په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

سیناریۆ و په‌رجووه‌کانی هەڵبژاردن.


گۆران دوکانى  


هەر لەوڕۆژەوەى سەرۆکى هەرێم لەهۆڵى پەڕلەماندا وادەى هەڵبژاردنى دیاریکرد ئیدى لەوڕۆژەوە کۆمەڵێک په‌رجوو و سیناریۆى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی دووپارتە ئۆپۆرتۆنیستەکەى دەسەڵاتمان بینى،ووردە ووردە په‌رجووه‌کانی هەڵبژاردن دەرکەوتن ، خۆربەپێچەوانەوە هەڵهات،ووڵات بوو بە (شامى شەریف) ،هەربەرپرسەو بووبە محه‌مه‌دى مەهدیەک لەبەرامبەر میللەتدا ،جاچیمان نەبینى؟ئەوەى نەبینرا بینیمان،ئەوەى پێشتریش بینیمان نەمانبینیەوە!،تەنانەت کارگەیشتۆتە ئەو ڕادەیەى ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە ده‌ست کراوه‌ بوە لەهەندێک ناوچەدا مەنجەڵى تیڤاڵ و مەکسی ژنان وئاردى سفر دەبەشنەوە!.

جێگەى پێکەنینە بۆدەسەڵاتێک میللەت بەسەگ ناودەبات و داواشى لێدەکات دەنگی پێبدات!،دەوڵەتى کوردى بەخەونى شاعیرانە دەزانن وگللەیش لەنەوەى نوێ دەکەن بەوەى ئینتیماى نەتەوایەتیان نەماوە و ناچن بۆدەنگدان!، فەلسەفەى (نان وئازادى) لێدەدەن ،بەڵام بینیمان چۆن کەوتنە نانبڕینى قوتى ماڵومناڵى هاوسەنگەرەکانى سەردەمى شاخیان!،سەرۆکى هەرێم ئامادەى ئەوەى تێدانیە لەهیچ ساڵیادێکى ئەنفال وهەڵەبجەدا ئامادەبێت،بەڵام لەسەفرەى قوتابیاندا بەشدارى دەکات!،سەرۆک کۆمارى عێراق تەنانەت لەکاتى گرژیەکانى ناوخۆى حیزبەکەی خۆشیدا لەبەغداوەنەگەڕایەوە بۆهەرێم تا چارەسەرى کێشەکانى ناوماڵى خۆى بکات، بەڵام لەنزیکبونەوەى وادەى هەڵبژاردندا لەناو ڕێستوڕانتەکاندا لەگەڵ چینى هەژاروکرێکاراندا نان دەخوات!،ئەوحیزبەى تادوێنى شانازى دەکردبەوەى کەئەندامى سۆسیال ئەنتەرناسیۆنالى جیهانیە، ئەمڕۆدەمانچە دەبەشێتەوە لەبەرامبەر بەدەستهێنانى وەلائدا بۆ هەڵبژاردن!،لەناوخۆیانداشەڕیان بوولەسەرکەمکردنەوەى هەیمەنەى خێڵ و عەشیرەتەکان بەسەرئەم هەرێمەوە،وەلێ لەشەشەمین ڤیستیڤاڵى ئێلبەگى جافدا خودى تاڵەبانى خۆى ئامادە دەبێت و دەستخۆشیان لێدەکات بۆ زیندوکردنەوەى ئەونەریتە کلتوریە وداواش دەکات لەهەڵبژاردندا ڕۆڵى چاڵاک بگێڕن! بەهەزاران ملیۆن دۆلار و دەمانچەو مۆنیکابۆ بانگەشەى هەڵبژاردن دەبەخشنە سەرۆک هۆزو تەکیەو خانەقاکان،هاوکات کوڕى سەرۆک عەشیرەت هەیە کە باوکى ئیمتیاز باران کراوە بەڵام ئەو دەنگ بەلیستە ڕکابەرەکەى باوکى دەدات!،(18)ساڵە بێڕێزى بەرامبەریاسا دەکرێت وپیاوەکانى حیزب پێشێلى یاسادەکەن،وەلێ دەبێژن دەنگدان بەژمارە(54)دەنگدانە بەسەروەرى یاسا!،ئەولیستەى کەپێکهاتەى دووحیزبى خاوەن دەیان فاحیشەیە،دەیەوێت ناشرینیەکانى ڕابردووى خۆى بەدروستکردنى تۆمەتى نەشیاو بۆمێدیاو ڕۆژنامەنوسانى سەربەخۆ بشارێتەوە!

ئاى چەند شەرمە بۆدەسەڵاتێک بە هەشت کەناڵى تەلەفزیۆنى ئاسمانى ودەیان تەلەفزیۆنى لۆکاڵى و ڕادیۆ و گۆڤارو ساید و ڕۆژنامە بانگەشە بۆلیستەکەیان دەکەن،وەلێ گۆڤارێک ودوو ڕۆژنامەى ئەهلى چۆن تەنگى پێهەڵچنیون و هەر ڕۆژەى بەدەسیسەى ووڵاتێک تۆمەتباریان دەکەن!،لەگەڵ ئەوەى خاوەن مێژوویەکى ناشرینى شاخ وشارن، کەچى ئاڵاى کوردستان دەکەنە لۆگۆ و، ووشەى(کوردستانى)ش دەکەنە ناوى لیستەکەیان!،بەدرێژاى بانگەشەى هەڵبژاردن لیستە ڕکابەرەکانیان بە گێرەشێوێن لەقەڵەم دەدەن ،بەڵام هەرلەسەرەتاى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە لیستەکەى خۆیان غرامەدەکرێت وجگەلەوەش چەندین سکاڵاى تریان لەسەرتۆمار دەکرێت!،کاتێک تاڵەبانى بوو بەسەرکۆمارى عێراق ئاسمانى شارسوربو بەگوللەى ئاڕبیجى وسەدان سەرپێچى یاساکانى هاتوچۆمان بینى لەهەمان ئەوشەقامەى کەئەمڕۆ ناویان ناوە شەقامى (عوزێم)و هەموو ئەوسەرپێچیانەش بەشتێکى زۆرئاسای وەرگیران،بەڵام ئەمڕۆ هەوادارانى لیستە ڕکابەراکانیان سەرپێچى یاساکانى هاتوچۆدەکەن وئیسراحەتیان لەخەڵکى تێگداوە!دەستورێک زیاترلە(20)دەسەڵاتى جۆراوجۆر بەسەرۆکى هەرێم دەدات ،بارزانیش پەسەندکردنى ئەودەستورە لەلایەن پەڕلەمانەوە بەچقڵى چاوى ئەوکەسانە ناودەبات کە تانە لەودەستورە دەدەن!

 

ئەودەمەى بوونە خاوەن پۆستى جۆراوجۆرلەبەغدا هەرلەو ڕۆژەوە کەرکوکیان دۆڕاند،وەلێ دەبێژن کەرکوک ئەوشارەیە کەلەئایندەدا مساوەمەى لەسەرناکەین!،بەهەزاران هاواروگللەى وداواکارى وفیراقى هونەرمەندان لەمیدیاکان بڵاوکرایەوە ئەم دەسەڵاتە مێشێک میوانى نەبوو،کەچى ئەمڕۆ بەسەدان هەزاردۆلار دەبخشنە ئەو هونەرمەندانەى گۆرانى بەسەربەژن وباڵاى جوانیاندابڵێت!،لەماوەى ڕابردوودا وتاکوئەمڕۆش بەسەدان ژنى کورد دەکرێنە قوربانى شەرەف و خروقاتى سێکسیان بەرامبەرئەنجام دەدرێت وبکوژانیشیان دووحیزبى دەسەڵاتـدار داڵدەی داون،وەلێ ئەمڕۆ بانگەشەى ژنى سەرکردە دەکەن بۆئایندەى حیزب!،بانگەشەى ڕاگرتنى پیرۆزى شوێنە ئاینیەکان دەکەن ،کەچى هەرخۆشیان مزگەوتەکان بۆکۆڕو کۆبونەوەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردن بەکار دێنن وپێشێلى هەمان بڕیارى یاسایى خۆیان دەکەن!،جێگرى سەرۆکى حکومەت بانگەشەى دابەشکردنى زەوى دەکات،بەڵام بیرى چۆتەوە ئەنجومەنى وەزیران لەبەروارى (13/11/2008) بەژمارە (12393) مامەڵەى تاپۆکردنى هەزاران پارچەزەوى شاروشارۆکەکانى ڕاگرتوە کەپێشتر دابەشکراون بەسەرفەرمانبەراندا!،بانگەشەى دامەزراندنى فەرمانبەران دەکەن ،بەڵام ساڵێک لەمەوبەرهەرایەکى گەورەیان دروستکرد بەفائیزکردنى فەرمانبەران وهاوکات تائەمڕۆش بەهەزاران فەرمانبەرى (گرێبەستى کاتیان) هەیە ونایانکەن بە(گرێبەستى هەمیشەى) و بەڵکوبەپێچەوانەوە دوردەخرێنەوە لەکارەکانیان!،بانگەشەى زیادبونى کارەبا دەکەن،بەڵام وەزارەتى کارەبابەجۆرێک پارەى کارەبا لەسەرهاوڵاتیان گران دەکات خەڵکى سەدخۆزگەبەمۆلیدەئەهلیەکان دەخوازن!.

ئاى چەند شەرمە بۆدەسەڵاتێک 18ساڵ پێکەنینى بەهاوار وفیراقى میللەت بێت وتۆپێ قوڕقوشم بخاتە هەردووگوێکانیەوە،کەچى ئەمڕۆ ئەوەندە بچووک ببێتەوە بەجۆرێک لەوادەى هەڵبژاردندا (عەزیز وەیسی)ەک بکەنە ڕاوێژکارو کون بوکون لەگەڵ خۆیاندا بیگێڕن تا ده‌رۆزه‌ی دەنگیان بۆ بکات!
 


Goran.dukani@yahoo.com