به به‌ژنوباڵا و پرچی لاولاوت ده‌ڵێی دارسه‌رووی.. به چاوی گه‌ش و ئه‌برۆی که‌وانت هه‌ر ده‌ڵێی مانگی تابانی.. به روخساری پڕ له سۆزت هه‌ر ده‌ڵێی رۆژی رۆناکی.. به سنگوبه‌رۆک.. گه‌رده‌نی بێگه‌رد ده‌ڵێی یاقووتی نێو ده‌ریای.. به هه‌ست و هزری پڕ پڕ له جوانیی سه‌رزه‌مینێکی پڕ پڕ شادیی، تۆ خه‌ونی ئاره‌زووی دڵ بووی گوڵاڵه‌سووره‌ی به‌هاری ژین بووی چیڕۆکی ته‌نیایی شه‌وانم بووی.. تۆ هه‌میشه له شه‌وانی تاری مندا له کاولگه‌ی ژینی مندا خه‌مڕه‌وێن و شادیی دڵ و سۆمای هه‌ردوو چاوانم بووی.. من خۆم ده‌یزانم.. هه‌ر ته‌نیا خۆم و به‌س تۆ جێی نزا و پاڕانه‌وه‌ی هاواری پڕ مه‌ینه‌تم بووی، ده ده‌ستم بگره به‌قوربان له‌م نغرۆبوونه‌ی ته‌نیاییه ده‌رمبێنه.
|