شوێن پێکانت ڕێگامە.
فهرموو لێره
کرته بکه بۆ بیستنی ئهم هۆنراوه به دهنگی '' پێشه ''
من سەرگەردانى ژیانێک بووم کە بێزاریی فێرى کردم دڵ پەرستى ئەزیزێک بووم بە نازداریی فێرى کردم بووم بە ڕێبوارێکى وێڵ هەر بێ تۆیی فێرى کردم من چاوەڕێى نیگایەک بووم چاوەکانت فێرى کردم من ئالودەى گریانێک بووم یادەکانت فێرى کردم ئەزانى کاتێک ئەدواى بۆم ........... چاوەکانم بۆ چاوەکانت ئەگریا........ هەر ئەوەش بوو واى لێکردم ڕۆحم بێ دەنگ بێت تەنانەت یەک ووشەش لە دڵى ماندووم نە ئەبیسترا غەریبیم ئاواى لێ کردم بەو شێوەیە خۆشم بوێیت بێدەنگیم ئاواى لێکردم کە هەر قەڵەم بۆ تۆ بدوێت پێویستیم پێت بوو .. ڕۆژگارم نەى هێشت گەر بێدەنگیش بم بزانە بە شوێن پێکانتا دەڕۆم کە تۆ دواى خۆت بۆمت جێهێشت.
|