تابلۆكان ده‌دوێن.
محه‌مه‌دی مشیر (1) ده‌ریا پاسه‌وانێكی پێویسته ئاگای له گوڵه مه‌رجانییه‌كانی بێ و لێنه‌گه‌ڕێ ئه‌ستێره و ئه‌سپه‌كانی، ماسییه وردیله ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی له نێو خۆیدا بخنكێن، ئه‌و له هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌واندا بێزاره و ئه‌وانیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا ناژین. (2) مێزێك به پای شكاوی ده‌مێك بوو هه‌موو قورساییه‌كانی ده‌گرته باوه‌ش رۆژێك خۆی له‌سه‌ر زبڵدان دۆزییه‌وه! كورسیێك هه‌تا پیربوو مرۆڤی له‌سه‌ر داده‌نیشت كه په‌كی كه‌وت دارتاشه‌كان خۆیان پێگه‌رمكرده‌وه! رۆژگارێك هه‌موو كه‌سه‌كانی ده‌ناسی له هێكڕا پێیان گوت تكایه هۆڵی مێژوو جێبهێڵه!! ئێره ماڵی ئێمه‌یه‌و ناوی ئێمه‌ش له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریت جێمه‌هێڵه!! (3) ته‌لارێكم له تاڵی سه‌راب هۆنیه‌وه به‌و ئومێده‌ی كه به‌یانی رابووم مشتێ خاكم به‌ركه‌وێ سنوورێكم له تاڵی ئاوریشم كرده په‌رژین به‌و ئومێده‌ی كه دوو به‌یانی رابووم ماڵێكی بچووكی تیا بسازم خه‌ونێكی سه‌راباوی و حه‌زێكی ئاوریشمیم ئاوێته‌كرد كه سێ به‌یانی له خه‌و رابووم نه(خاك) ببوو به (ماڵ) و نه په‌رژینێكیش له ئامێزی گرتم. (4) شیعر منداڵێكه بێدایان كه برسی بوو ده‌م به مه‌مكی ئاسمانه‌وه ده‌نێ كه گڕۆی گرت وه‌كو مه‌لێ له ئاسمانی وشه‌و ڕازه‌كاندا ده‌فڕێ كه ژیر بۆوه تاو نا تاوێ بزه‌ی دێتێ و جوانی و مانای هه‌موو گه‌ردوون له خۆ ده‌گرێ. (5) كرێكارێك هه‌فته‌یه‌ك بوو كرێی كاره‌كه‌ی دواده‌خرا كه دوا ئیواره گه‌یشته‌وه ماڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌به‌رچوو بوو. (6) ئازاره‌كانی توانه‌وه‌ت له شه‌كر ده‌كا تا زێتر بتوێیته‌وه شیرین‌تر ده‌بی تاڵی په‌ی به‌رازی شیرینیت نابا به‌ڵام هه‌ر كه ئاوێزانت ده‌بێ خۆی ده‌ناسێ و تێده‌گا چه‌نده تاڵه. (7) ده‌ریایێك له نێوان ستایش و سه‌رزه‌نشتدا گوم ببوو هه‌تاوێك له نێوان په‌سندكردن و ره‌تكردنه‌وه‌دا نغرۆ ببوو مانگێك له وابه‌سته‌بوونی به زه‌وی بێزارببوو زه‌ویێك له ئه‌ندامبوونی له گرووپێكدا سكاڵای هه‌بوو دره‌ختێك له بێسوودی به‌ره‌كه‌ی رقی له خۆی هه‌بوو دواتر هه‌موو له دادگای ئه‌زه‌ل یه‌كتریان بینییه‌وه هیچیان له‌و بڕیاره‌ی بۆی درابوو رازی نه‌بوو!! muhammad_mushir@yahoo.com
|