سیاسه‌تی تورك....بانێكه‌و دوو هه‌وا.
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان له‌هه‌ر ووڵاتێكدا سواڵكردن بوو به پیشه ،له وێدا ده‌سه‌ڵات به‌چه‌وتی به‌ڕێوه‌ده‌چێ و گه‌نده‌ڵه.ڤۆلتێر
پاشا گه‌نده‌ڵه‌كانی توركیا ده‌بوایه كاتی خۆی له په‌یامه‌كه‌ی نیلسۆن ماندێلا تێبگه‌یشتنایه،كه بانگیشته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی بایه‌خ پێنه‌دا بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی ئه‌تاتورك،ڕاستیه‌كی مێژوویی هه‌یه ده‌ڵێ هه‌موو گه‌نده‌ڵێك نیشتیمان په‌روه‌رنیه وگه‌له‌كه‌شی خۆش ناوێ و به‌خزمه‌تكاری خۆی ده‌زانێ. Taraf G. blog كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی توركیا هه‌میشه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ كه‌له‌م ووڵاته‌دا دوو ده‌سه‌ڵات هه‌یه، یه‌كێكیان ده‌سه‌ڵاتی كاریگه‌رو ئه‌كتیڤه كه خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی جه‌نراڵه‌كانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیدا ده‌بینێته‌وه و ئه‌ویتریان بریتیه له‌ده‌سه‌ڵاتێكی پاسیڤی ڕووكه‌شی حكومه‌ته سڤیله كان كه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی كۆده‌تاو له كار خستنیان به گوێدا ده‌درێ.
ڕاستیه‌كی مێژوویی توركیای كه‌مالیستی به‌پێی یاسا له‌قالب دراوه‌كانی كۆماره پیرو كه‌نه‌فته‌كه‌یان نكوڵی له‌بوونی چه‌ندین ملیۆن كورد ده‌كه‌ن كه پێش هاتنی توركیش له‌سه‌ر ئه‌م زێده‌ی ئێستایان بوونه كه ته‌نها ژماره‌ی دانیشتوانیان ئه‌وه‌نده‌ی سێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ده‌بن،لێ تورك چه‌ندین ساڵه دونیایان پڕ كردووه له شین وڕۆڕۆ بۆ ١٠٠هه‌زارتوركی قوبرسی و ٢٠٠هه‌زارتوركمان له‌كوردستانی باشوور، ئه‌مه‌یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كوشنده‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ڕووی سیاسیه‌وه ،هه‌ڵوشینی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ٢٠ملیۆنی ونكوڵیكردن له پێناسه‌و زمانه‌كه‌ی توركیای له‌سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی بچوك و لاواز كردووه به‌رانبه‌ر كێشه‌ی به‌رگریكردن له‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌توركه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست وقوبرس وتوركمانی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی له توركیادا له ژێردروشمی یه‌ك ئاڵا، یه‌ك نیشتیمان، یه‌ك زمان، یه‌ك نیشتیمان،یه‌ك میلله‌ت وكه‌چی له‌و لاوه گه‌لێكی ٢٠ملیۆنی بێ به‌شكراوه له بچوكترین مافی مرۆڤ بوون و زمانی دایكی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌م ووڵاته‌دا ووشه‌كانی دێمۆكراسیه‌ت یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی وعه‌لمانیه‌ت له‌سه‌ر زاری نوسه‌ره‌كه‌مالیسته‌كان وسیاسه‌تمه‌دارانی فڕكه‌ڕۆیه‌تی٭ .به پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی توركناسان تاكه ڕێگه چاره‌بۆ رزگاربوونی تورك نه‌ك (ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی)گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆپه‌یمانی سیڤه‌رو پیاچوونه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزانه كه ئه‌و ڕۆژگاره جه‌نراڵ عیسمه‌ت پاشا سه‌رۆكی نوێنه‌رانی به‌ریتانی (lioyd geoge) به‌هه‌ڵه‌دا برد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوانین له‌تورك و ئێمه هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه پێكه‌وه ده‌ژین خۆشیان هه‌رگیز ئاره‌زووی جیابونه‌وه‌یان نیه له ئێمه ودامه‌راندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌سه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ته بێگانه‌كانیش زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێمه‌ش دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه ده‌بین كه‌له ژێرسێبه‌ری ده‌وڵه‌تێكی تردا ببێته‌هاوسنوری ئێمه. به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م كۆماره سه‌ركرده‌كانی پیشه‌ی سه‌ره‌كیان سه‌باره‌ت به بوونی كورد ته‌نها درۆكردن بووه ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی تورك تووشی كه‌مترین زیان بێت كه له داهاتوودا ده‌بێ باجی هه‌له‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی بداته‌وه پێویسته په‌یمانی لۆزان هه‌ڵوه‌شێته‌وه یاساكانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له ئه‌لفه تا ێی بچێته‌زبڵدانی هه‌ڵه‌و چه‌وتیه‌كانی مێژووه و له‌گۆڕ نرێ.چاكتر وایه هه‌رچی زووتره په‌ت له ملی بت و شتاتوه‌كانی ئه‌تاتورك گیركه‌ن و بیروخێنن،چیتر پێویست ناكات میلله‌تی تورك بێده‌نگ بێت به‌رانبه‌ر به سیاسه‌ته چه‌واشه‌كانی ده‌وڵه‌ت چونكه ئه‌م بابه‌ته ده‌وڵه‌ته كاتی به‌سه‌رچووه ته‌نها میلله‌ت له داهاتوودا باجی هه‌ڵه‌كانی ده‌داته‌وه.له‌م ووڵاته‌دا دوو هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌كراوه پێویسته ڕۆشنبیرانی تورك كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كارگه‌ریه‌كانی بكه‌ن یه‌كه‌م:هه‌ڵوشین و قوتدانی ئایین وئاییزاكانیتره له لایه‌ن ئایینزای حه‌نه‌فیه‌وه به‌سووك ته‌ماشاكردنی ئایینه‌كانی تره.دووه‌م هه‌ڵوشینی نه‌ته‌وه‌كانی تر له ڕێگه‌ی یاسای توند‌و تیژیه‌وه له قالبدانیان له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركدا (گوایه ئه‌مانه به‌ڕچه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر تورك) یان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له سنووری جوگرافی ده‌وڵه‌تی توركیادا له دایك ببێ به پێی یاسا توركه یا ده‌ڵێن كورد‌و تورك وه‌كو نوخان وگوشتی په‌نجه‌وان لێكجیاناكرێنه‌وه.ئایدۆلۆژیای كه‌مالیزم ئایدۆلۆژیایه‌كی دۆگمایه ودژی ڕه‌وتی گۆڕان، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ته‌ی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه دامه ز‌راوه‌له‌گه‌ل هه‌موو دیارده‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ناكۆك دێته‌وه هه‌ر بۆیه له‌وه‌تی هه‌یه میلله‌تی بۆ قڕ ده‌كرێ وپارته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی خۆی داده‌خات وقه‌ده‌غه‌ی كاری سیاسی له‌وانه‌ده‌كات كه دژی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی كه‌مالیستین.
كه‌مالیزم مه‌حكومه به‌درۆكردن چونكه ماكی نه‌خۆشیه‌كه له ناخی بیرۆكه‌كه‌دا خۆی حه‌شارداوه.
___________________________ ٭فڕكه‌ڕۆ: ئه‌م ووشه‌یه‌م سه‌باره‌ت به درۆكانی ژه‌نراڵ به‌یوك كانت داتاشیوه كه‌له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ٢٨/٢/٢٠٠٨كه‌له یه‌ك ڕۆژدا بایی ده‌ساڵ درۆی كرد هه‌ندێ له درۆكانی ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێك بڕیان نه‌كرد ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راتسیۆنه‌كانی سوپای تورك له‌دیو سنوور.بڕوانه درۆكانی به‌یوك كانت له ٢٨/٢ڕۆژنامه‌كانی Radikal cevrimci,,,Radikalgazetesi wordpress.com.blog
|