سۆڤیه‌ت و کامپه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌وروپا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له چاوه‌ڕوانی دایه.
مه‌هدی کاوانی ئه‌و مه‌قوله‌ی لینین له مه‌ڕ مافی چاره‌نووس و یه‌کیه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان به سه‌ر ئه‌وروپا پڕاکتیزه کراو به سه‌ر وڵاته‌که‌ی خۆشی له به‌ریه‌ک هێنرانه ده‌رێ . مانای ئه‌وه نیه مه‌قوله‌که‌ی لینین ناته‌واوی تێدایه به‌لکو ناته‌واویه‌که له پراکتیزه کردن دایه . ڕاسته هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێش‌و و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ده‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵه هۆکارێک بوو که ناکرێ له بابه‌تێکی وه‌هادا شوێنیان بۆ بکه‌یته‌وه ،به‌ڵام هۆکاره هه‌ره‌گرنگه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و وڵاتانه . که‌چی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئه‌وروپایه وا خه‌ریکه له سه‌ر ئاستی یه‌ک کێشوه‌ر وه‌ک یه‌ک وڵاتی لێ بێت . وڵاتانی ئه‌وروپی به حکومه‌ته‌کانیان و ئیڕاده‌ی خه‌لکیان خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌رچی زووه خۆیان له ناو ئه‌و یه‌کیه‌تیه ئه‌وروپیه ببیننه‌وه و به‌رده‌وام له دیالۆک دانه له گه‌ڵی تاوه‌کو له دوا جاردا قبوڵ بکرێن ،ئه‌وه وێڕای ئه‌و هه‌موو مه‌رجانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌وروپیه‌کانه‌وه ده‌خرێته سه‌ریان له مه‌ڕ قبوڵ کردنیان . تورکیا ئه‌وه نزیکی نیو سه‌ده‌یه زۆربه‌ی بارستایی سیاسی خۆی بۆ قبوڵ کردنی له ناو ئه‌و یه‌کیه‌تیه به‌گه‌ر خستووه که‌چی تا وه‌کو ئێستا هیچی لێ شین نه‌بوویته‌وه. که‌چی سۆڤیه‌ت و کامپه‌که‌شی به پان و به‌رینی له یه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتانی کامپه‌که‌یان وا خه‌ریکه ماڵی خۆی تێکه‌ڵ به ئه‌وروپا ده‌کات واته له ڕۆژهه‌ڵات ماڵ ئاوایی ده‌کات ، له گه‌ڵ ڕۆژئاواش تێکه‌ڵ ده‌کاته‌وه . ڕووسیاش قبوڵ نه‌کراوه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌وروپا ئه‌گینا خۆی ئاره‌زوویه‌تی . ئه‌وه بۆ وایه ،هه‌مدیسان به‌شه فراوانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی . کیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که له ئه‌وروپا بڕاوه‌ته‌وه‌و له میانه‌یدا هه‌ر یه‌که‌یان خه‌ریکی بنیاتنانه‌وه‌ی سیاسی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بوو و له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆشدا به‌رژه‌وه‌ندیان به یه‌ک گرتنه‌وه ده‌خوازێ و وا ده‌که‌ن و قازانجیانه .ئه‌وان له هه‌ردو سه‌ره‌وه ئه‌قلیان به‌کار هێنا له مه‌ڕ مافی چاره‌نووس و یه‌کیه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه واته که هه‌ڵ ومه‌رج پێویستی به کیانی نه‌ته‌وه‌یی بوو نه‌سله‌مانه‌وه‌و کردیان که هه‌ل ومه‌رجی یه‌ک بونیشیان هاته گۆڕێ به هه‌مان شێوه.ڕاسته هۆکاری ئابووری وفراوانی پڕۆسیسی دیموکراتیان هه‌لومه‌رجی ئه‌و یه‌ک بوونه‌یان هێنایه پێشه‌وه . به‌ڵام نه‌بوونی گیر‌و گرفتی نه‌ته‌وایه‌تیشیان به‌شێکی فراوانی ئاسانکاری له مه‌ڕ ئه‌و یه‌ک بوونه هه‌مدیسان هێنایه پێشه‌وه. له به‌رچێه تورکیا له‌و یه‌کیه‌تیه قبوڵ ناکرێ ! ،ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رقه‌رار بوونی دیموکراتی و پێشکه‌وتنی ئابووریان تێدا نیه . به‌ڵام بۆ سۆڤیه‌ت و کامپه‌که‌یان له نێوخۆیان هیچ له‌و مه‌رجانه‌یان تیادا پڕااکتیزه نه‌ده‌کرا . پڕۆسیسی دیموکراتی به ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک حیزبی گۆڕدرابۆوه ، ده‌سکه‌وتی ئابووری نیشتمانی یان ده‌بووه خه‌رجی سوپا یان له ده‌زگا داپلۆسینه‌ره‌کان و فه‌سادی ئیداری شوینی خۆی ده‌کرده‌وه . نه‌ته‌وه‌کانیش دوور له ئیڕاده‌ی خۆیان له ناو یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت یان کامپه‌که‌یان تێک هه‌لکێشرابوون .به کورتیه‌که‌ی دیارده‌کان وه‌ها تێک هه‌لکێشراو و ئالۆز بوون هه‌تا مه‌ساری خۆیان نه‌دیته‌وه ئاسایی نه‌بوونه‌وه . بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به هه‌مان شێوه . با ته‌ماشای یوغسلاڤیای پێشوو بکه‌ین تا له ناو خوێن نه‌گه‌وزان ڕێکه‌وتننامه‌ی دایتۆنی لێ نه‌که‌وته‌وه که یوغسلاڤیا کرا به دوو ده‌وله‌تی سه‌ر به‌خۆ، بۆسنه‌و هه‌رزه‌گۆڤینیه‌ش له چاوه‌ڕوانی دانه و له سایه‌یا خه‌ریکه ناوچه‌کانیان ئارامیه‌کی ته‌واوی ده‌که‌وێتێ و کێش ناڵێ بۆ دوا ڕۆژێکی نزیکیش خۆیان له ناو ئه‌و یه‌کیه‌تیه ئه‌وروپیه نابیننه‌وه . واته بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بم ماڵی خۆم ده‌که‌م ،بۆ پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانیش تواناکان یه‌ک ده‌خه‌ین و تێکه‌ڵ ده‌بینه‌وه. عیڕاق ،ئێران ،تورکیا ،سوریا، سۆدان ، لوبنان ، زۆرشوێنی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فره نه‌ته‌وه‌یی و تایفه گه‌ری ناویان به پێکه‌وه‌ی بێ ئاره‌زوومه‌ندانه شه‌ته‌ڵ دراون هه‌مان ده‌رئه‌نجامه‌کانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و کامپه‌که‌ی و یوغسلاڤیای لێ ده‌که‌وێته‌وه . مادامه‌کینێ نه‌ته‌وه‌کان ئیڕاده‌ی یه‌کبوونیان نیه،دیموکراتیه‌ت به‌رقه‌رار نیه ، له ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له خواره‌وه‌ن ،ئه‌ورۆ سبه‌ی هه‌ر ده‌بێ لێک هه‌ڵوه‌شێنه‌وه ،ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌که‌یان دروست نابێ له‌وه‌تی عیڕاق واته ساڵی 1920 دروست بووه نه‌ته‌وه‌کانی به سه‌رده‌ست و بن ده‌ست ئیستراحه‌تیان نه‌کردووه . ئه‌وه هه‌شتا ساڵه زێڕی ره‌شی لێ ده‌ده‌هێنرێ و وه‌به‌رهه‌مده‌هێنرێ و ساغ ده‌کرێته‌وه‌و ده‌بیته پاره کوا چه‌ندی بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری و خۆش گوزه‌رانی خه‌لکه‌که‌ی چووه .وڵاتێک خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سامانه نه‌وتیه نیشتمانیه‌ی بێت و له ڕؤژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆشمان تووشی تڕاژیدیایه‌کی هه‌ره ترسناک بووبێته‌وه . ئه‌دی تڕاژیدیای له‌وه ترسناک تر هه‌یه که نائارامی کوردستانی تا ڕاده‌یه‌ک لێ ده‌رچووه ،باقیه‌که‌ی هه‌ر به پان وبه‌رینی که‌توونه‌ته ناو شه‌رێ مه‌زهه‌بیوو خۆته‌قاندنه‌وه‌و یه‌کتر کوشتنی بێ حیساب . وڵاتێک له ڕێگای کاره‌ساتی شه‌ڕو پێکدادان نزیکه‌ی چوار ملیۆنی لێ ئاواره بووبی ده‌بێ تڕاژیدیای له‌وه ترسناک تر له‌کوێوه هه‌بێ .کوا پێکدادانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ئه‌تنی له‌وه‌تی ئه‌و وڵاته پێکه‌وه نراوه بڕاوه‌ته‌وه . جاره‌ک به نسبه‌ت کورده‌وه له‌وه‌تی ئه‌و وڵاته پێکه‌وه نراوه تا وه‌کو ئێستا بێ شۆڕشی چه‌کداری و ڕاپه‌ڕین و شێوه‌کانی تری به‌رخوردان نه‌وه‌ستاوه . شیعه‌کانیش به هه‌مان شێوه یان که‌متر ئه‌و دیاردانه‌ی تیا ڕووداوه و ئیستراحه‌تیان نه‌کردووه . تڕاژیدیای ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵکردنی 180 هه‌زار هاوڵاتی و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و زۆر شوێنی تری کوردستان و ته‌خت کردنی زیاتر له 4هه‌زار گوند‌و ده‌یان شارۆچکه‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان و وشک کردنی ئه‌هواره‌کان و. سیاسه‌تی گرتن وکوشتن و وه‌ده‌رنان و ڕاگوێزان و ده‌یان دیارده‌ی ناله‌باری تری ڕژێمی پێشوو چێ که‌متره له تڕاژیدیا ترسناکه‌که‌ی ئێستا . وڵاتێک له‌وه‌تی هه‌بێ به کاره‌سات دوای کاره‌سات به تڕاژیدیای خه‌ته‌رناک به‌ره‌و تڕاژیدیای خه‌ته‌ر ناکتر ،ئایا نه‌بوونی یان لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باشتر نیه له یه‌ک بوونی کوا کام نه‌ته‌وه یان تایفه یان مه‌زهه‌ب له‌ناویاندا هه‌یه به درێژایی ئه‌و مێژووه یه‌کتریان قبووڵ بێت .تورکیا له‌وه‌تی که‌مالیزم فه‌رمانڕه‌وایه ده‌سه‌ڵاتی تاک نه‌ته‌وه‌یی شۆڤینی تورک به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا زاڵه . چی ڵێ شین بۆته‌وه جگه له‌و قه‌یرانه سه‌خته‌ی ئێستایان که سوپا‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا به‌ناو عیلمانیه‌کانی خه‌ریکه ده‌ست له ناو یه‌خه‌ی یه‌کتر ده‌نێن و له ڕێگه‌یه‌وه تورکیاش به هه‌مان تڕاژیدیا ترسناکه‌که‌ی عێڕاق ده‌به‌ن . کوا له ڕێگه‌ی به‌زۆر داپلۆسانی ئیڕاده‌ی نه‌ته‌وه‌کان توانیویانه ملکه‌چی خۆیان بکه‌ن .کوا بزاڤی سیاسی و شه‌ڕی چه‌کداری و به‌رخوردانی کوردان له‌وه‌تی ئه‌و وڵاته بنیاتنراوه کۆتایی هاتووه . له چ شوێنێکی تورکیا به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ئارامی دروست بووه . ئێران ،سوریا ،لوبنان ، سۆدان ، کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستینه‌کان و ئیسڕایل، زۆر شوێنی تری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌مان دیارده‌و کاره‌سات دوای کاره‌سات ئامێزی تێ گرتوون .ئه‌مه‌ریکیه‌کان که له ناوچه‌که‌نه‌و پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره‌یان له به‌رده‌ستدایه به‌وه‌ی که گۆڕانی بنه ڕه‌تی به قازانجی ته‌عه‌دودی سیاسی و په‌ڕله‌مان و هه‌لبژاردنی ئازادانه‌و زۆرانی تر بکه‌ن ،به قه‌ناعه‌تی خۆم به‌وه له کاره‌کانیان سه‌رکه‌وتوو ده‌بن که له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تی ومه‌زهه‌بی وتایفه‌یی و ئی تر بکه‌ن به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه به‌رقه‌راربوونی پڕۆسیسی دیموکراتی وئارامی و سه‌قامگیری سیاسی مه‌حاله با له ڕێگای ئه‌و چاره‌سه‌رکردنانه زۆر له کیانه سیاسیه‌کان وه‌ک یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ئاسا له به‌ریه‌کیش هه‌ڵوه‌شێنه‌وه . لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ک که له ڕێگایه‌وه ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی لێ بکه‌وێته‌وه گه‌لێ له یه‌کیه‌تیه‌کی نائاره‌زوومه‌ندانه باشتره . ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ستی جیهان و کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ڕؤژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی تێ بکه‌وێ با هه‌مان ڕێوشوێنی ئه‌و وڵاتان بۆ ناوچه‌کانی ئێمه‌ش بگرنه به‌ر . با پڕۆتۆکۆلێکی تر له بابه‌ت دایتۆنی وڵاتانی به‌لقان که له ڕیگایه‌وه نه‌ته‌وه‌کانیان به کیانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ شادبوون با ڕؤژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بگرێته‌وه .
به‌ریتانیا/01/07/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|