|
سیاسه‌تی براگه‌وره، و میراتی برا
بچوک.

خۆشناو مه‌ریوانی
دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌ڵکه،
له‌سایه‌ی دیموکراسیدا، هاوڵاتی به‌گیان وهۆشه‌وه‌به
ووڵاته‌که‌یانه‌وه‌ده‌به‌سرێنه‌وه، و پاره و ماڵ وموڵکی میلله‌ت
نایه‌ڵن به‌خۆرای بڕوات. له‌سیسته‌می دیموکراسیدا هه‌موو ژیانی سیاسی
وئابوری به‌ئامارو ژماره‌ده‌بێت. هه‌رکه‌سێک له‌هه‌رساتێکدا بییه‌وێت
زانیاری ده‌رباره‌ی ئاماری دارای وخه‌رجی وباج وخه‌راجی وڵات بزانێت،
به‌ئاسانی چنگی ده‌که‌وێت. دارای وده‌سکه‌وتی هه‌ر کۆمپانیایه‌کی
ئه‌هلی وحکومی ساڵانه‌ده‌توانرێ بزانرێت، وبه‌هیچ جۆرێک خه‌رییات
وده‌سکه‌وتییان شاراوه‌نابن. تائه‌و مه‌ودایه‌ی زاناکانی کۆمه‌ڵایه‌تی
پێیان وایه‌دیموکراسی سیاسی به‌بێ دیموکراسی ئابووری مه‌حاڵه. تا
ئه‌مرۆژه‌ی ئه‌مرۆ که‌س نه‌ی زانیوه، دیموکراسی ئابوری دا‌هێنه‌ری
دیموکراسی سیاسییه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه. که‌چی له‌وڵاتی ئێمه،
له‌کوردستانی باشور، به‌حیساب هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی ده‌نێین.
ده‌مانه‌وێت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ببینه وێنه‌ی وڵاتێکی
دیموکراسی تاقانه. تامیلله‌تانی دراوسێمان لاسایمان بکه‌نه‌وه. پاش
حه‌ڤه‌ساڵی کوله‌مه‌رگی، وه‌رن بیخوێنه‌وه. بزانن کاک نه‌وشیروان
به‌حیساب یه‌کێکه له‌سه‌رکرده‌کانی باڵی ریفۆرم چی ده‌ڵێت: من یه‌کێک
بوم له‌دامه‌زرێنه‌ره‌سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و
هێزی پێشمه‌رگه‌و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و ڕێکخراوه‌یی و
راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له‌رابردوی یه‌کێتی و
له‌دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به‌هه‌مو لایه‌نه‌سه‌لبی و
ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له‌هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی
هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتیدا، هه‌روه‌ها
شه‌ریکم له‌هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی
نیه‌منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات. خۆێنه‌ریبه‌رێز وردببنه‌وه له‌م
ووشانه(دامه‌زرێنه‌ره‌سه‌ره‌کیه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم،
شه‌ریکم له‌هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی، شه‌ریکم له‌هه‌مو سه‌روه‌ت و
سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه‌منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات).
له‌م چه‌ند نیووه‌رستانه‌شدا، دوو وشه‌زاڵن که( سه‌ره‌کی و شه‌ریکی
)یه. دوا سه‌رنجیش له‌م دوو وشه‌یه‌بده‌ن بۆتان ده‌رئه‌که‌وێت که‌یه‌ک
وشه‌یی ئاوێته‌یه: شه‌ریکی سه‌ره‌کی، له‌ماڵ ودارای یه‌کێتیدا. بۆخۆی
ده‌ڵێت: بێمنه‌ت بن ئه‌ز شه‌ریکی سه‌ره‌کیم، لێره‌دا ریسه‌که‌مان
کرده‌وه‌به‌خووری. که‌سێک داوای ریفۆرم بکات، پێش هه‌موو داواکارییه‌ک،
داوای ریفۆرمی سیسته‌می دارای ده‌کات، چونکه‌ده‌روازه‌ی گه‌نده‌لی
ومه‌حسوبی وا له‌سیسته‌می دارایدا. گه‌نده‌ڵی به‌خۆرای ناکرێت، به‌ماڵی
ئه‌ومیلله‌ته‌ده‌کرێت، که چه‌ندکه‌س وچه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌ست
به‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌ومیله‌ته‌دا ده‌گرن. به‌ئاره‌زوی ئاشییان گه‌دا
ده‌که‌ن به‌پاشا و پاشا ده‌که‌نه‌گه‌دا، نه‌زان ده‌که‌نه‌فه‌یله‌سوف و
فه‌یله‌سوف ده‌که‌نه نه‌زان. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌بوو کاک
نه‌وشێروان به‌ده‌نگی به‌رز جاری بدایه، که‌ئه‌و پاره وماڵ وموڵکه‌ی
له‌میلله‌ت زه‌وتییان کردووه، بگه‌رێنرێته‌وه‌بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت،
نه‌ک خۆت بکه‌یته‌برا شه‌ریک. جه‌نابییان درێژه‌به‌وته‌کانییان ده‌دات
" هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه ده‌ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی حکومه‌ت و
گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوه‌ئه‌وه‌ش یه‌که‌م هاوکاری و دوا
هاوکاری مام جه‌لال بوه‌بۆ ئێمه‌و، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به‌ناوی کۆمپانیای
وشه‌وه‌تۆمار کراون که‌شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه. ئه‌مه‌شمان
ئه‌وه‌نده‌وتۆته‌وه‌که‌خه‌ریکه‌نرخی سیاسی و مه‌عنه‌وی
هاوکاریه‌که‌نامێنێ.
ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌به‌وردی بخوێنینه‌وه، ده‌بینیین، 10 ملوێن دۆلاری
ئه‌وسا، بینایه‌کی حکوومه‌ت، گردێک موڵکی کۆمپانیای نۆکان، به‌شه‌رع
وقانونی ئیسلامی به‌برابچوک دراوه.ئه‌گه‌ر هه‌وڵاتی کوورد خاوه‌نی
ئه‌زموونێکی دیموکراسی بوایه‌ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه‌کاک
نه‌وشیروانی بدایه‌به‌دادگا وپێی بسه‌لماندایه. بۆچی؟ مام جه‌ڵال 10
ملوێن دیناری داوه‌تێ، بۆ ده‌ملوێن دینار ئاوی حه‌مامه، یان نانی
سه‌رته‌نووره. پێمان ناڵێن ئه‌م پاره‌یه‌له‌کام خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت
دابووه. سامان ودارای یه‌کێتی له‌کوێوه‌هاتووه‌وجه‌نابییان بۆچ
شه‌ریکن؟. بۆ ماڵ وموڵکی یه‌کێتی خوێنی مه‌یووی شه‌هیدان نییه؟. مام
جه‌لال به‌چ حه‌قێک پاره‌وماڵی میلله‌ت به‌سه‌ر تۆدا شاباش ده‌کات. بۆ
جه‌نابتان نائیب سه‌رۆکی گروپێکی مافیای روسی بوون له‌سه‌ر کێشه‌ی
ناوخۆ هه‌قی خۆتییان داویتێ، تاکێشه‌یان بۆدروست نه‌که‌یت. به‌چ هه‌ق و
دادگایه‌ده‌ڵێیت؛ که‌س نییه‌منه‌تم به‌سه‌ردا بکات. ئه‌ی ئه‌و ژنه
گوندییه منت به‌سه‌ر کێدا بکات، که‌ده‌یگێرێته‌وه: (کاتێک
گونده‌که‌مانیان به‌کیمیایی‌بۆردومان کرد، به‌په‌له‌و له‌ترسا به‌ره‌و
شاخه‌کان رامان کرد، به‌ڵام حکومه‌ت توانی‌هه‌موومان بگرێت‌و
به‌ئه‌شکه‌نجه‌دان سواری‌زیلیان کردین‌و به‌ره‌و قه‌ڵای‌نزارکێ،
له‌وێ‌ئێمه‌یان کرده‌قاتی‌سه‌ره‌وه‌ی‌قه‌ڵاکه، که‌گریان‌و
زریکه‌ی‌منداڵ ئه‌وه‌نده‌ی‌تر وه‌زعه‌که‌ی‌ترسناک کردبوو. پاش که‌مێک
سه‌ربازه‌کان هاتنه‌ژوره‌وه‌و به‌دارو حه‌یزه‌ران که‌وتنه‌ناومان،
هه‌موومانیان ئه‌شکه‌نجه‌دا. بۆ رۆژی‌دوایی‌لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
پیاوه‌کاندا ده‌کردو من به‌چاوی‌خۆم بینیم که‌لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
خوشکه‌زاکه‌م ده‌کرد، هه‌تا توانییان به‌دار لێیانداو پاشان که‌وت
به‌زه‌ویدا، له‌وکاته‌دا یه‌کێک له‌سه‌ربازه‌کان بلۆکێکی‌هێناو
کێشای‌به‌سه‌ریداو سه‌ری‌ته‌قاند. من له‌ترسدا خه‌ریک بوو له‌هۆش خۆم
ده‌چووم، به‌ڵام ئه‌وان به‌پانکردنه‌وه‌ی‌سه‌ری‌خوشکه‌زاکه‌م وازیان
نه‌هێنا، به‌ڵکو دوای‌مردنیشی‌زۆر به‌توڕه‌یی‌به‌دارو به‌ئاسن
ده‌یانکێشا به‌جه‌سته‌مردووه‌که‌یدا.. نازانم بۆ؟». منیش نازانم بۆ؟
ده‌ملوێن دۆلاره‌موڵکی ئه‌و میلله‌ته نییه، که‌هه‌مووژیانی
ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار بووه. ئێستاش پاره‌ی ئه‌ومیلله‌ته‌به‌ئاره‌زوی
خۆتان بێمنه‌ت له‌ناو خۆتانا شاباش ده‌که‌ن، ئه‌مه‌چ ئینسافێکه‌وچ
دیموکراسییه‌که.
بۆئێوه‌که‌له‌شاخ بوون له‌گه‌ڵ ئێران وتورکیا وئه‌مه‌ریکادا
توجاره‌تان ده‌کرد. بۆ ئه‌و ده‌ملێۆن دۆلاره، پاره‌ی بیست
مووه‌لیده‌ی نیومێگای نییه‌که‌به‌جه‌نابتاندراوه. که‌له‌شاخبوون
پێشمه‌رگه هه‌ژاره‌کانتان به‌پێڵاوی لاستیکییان ده‌گووت ( که‌وشی
باته). که‌چی ئێستا جه‌نابتان منه‌تی گردێکی ناوسلێمانی نازانن.
ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی رۆشنبیری ئه‌هلیت بابزانین، خۆئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی
پروپاگانده‌ی دامرکاندنه‌وه‌ی که‌فوکوڵی ناره‌زایی خه‌ڵکی بۆیه‌ئاوا
شاباش کراون باهه‌ر بزانین. به‌رێز کاک نه‌وشێروان ریفۆرم
به‌دابه‌شکردنی میرات مسۆگه‌ر نابێت، ریفۆرم له‌وه‌ته‌ی مێژووی مرۆڤه،
ئاکامی تێکۆشان وخۆبه‌خت کردنی هه‌موو خه‌ڵکه. هه‌رگیز
وامه‌زانه‌ریفۆرم، به‌سیاسه‌تی براگه‌وره‌ێتی، و به‌میرات دابه‌شکردن
پییاده‌ده‌بێت. ئه‌و‌دامووده‌زگایه‌ی جه‌نابتان به‌شداری سه‌ره‌کی
درووست کردنتان کرده‌ووه. دامووده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌که‌ی به‌عس بوو فوتان
تێکرده‌وه. گه‌ر وا بروات، هه‌ر ئه‌و دامووده‌زگایه‌ده‌بێت که‌به‌م
زووانه، رۆژانه‌گه‌نجه‌کانمان به‌ر به‌رد ریفۆرمی ده‌که‌ن.
باشتروایه‌له‌کۆتایدا به‌م وته‌یه‌ی (سوزان مایسێلاس) که‌شه‌ریکی که‌س
نییه، ومنت به‌سه‌ر که‌سدا ناکات کۆتای به‌نووسینه‌که‌م بهێنم. ( چاو
و ئه‌ندێشه‌م پڕه‌له‌مناڵی‌خواو له‌بێوه‌ژن‌و له‌پارتیزان‌و
له‌که‌لاوه‌و گوندی‌خاپورکراوو له‌گۆڕی‌به‌کۆمه‌ڵ‌و له‌ژنی‌ره‌شپۆش
).
---------------------------------------------------------
-* من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام، به‌بریارێکی فه‌رمی یارمه‌تی داموده‌زگاکانی
میدیای هه‌موو کوردستان‌بدرێت. به‌بریارێک که‌نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی
گه‌ل، بریاری له‌سه‌ر بده‌ن، نه‌ک یاری کردن ئه‌م و ئه‌و به‌ماڵ و
موڵکی میلله‌ته‌وه.
|