڕوانه مامۆستای کورد. ژمارە ٢٧
لا ٢١- ٣٠) نووسه‌ر، شێخ عومه‌ر غه‌ریب، به ووردی هه‌ڵویستی دژەکوردی
ئه‌و هێزانه هه‌ریه‌که به‌جیا دەخاته ڕۆ که چۆن به هه‌موو شێوەیه‌ک
هێزی ئاین، ئابوری بۆ دژایه‌تکردنی کورد به کار دەهێنن. نووسه‌ر
ڕاشکاوانه و بێ ترس روی ڕاسته قینه‌ی هه‌ریه‌که له‌و هێزانه دەخاته
ڕو که چۆن کورد وەک(ماشه) بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌کاردەهێنن. ته‌نانه‌ت
خود خۆی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزە ئیسلامیانه دەکرێته ئامانجی تیر و تانه
و به نهتهوەپهرست دێته ناسین و به توندی له لایه‌ن گه‌ورە ئیسلامانهوە
ڕەخنهی لێ دەگیرێت:
• هه‌ڵوێستی شیعیزمی ئیسلامی ئێران دژی کورد وەک نه‌ته‌وە: نووسه‌ر
ڕەخنه له ئێران دەگرێت که چۆن له سه‌ر زۆربه‌ی دیوارەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان نووسراوە (ما به کرد نمی جنگیم، با کفر می جنگیم، لا ٢٢ هه‌مان
سه‌رچاوە) واته ئێمه دژی کورد ناجه‌نگێین، دژی کوفر دەجهنگێین. هه‌رچه‌نده
به‌شی زۆری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان موسڵمانن، به‌ڵام که داوای مافی سهرەتایی
خۆیان دەکه‌ن کوشتنیان له‌لایه‌ن ئاخوندەکانهوە حه‌ڵال دەبێت. نووسه‌ر
کارا ئایه‌تی قورئانیان بۆ دەهێنێتهوە له دەقهکانیهوە پێیان دەسه‌لمێنێت
کهئهوەی ئه‌وان دژ به کورد وەک نه‌ته‌وە دەیکه‌ن حه‌رامه و لادانه
له قورئان و سووننهت. بۆ نموونه ومالکم لاتقاتلون فی سبیل الله
والمستچعفین٤/٧٥ واته بۆ له پێناوی خودا و چهوساوەکاندا ناجهنگێن و
خه‌بات ناکه‌ن؟ به‌ڵام به‌داخه‌وە بزوتنه‌وە ئیسلامییه‌کان به‌چاوێکی
مرۆڤانه‌و و دروست سه‌یری گه‌لی کورد و نیشتمانه‌که‌ی ناکه‌ن که داگیر
کراوبێت. ( هه‌مان سه‌رچاوە لا ٢٣).
• هه‌رچه‌ندە که میسر پایته‌ختی به‌لاغه‌ی ئیسلام و مزگه‌وتی ئهزههرە،
لهوێشهو دیسان دانایانی ئیسلام و ڕابه‌رێک وەک دکتۆر یوسف القرچاوی و
دکتۆر احمد العسال..هتد ئه‌و بایه‌خه به دۆسی نه‌ته‌وەی کورد نادەن،
به‌ڵام ئه‌وەی که ئاسایشی نه‌ته‌وەی عه‌رەب دەخاته مه‌ترسییه‌وە به‌رگری
لێ دەکه‌ن و هه‌ڵوێسته وەردەگرن. بزوتنهوەی ئیخوان المسلمین مافی
ڕزگاری به هه‌موو نه‌ته‌وەیه‌ک دەدەن ته‌نها بۆ کورد نا. نووسهرەکانیان
هه‌ردەم بیری ژه‌هراوی دژی گه‌لی کورد بڵاو دەکه‌نه‌وە(هه‌مان سه‌رچاوە،
دکتۆر محمود حسینات لا ٢٣). به داخه‌وە گه‌لی کورد له باشووری سێ
ملێونه به‌ڵام به‌که‌مینه‌ی دەزانن و له جوله‌که نزمتر سه‌یری دەکه‌ن.
• نووسه‌ر له ساڵی ١٩٩١ دەچێت بۆ دایرەی" هیئە الاغاپە الاسلامیە
العالمیە" له پیشاوەر، له‌وێ کۆمه‌ڵێک کاربهدەست ده‌بینێت و له
ناویاندا قوتابییه‌کی فه‌له‌ستینی. کاتێ قوتابییه‌که دەزانێت نووسه‌ر
کوردە دەکه‌وێته باسی پیا هه‌ڵدانی کورد. نووسه‌ریش دەکه‌وێته باسی
مێژووی کورد، به‌لام سه‌له‌فییه‌ک به ناوی ( شیخ عبدوالحمید سلفی) قسه‌کانی
پێ په‌سه‌ند ناکرێت و ژوورەکه به جێ دەهێڵێت. بۆ ڕۆژی داویی هه‌مان
که‌س دەڵێت چۆن شیخ عومه‌ر غریب باسی دەوڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی دەکات.
(بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوە لا ٢٧).
• پێشنیارەکهی نووسه‌ر له کۆنفرانسی پاکستان‌دا له ١٥-١٢-١٩٩٢ دا
دەربارەی دامه‌زراندنی وڵاتێکی کوردی ئیسلامی توند له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
نوێنه‌رانی حزبه ئیسلامییهکانهوە ڕەت دەکرێته‌وە و و به‌ڵکه
بوختانیشانی بو ههڵدەبهستن که دەمارگیری نه‌ته‌وایه‌تی زاڵه به‌سه‌ریدا.
ته‌نانه‌ت پارتی دەعوەی عێراقی ساڵی ١٩٨٥ ڕازی نه‌بووە که پارتێکی
دەعوەی کورد دابمه‌رزێت ئه‌گه‌ر ناوی کوردی له‌سه‌ر بێت( لا ٢٧ هه‌مان
سه‌رچاوە).
نووسه‌ر له‌مه‌ڕ هه‌ڵویستی نه‌رێنی ئیسلامیهکانهوە به دەها نموونه
دەهێنێتهوە که پڕن له‌و ڕاستیانه که بزوتنه‌وە ئیسلامییه‌کان چه‌ند
به‌رامبه‌ر کورد وەک نه‌ته‌وە داخ له دڵن و چۆن هه‌ردەم ئامادەن کورد،
له‌به‌ر ئه‌وەی که موسڵمانه، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان به کار و له
خشته‌ی به‌رن . هه‌ندێ نوسه‌ری ئیسلامی ئه‌وەشیان به‌ڕاست زانیوە که سه‌ددام
چه‌کی کیمیاوی دژی خه‌ڵکی سڤیلی کورد له هه‌ڵه‌بجه به‌کارهێناوە(ئه‌بو
ئیحسان، لا ٢٩ ) چونکه به بۆچونی ئه‌وان کوردەکان هاپه‌یمانی ئێران
بوون بۆ بهرپهرچدانهوە و زاڵبوون به سه‌ریاندا چه‌کی کیمیاوی
باشترین ڕێگه‌یه‌کی چارە بووە.
که‌واته بۆچونی ژه‌هراوی ئیسلامییه‌کان کاریگهرترە له‌و چه‌که
کیمیاویه‌ی که سه‌ددام به کاری هێنا، چونکه ئه‌مان دەروون و خودی تاکی
کورد له هه‌موو وێژدان و هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی دەسڕنهوە و له چه‌ند
لاوە گه‌ماڕۆی گه‌لی کوردیان داوە. بۆ نموونه کارەکانی یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردستان(هه‌رچه‌ندە پاشگری کوردی له خۆ ناوە و هه‌ندێ جار به‌رگری
له داخوزایهکانی کورد دەکات) که ڕۆژانه هه‌وڵ دەدات سیمبۆله نهتهوایهتییهکانی
(نه‌ورۆز، ناوی منداڵانی کورد) کورد بسڕێته‌وە و له بری بایه‌خدان به
دۆزی کورد خه‌ریکی به موسڵمانکردن و بڵاوکردنه‌وەی پان ئیسلامیزمی عهربیزمه
له کوردستان و ئه‌وروپا، (بڕوانه دەنگی سه‌ربه‌خۆ به موسڵمانکردنی
لاوانی سوێد، ئه‌حمه موفتی)*.
وێ دەچێت که داگیرکه‌ران(عه‌رەب، فارس و تورک) له‌وە بترسن که هێزی
ئاینی ئیسلام بکه‌وێته دەستی کورد و وەک خۆیان بۆ ئامانجی سه‌رخستنی گه‌لی
کورد به کاری بهێنێت، بۆ نموونه فارس و تورک که ساڵانێکی دێرە گه‌لانی
تریان به هۆی ئیسلامه‌وە تاڵان و ئه‌نفال کردوە و که سێتی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یان
تێکشکاندوە!
هه‌ستی دەمارگیری نه‌ته‌وایه‌تی له نێو ئه‌و نه‌ته‌وە داگیرکه‌رە
موسڵمانانه‌دا(عه‌رەب، فارس و تورک) هێندە به هێزە که ته‌نانه‌ت چارەسهرێکی
ئیسلامی له چوارچێوەی ئاینی ئیسلامدا بۆ کورد به ڕەوا نابینن، بڕوانه (
به‌شی سێ، ئیسلامییه‌کان و کێشه‌ی کورد، مامۆستای کورد، ژ ٢٩). هه‌موو
هێزی خۆیان ته‌رخان کردووە بۆ چهوساندنهوەی ئه‌و گه‌لانه‌ی که له‌ژێر
دەستیانن.
________________________
سه‌رچاوە:
مامۆستای کورد. ژمارە ٢٧ لا ٢١- ٣٠)
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=20211
٨\٥\٢٠١٠
-
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|