سکاڵا .
پایزه ئه‌حمه‌د بارگه‌ت تێکنا و بێ ماڵاوا .. ده‌رگات داخست .. له‌و رۆژه‌وه من بێئاگام . گوناهی من بوو که‌چی ئێستا ترووسکهیهکیش شکنابه‌م.. ته‌نیا و ته‌نیا په‌نا بۆ یادگارییه‌کانت ده‌به‌م. یادگارییه‌کان ده‌بنه په‌ڵه‌هه‌ورێک و له یه‌ک کاتدا دێن و ده‌ڕۆن.. جارێک له گه‌رمه‌ی خه‌ومدا جارێکی‌تر له شیرنهخهو واگامدێنن ، زۆرجار ده‌بنه لێزمه‌ی باران سه‌رتاپای گیانم ته‌ڕده‌که‌ن.. هه‌ر ئه‌و ته‌ڕبوونی گیانانهش نه‌خته.. نه‌خته، داری ته‌مه‌نم ئاوده‌ده‌ن ، هه‌ندێ جاریش یادگارییه‌کان دهمتوێننهوه.. له‌وکاتانه‌ی ده‌توێمه‌وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز نامه‌وێ زیندووبمهوه.. زیندووبوونه‌وه برینێکه و سارێژ نابێ . ده‌وه‌ره‌و دهرفهتێکیترم بدێ و لێمتێبگه جا ماڵاوا.. تامنیش ته‌نیا بۆجارێک ته‌نیا جارێک بڵێم : دوێنێ .. که‌سێک .. هه‌بوو .. خۆشم .. ده‌ویست .
|