سوڵتان هاشم
له نیَوان
ئه‌فسه‌ری نایاب و شایه‌دی هاوكارانیدا.

عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
ئه‌بو ئه‌نفال , باوكی ئه‌و كچه موسڵاوییه‌یه , له دوای ئه‌نفاله‌كان
چاوی به دنیا هه‌ڵهیَنا , باوكی به شانازیكردنیه‌وه بۆسه‌ركردایه‌تیكردنی
ئه‌و كرده سه‌ربازیه‌ی ناو نرا ئه‌نفال , كه له جه‌رگه‌یدا سه‌ركه‌وتنی
به‌سه‌ر دوژمنانی " ئومه‌ت العه‌ربیه واحیده ,زات ریساله خالیده "
هیَنا , كه بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی داهاتوو , كورد به ده‌ست شویَنه‌واره‌كانیه‌وه
ده‌ناڵیَنیَت , ناوی جگه‌ر گۆشه‌یه‌كی خۆی نا ئه‌نفال . ئه‌نفال ئه‌و
كرده سه‌ربازیه گه‌وره‌یه‌یه گۆرِانكارییه‌كانی داهاتووی جیهان نه‌بوایا
, توانی بۆ چه‌ندین ساڵ , بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ,
خامۆش بكاته‌وه‌و پیَكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا له رِیشه‌وه بگۆرِیَت , سوڵتان
هاشم وه‌كو ئه‌فسه‌ریَكی به‌عسی فاشی , له رِوانگه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی
به‌رچاوته‌سكی شۆفینی عه‌ره‌بییه‌كه‌یه‌وه , مافی خۆی بوو شانازی به‌و
كرده سه‌ربازییه‌وه بكات و ناوی خۆشه‌ویسته‌كانی له‌سه‌ر بنیَت , به‌و
ناو نانه سه‌لماندیه‌وه ئه‌فسه‌ریَكی نایابه بۆ ده‌سه‌ڵاتی فاشی و
به‌وه‌فایه بۆ بیرورِا شۆفینیه‌كه‌ی .
ئه‌م پارچه نووسراوه‌ی له خواره‌وه هاتووه , ژماره 3143 ی هه‌ڵگرتووه
, له ئه‌رشیفی دادگای باڵای تاوانه‌كان و له كه‌یسی ئه‌نفال ده‌رهیَنراوه
, به‌شیَكه له‌و شایه‌دییه‌ی تاوانباران له‌سه‌ر یه‌كتریان داوه‌و له‌و
زانیاریانه له دادگا كه‌ڵكی لیَ وه‌رگرتراوه , به‌شیَكی زۆر بچووكه
له‌و تاوانانه‌ی شایه‌دی دراوه كه سوڵتان هاشم بكه‌ریَتی , ئیتر ئه‌وانه‌ی
داكۆكی له‌م تاوانباره ده‌كه‌ن , یان گویَی خۆیان ده‌گرن له ئاست
جیَبه‌جیَكردنی سزای سه‌پاو به‌سه‌ریدا , به‌مكارانه‌یان ده‌بیَت چ
تاوانیَك ئه‌نجام بده‌ن ؟؟.
به پیَی زانیاری من سوڵتان هاشم سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
ئه‌نفالی كردووه , لیَره‌شدا وه‌ك ده‌بینین له دانپیَنانی خودی
تاوانبارانه‌وه ده‌رده‌كه‌ویَت , ناوبراو له پاڵ سه‌دام و عه‌لی
كیمیاوی تاوانباری سه‌ره‌كی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه , ئه‌مه
دانپیَنانی كوردیَكی په‌رِگیرِی كه‌سوكار ئه‌نفالكراو نییه , به‌ڵكه
ئه‌مه دانپیَنانی هه‌ڤاڵانی سوڵتان هاشمه , ئه‌وانه‌ی تاكو ئیَستاش
وه‌فادارن بۆ په‌یامی تاوانی ئه‌نفال , كه له‌و رِۆژانه‌دا پیَكه‌وه
نه‌خشه‌ی له ناودانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یان دارِشتووه , به له ناودانی
چونه‌ته قولایی خۆشیه‌وه و مه‌ست بوونه به شكستپیَهیَنانی .
به پیَی شایه‌دی ساجت جه‌نابی , سوڵتان هاشم به‌رپرسی ئه‌و تیمه بووه
, برِیاری داوه هیَرشی كیمیاوی بكریَته سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه ,
هاوكات عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌ڵیَت : سوڵتان هاشم ته‌واو ئاگادار
بووه له په‌لاماری كیمیاوی بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه .
ئیتر كاتیَك تاریق هاشمی , له لایه‌كه‌وه سه‌ردانی په‌یتا په‌یتا بۆ
شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و خۆی به دۆستی قوربانیانی ئه‌م شاره ده‌ناسیَنیَت
, له لایه‌كی دیكه‌وه داكۆكی له جه‌لادانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات , ده‌بیَت
بڵیَین چی ؟, ئایا هه‌موو ئه‌و سه‌خاوه‌تانه‌ی ده‌ینویَنیَت , بۆ ئه‌وه
نییه سزا دانی تاوانباران له بیر ئه‌م خه‌ڵكه به‌ریَته‌وه ,
تاوانباران به پاره‌ی ئه‌م میله‌ته بكرِیَته‌وه ؟ , ئه‌و هه‌له له
بار ببات كه بۆ یه‌كه‌مجار له میَژوودا بۆ كورد رِیَك كه‌وت , كه
تاوانبارانی قرِ كردنه‌كانی سزا بدریَن !! .
|