سکانداڵی ناردنی (Melamin) بۆ ئه‌فریقا.
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان له توێژینه‌وه زانستیه‌کانی بواری ڤێته‌رنه‌ری پزیشکانی بێ سنوری نه‌مساوی.
یه‌که‌م: به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی و که‌مو کوڕی گوزه‌رگه‌کانی هێنانی خۆراکه‌وه ووڵاتانی ئه‌فریقی به پله‌ی یه‌که‌م پشت به خۆراکی هاورده ده‌به‌ستن به‌تایبه‌تی شیری ووشک بۆ مناڵانی شیره‌خۆره که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی خۆراکی ساوایانه که زیاتر ڕێکخراوه خێرخوازه‌کان وه‌ک یارمه‌تی مرۆیی ده‌ینێرن.
دووه‌م: به‌هۆی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی(ئایدز) له‌ڕێگه‌ی شیری دایکانه‌وه.دیسانه‌وه په‌ناده‌برێته‌وه سه‌ر هێنانی شیری ووشک.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌که سکانداڵی مه‌لامینی چینی ئه‌وه‌نده له لایه‌ن مێدیاکانه‌وه باسناکرێ.له‌کاتێکدائاکامه کوشنده‌کانی درێژه‌یان هه‌یه، کارگه چینیه‌کان هه‌ڵسان به‌تێکه‌ڵکردنی مه‌لامین له پێناوی ئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و ئاوه بشارنه‌وه که پێشتر ده‌کرایه شیره‌که‌وه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی مه‌لامینی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شیره ووشکه واده‌رکه‌وێ که ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕه‌گه‌زه بنچنه‌ییه‌کانی خۆراکی وه‌ک (پرۆتین) هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ئه‌م ماده‌یه هه‌رزانه وهه‌مان شێوه‌ی شیری ووشکیشی هه‌یه ،
له ڕاستیدا مه‌لامین هاڕراوه‌یه‌کی سپی کوشنده‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره که بۆته هۆی مردنی 6 مناڵ و توشبوونی 294000 مناڵی تر به نه‌خۆشی( نیشتنی خڵته‌ی به‌ردین- به‌ردی گورچیله) ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌مبارگۆی نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته سه‌ر هێنانی شیری ووشکراوه‌ی چینی و به پێی بڵاوکراوه‌یه‌کی چینی .ده‌وڵه‌تی چین خۆی هه‌ڵساوه به له‌ناوبردنی خۆراکی ناوبراو.
ئاکامی توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه که ماده‌ی مه‌لامین له‌ناو ئه‌و شیرانه‌دایه که بۆ ئه‌فریقا نێردراون. له‌م باره‌یه‌وه: مامۆستای زانکۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر( دکتۆر. داگمار شۆده‌ر) که‌هاوکات خۆی سه‌رۆکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنووری نه‌مساویشه له بواری ڤێته‌رنه‌ریدا که ساڵانیکی زۆره له بواری زانستیدا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاخه‌ریکی توێژینه‌وه‌ی بێ ووچانه‌و ، له‌میانه‌ی توێژینه‌وه زانستیه‌کانیدابۆی ده‌رکه‌وتووه که ماده‌ی مه‌لامین له شیری ووشکه‌ی هاورده‌دا هه‌یه له‌و ووڵاته، به‌وه‌ی بڕێك له‌و جۆره شیره‌ی له تاقیگه‌دا پشکنیوێتی ئه‌و ڕاستیه‌ی ساغکردۆته‌وه.
لێره‌دا شایسته‌ی ئاماژه‌پێدانه که ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنووری نه‌مساوی یه‌که‌مین ڕێکخراوی جیهانین له بواره‌دا کاریان کردووه، که‌له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانیانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاکامه‌ی که‌له 6% ئه‌و بڕه‌ی پشکنینی له‌سه‌ر کراوه ڕێژه‌ی مه‌لامین گه‌یشتۆته0،5 تا ڕێژه‌ی4،8 ppm.(پارت پرۆ ملیۆن*) . به دڵنیاییه‌وه ئه‌و تیمه پسپۆڕه گه‌یشتنه ئه‌و ئاکامه‌ی که ئه‌و ماده‌کوشنده‌یه جگه له کۆمپانیا چینیه‌کان ، چه‌ندین کۆمپانیای ناوداری نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه‌کانیان ماده‌ی مه‌لامینی تێدایه.بۆ ڕێگری له‌و دیارده‌یه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تانزانیش هه‌ڵساوه به له‌ناوبردنی 40 ته‌ن خۆراکی دروستکراوی چینی و قه‌ده‌غه‌کردنی هێنانی هه‌موو ئه‌و خۆراکانه‌ی که به شێوه‌ی نه‌پارێزراو دێنه ووڵاته‌که‌وه.له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی تانزانی نه‌توانراوه کۆنترۆڵی بازاڕی ڕه‌ش بکرێ که ئه‌و خۆراکانه‌ی تیاساغده‌کرێته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی بڕێک ماده‌ی مه‌لامین له‌به‌رهه‌می ئه‌و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا، ئه‌رکی سه‌ره‌کی پزیشکانی بێ سنوری نه‌مساویه به پله‌ی یه‌که‌م : فه‌راهه‌م کردنی ئاوی پاک وخوارده‌مه‌نی بۆ گه‌لان له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێری و وریاکردنه‌وه‌ی پێش وه‌خت و ڕێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وپه‌تاکان. له ئێستادا ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور له هه‌وڵی بێ وچاندان له پێناو فه‌راهه‌مکردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی وزانستی پێویست بۆ دابینکردنی پشکنین و کۆنترۆڵی چۆنایه‌تی بۆ شێری ووشک.
ئامانجه‌کانی پزیشکه پسپۆڕه‌کانی بواری ڤێته‌رنه‌ری بێ سنور بریتیه له:
1- دروستکردنی تاقیگه‌یه‌کی ناوکۆیی بۆ کۆنترۆڵی چۆنایه‌تی له پێناو پشکنینی مه‌لامین وماده‌زیان به‌خشه‌کان. 2- جێگیرکردن وبه‌کارهێنانی ڕێکاری گونجاو بۆ توێژینه‌وه‌کان. 3- فێرکردنی زانایانی ئه‌فریقی و پزیشکانی بواری ڤێرته‌رنه‌ری له پێناو رزگارکردنی ژیانی دانیشتواندا.
ppm یه‌که‌یه‌کی پێوانه‌یی ( ڕێژه‌ی ملیۆنی) له مێتۆدی دیاریکردنی ڕێژه‌ی مه‌لامین له شیردا. ________________________________________________ بۆ زانیاری پتر ده‌کرێ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ر یه‌کێ له‌وانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن: For further information (english) please contact:
Ass. Prof. Dr. Dagmar Schoder President Veterinarians without Borders Austria Teacher and Researcher at Department for Veterinary Public Health and Food Science University of Veterinary Medicine Vienna Veterinärplatz 1, 1210 Vienna, Austria phone: +43 (0)1 25077 3520 mobile: +43 (0)664602576979 fax: +43 (0)1 25077 3590 mail: dagmar.schoder@vu-wien.ac.at
For (kurdish) please contact:
Dipl.MTA. Abdoulla Zangana Department for Veterinary Public Health and Food Science University of Veterinary Medicine Vienna Veterinärplatz 1, 1210 Vienna, Austria phone: +43 (0)1 25077 3519 mobile: +43 (0)6991 9428711 fax: +43 (0)1 25077 3590 abdoulla.zangana@vu-wien.ac.at
|