٢\٧\٢٠١٥
شیر تێکوشینه‌که‌ی
خوشکم.

کەبیر شەمسەدینی
ماڵی مامه‌کانم له دێ بوون. مامه وسێنم ژنی
بۆ کوڕه‌که‌ی ده‌هێنا و ئێمه‌ش خۆمان ساز کردبوو بۆ شایی. میوانه‌کان
بانگهێشتی نیوه‌ڕۆیه بوون. بابم بڕیاری دا ئێوارێ وه‌ڕێ که‌وین هه‌تا
ده‌رفه‌تمان هه‌بێ؛ بۆ شه‌وێ له ماڵه مامه حاجی بمێنینه‌وه. هه‌م
سه‌ردانیان بکه‌ین و هه‌م سبه‌ینێی ئه‌و ڕۆژه، به شێنه‌یی و بێ په‌له‌وهه‌له
بۆ فراوێن بچینه داوه‌تێ.
نوێژی شێوان له ماڵه مامه حاجی وه‌ژوور که‌وتین. زۆریان پێ خۆش بوو
. هه‌ڵبه‌ته له پێشدا چاوه‌ڕوانمان بوون چونکه پێمان ڕاگه‌یاندبوون
که به‌ر له شایی ده‌چینه ئه‌وێ. زۆر به گه‌رم و گوڕی وه‌ریان گرتین
و ئامۆژنم شێوی بۆ داناین و هه‌تا نیوه شه‌وێ باسی زۆر قسه و زۆر شت
و زۆر که‌سمان کرد. گه‌لێکیش پێکه‌نین. بابم کوتی: "حاجی محه‌مه‌د گیان
به هیوا نه‌بووین ببینه باری زه‌حمه‌ت بۆ ئێوه؛ به‌ڵام به‌یانی
هاتبوایه‌ین زۆر دره‌نگ ده‌بوو. وسێنیش برایه و چاوه‌ڕوانی لێمان هه‌یه
که له شایی کوڕه‌که‌یدا، خۆیه‌ک نیشان بده‌ین و خزمه‌تێک بکه‌ین.
ئێمه‌ش کوڕ و کچمان هه‌یه. له قه‌دیمه‌وه کوتوویانه شایی و شین
ده‌سته‌واوه." به‌ر له مامه حاجی، ئامۆژنم وه‌جواب هات و گوتی: "ئایاڕۆ..
کاکه حه‌سه‌ن تۆ خودا بۆ وا ده‌ڵێی؟ چ خێرێ له خوڵای بوو، خۆتان به
غه‌ریبه داده‌نێن؟ بۆ ده‌ڵه‌ی هاتوویه ماڵه خه‌ڵکی؟ ئه‌خه له‌و
ماڵه‌ی جوێ بوویه‌وه و چوویه‌ته شاری. کابرا له ماڵه خۆی شه‌رمێ
ده‌کا؟!!" مامه حاجی گوتی: "ڕۆڵه حه‌سه‌ن گیان جارێکی دی قسه‌ی وا
بکه‌ی دڵم لێت دێشێ، ئه‌خه تا دوێنێ و پێرێ هه‌ر کوڕی ئه‌و ماڵه‌ی
نه‌بووی؟ ئه‌لحان شوکور ماڵه خۆت کردووه گۆڕاوی. "بابم وه‌ک له قسه‌ی
خۆی په‌ژیوان بووبێته‌وه له جواب دا کوتی: "کوڕه نه‌وه‌ڵڵا.. یا
خودا ، خودا ئاوه‌دانی کا. لێره به‌شک نیم. "ئامۆژنم نه‌یهێشت قسه‌ی
بابم ته‌واو بێ کوتی: "ده‌زانم کابرا ئه‌گه‌ر ماڵی له شاری بوو هه‌میشه
تامه‌زرۆی ڕسقی دێهاتیه. قه‌رارمان بێ به‌یانی منداڵه‌کان وا تێر شیر
و ماست و په‌نیر که‌م له‌ماڵه کاکه وسێنی هه‌ر نانیان بۆ نه‌خورێ."
من و داده مه‌حسوومی خوشکم و منداڵه‌کانی دیکه، له‌و به‌ڵێنه‌ی
ئامۆژنم وا دڵخۆش بووین؛ له‌وانه‌بوو له خۆشیان ئه‌و شه‌وه خه‌ومان
لێ نه‌که‌وێ. دادم به سرته به منی گوت: "حه‌ک شوکور به خودای من
تێکوشینی شیرم زۆر پێخۆشه جا به‌یانی به دڵی خۆم تێده‌کوشم و
ده‌خۆم." منیش هه‌ر لێوم گه‌ست و برۆم هه‌ڵته‌کاند یانی حه‌یبه گوێیان
لێده‌بێ و حیچی دیکه‌مان نه‌کوت.
ئه‌و شه‌وه زۆر دره‌نگ خه‌وتین، به‌یانی زوو به ده‌نگی ته‌ق و کوتی
ئامۆژنم وه‌خه‌به‌ر هاتین مانگای دۆشیبوو و سه‌ماوه‌ری تێهاویشتبوو قش
قش ده‌کوڵی. هه‌ر مابوو هیندێک که‌ل وپه‌لی سه‌ر سفره دانێ. هه‌رای مه‌ستووره‌ی
کچی کرد: "ڕۆڵه دا ئه‌و قابڵه‌مه‌یه پڕ که له شیر وه‌سه‌ری نێ هه‌تا
منداڵه‌کان ده‌ست و دم و چاویان ده‌شۆن، با وه‌کوڵ بێ." مه‌ستووره
سێزده چارده ساڵان ده‌بوو. هه‌ر بتگوتایه لێره هه‌سته وله هۆوه‌ی
دانیشه، چاره‌گه سه‌حاتێک ده‌گریا . ئه‌ویش که‌مێک به‌ر له ئێمه هه‌ستابوو
یاریده‌ی دایکی ده‌دا.
دوای دم و چاو شوتن له حه‌وشه، کاتێک هه‌موومان هاتینه‌وه ژوورێ؛
دیتم سفره‌یه‌کی دوور و درێژ ڕاخراوه. سێ چوار نردوو نان به سێ چوار
جێ، له نێوان هه‌ر دوو نردوودا، ده‌ورێکی قه‌ڵاته له شیرێژ
دانراوه. داده مه‌حسوومم له گوێی سفره‌ی دانیشتووه و دوو نانی
کێشاوه‌ته پێش خۆی و خه‌ریکه به وردی ده‌ی ئه‌نجنێ و بۆ تێکوشینی
ئاماده ده‌کا.
چوومه نیزیکی دادم دانیشتم . ئامۆژنم هه‌رای کرد: "دا کچێ ئه‌و قابڵه‌مه‌یه
بهێنه لای من با بۆیان تێکه‌م." مه‌ستووره که وه‌ژوور که‌وت؛ کیته‌ڵه‌یه‌کی
به ده‌زگره‌ی گرتبوو هه‌ر دوو ئستیکانی ئاو ده‌برد. هه‌ر هێنای و له‌به‌ر
دمی ئامۆژنم داینا، ئه‌ویش که ئه‌و دیمه‌نه‌ی دیت کوتی: "حه‌ک خودا به‌گژت
داچێ ڕۆڵه، ئه‌وه کاره کردووته؟ نه‌ده‌کرا هێندێک زیاتر وه‌سه‌ر
نێی؟ "مه‌ستووره ده‌ستی کرد به گریان. کوتی: "بۆ خۆت نه‌تکوت ئه‌وه
باشه؟" به ناچاری هه‌موومان دڵخۆشیمان داوه. هه‌تا ئامۆژنم کیته‌ڵه
شیری له نێو دوو منداڵه چکۆله‌کانماندا دابه‌ش کرد، داده مه‌حسوومم
چوارپێنج له‌تی له‌کۆگا نانه وردکراوه‌که‌ی به‌ر دمی تێکه‌وه ده‌پێچاو
پڕی ده‌کرد له‌شێرێژ و به ناقایلی ده‌زاری ده‌ئاخنی. ئه‌منیش
جارناجارێک له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مکوت: "داده ! شیرتێکوشین خۆشه؟ "ئه‌ویش
هه‌ر لێوی لێ ده‌کرۆژتم. له‌به‌ر ماڵی مامم له ڕووی نه‌ده‌هات هیچم پێ
بڵێ. ئێستاش که ئێستایه له ماڵی ئێمه که‌س ناوێرێ باسی شیر تێکوشین
بکا.
uloush@gmail.com
|